کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


په‌رله‌مان

Friday, 01/11/2024, 0:08


له‌ 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق-ی دامه‌زران و ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتی  به‌خشی به‌ گروپێک له‌ سونه‌ مه‌زهه‌بی عێراقی،بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنه‌رایه‌تی سه‌راپا  نه‌ته‌وه‌ه‌یی ومه‌زهه‌بە جیا جیاکانی عێراق  بکات  ،
له‌ (1920-   1958.)  ، لە ماوەی (٣٨ )ساڵی سیستەمی دەسەڵایەتی پاشایەتی ،کۆکتێلی به‌ریتانی ،  کورد بچوکترین مافی  نه‌ته‌وه‌یی لە عیراق دا نەبوو.
له‌ دوای کۆده‌تای 14  گه‌لاوێژی( 1958- 9/4/2003 ) له‌ماوه‌ی (45 )ساڵی ده‌سه‌ڵاتی  کۆماری  عێراق  ، کورد له‌ژێر سایه‌ی کۆماریی دا   , ئه‌نفال و کیمیاباران وجینۆساید کرا و له‌ گۆره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ،شوێن بزر کراوە.
 لە ١٩٩٢هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان دامە‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان ،ئەوە (٣٢)ساڵەده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان .
بەهۆی بێ دەسەڵاتی و لاوازی پەرلەمانی هەموو حیزبەکان، خاوەنی دەستوورو یاساو ریسایەک نین، رەوتی کارو بڕیارەکان  ،بی جیاوازی ناوچەکان و جیاوازی جوگرافیا هەڵسوڕێنن .
سەدام ئاسا  بەهەمان کلتوری تەشریعی و تەنفیزییەکەی هەولێر ،  جینۆسایدی  ئابووری دەخەنە سەر سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە  ، لە ماستەر پلانەکانی شار بێ بەریان دەکەن.
بە جۆرێک یاری بە سندوقی هەڵبژاردن دەکەن و تەزویر دەکەن ،  هەمان گەمە ش بە بژیووی ژیانی هاوڵاتیان دەکەن ، جگەلەبە هەدەرنانی سامانی نیشتمان ، تەماع دەکەنە ،ئەو موچە دیاریکراوەی هاوڵاتیان ، ئەوەش دەخەنە بانقەکانیانەوە .
ئەمان ئەوە ٣٢ ساڵەدا ، بە ئەمری واقعی پەرلەمان و حکومەتی کوردیی , مافی هاوڵاتیان پێشیل کردوە ، هەموو هەوڵەکانیان بۆ شکاندنی  عیزەتی نەفس و که‌رامه‌تی تاکەکانی کوردە.
.کوشتنی ئه‌و هه‌موو  رۆژنامە نووس و کچ و ژنانه‌ ، به‌ بیانوو  جیا جیا و سیناریوی  دروست کراوی هه‌ڵبه‌ستراو .
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌کان ، به‌ جۆرێک  دەمار گیریی و شپرزه‌یی پڕله‌ حه‌ماسی حیزبیەوە  ، دێنه‌ ناو ماڵه‌کانمانه‌وه‌ ،هەموو بەها نەتەوەیی و مرۆڤایەتیەکان دەکەن، بەقوربانی سەرۆکەکان و رێبازەکانیان .
.ئه‌وان ئەم هەموو کۆیلە ی (سه‌وزو و زه‌ردو نیلی وسپی وشین وقاوەیی )نەیان بە ناوی ئەندام پەرلەمان ،هەڵ دەدەنە  ناو هۆڵی پەرلەمانەوە ، ناخی ئەو  بتانەش وەک سەرۆکەکانیان ، پره‌ له‌ رق وکینه‌ و بوخز جنێووگرژی  و ئاڵۆزی ده‌روونی ، ئەمانیش وەک سەرۆکەکانیان ،یەکتر قبوڵ ناکەن ،یەکتریی دە سڕنەوە وهۆڵی پەرلەمان دەکەن بە مسارعە.
په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکرده‌کانی کورد  وەک مۆسۆلۆنی (درۆیی رەنگاو رەنگ )دەکەن .
به‌ڵێنه‌کانیان  یه‌ک  هه‌نگاوێک بڕناکات ،خۆیان  وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان   خاوەنی هەموو سامانی  نیشتمان  و کۆمپانیاو ، بتەکانی پەرلەمان و حکومەتن .
خه ڵکیش بەو ژیانە پڕ لە نه‌هامه‌تیتەوە ،به‌ شانازییەوە ،ده‌نگیان پێ دەدەن ، ئەو دەم و چاوانە دەخەوە ، سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات .
پەرلەمان و حکومەت ، هەموو بوارەکانی ژیانی خۆیان ، دەگۆڕن ، ژمارەی موبایلەکانیشیان دەگۆڕن 
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه‌ ، ده‌ڵێن :
- (ئه‌گه‌رئەوان   گێل نه‌بونایه‌ ،  ده‌نگیان به‌ ئێمه‌ نه‌ده‌دا 
، هیچ ئیشێکمان بەوان   نەماوە .
تا چوار ساڵی تر ،نامانەوێ گوێمان لە (دەنگ)یان بێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە