کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بانگهێشتنی نوێنەرانی حیزب و لیست و کاندیدیسەربەخۆ و چاوێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ و تەلەفزیۆن و مێدیاکان لە بەرواری ۲٤/۱٠/۲٠۲٤ کرد. لەو رۆژە دا لە ناوەندی وردبینی لە ساڵۆنی سایلۆی هەولێر کاتژمێر ۹ی بەیانی کۆبوونەوەکەدەست پێکرا. دوایی کۆبوونەوەکە نوێنەرانی حیزب و لیست و کاندیداکانی سەربەخۆ چەندینسکاڵایان لە لای کۆمیسیۆنی باڵا تۆمار کرد.