ئەوە بەڕاستیانە..؟

Sunday, 13/10/2024, 22:12


سەیری دروشمەکانی پارتەکان بکە ئەمانە هەموو ئەوانەن ، کە بەشداری دەسەڵاتیان کردوە، یاخود بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ لە پەرلەماندا لەسەر گیرفانی خەڵک خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساندوە ، من دەپرسم حزبێکی وەک یەکێتی دوای ٣٣ ساڵ خەبەری بۆتەوە دەڵێت کۆتای پێ دەهێنن ،منیش دەڵێم بەکێ بە خۆتان چونکە ئێوە خاوەنی دەسەڵات بوون لە دوای پارتی و هەر خەریکی گیرفانن پڕکردن بوون ..؟ یاخود حیزبێکی وەک پارتی باسی خۆڕاگری دەکات کام خۆڕاگریە ئەو خۆڕاگریەی ٣٣ ساڵە بە پارەی میلەت خزمەتی بنەماڵەو نەوەکانتان کردوە یاخود دەست پێشخەرێکی باش بوون لە هەموو ئەو پێشڕەوەی کە دوژمنێکی وەک تورک کردویەتە سەرخاکەکەمان، یاخود ئەوە چەند ساڵە شکستان لەهەموو خزمەت گوازریەک هێناوە ، یاخود حیزبێکی وەک بەرەی گەل کە لاهوری شێخ جەنگی پێشڕەوی دەکات خۆی یەکێک بوە ئەندامە دیارەکانی ناو یەکێتیو بەشدار بوە لەو شکستانەی کە یەکێتی پێشکەشی کردوە ..؟؟یاخود حیزبێکی وەک کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی کە هەمیشە بەم دروشمە لاوازانە لە پاڵەوە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساندوەو خەریکی پارە کۆکردنەوە بوون بۆ حیزبەکانیان ..!!یاخود حیزبێکی وەک نەوەی نوێ کە تا ڕادەیەک تازەیە، بەڵام سەرکردەکەیان هەتا ئێستا نەیتوانیوە لە هەموو ئەو پرۆژانەی کە دروستی کردوە، پارەی تەواوی خەڵکەکەی خۆی بداتەوە، ئیتر چۆن دەتوانێ پارەی میلەت بدات ؟؟؟ بۆیە من دەڵێم : دەنگدان بە پارتی یەکێتی، واتە لەدەستادانی خاکو چونەوە سەر ڕێڕەوی گەندەڵکاری، وە دەنگ دان بە حیزبە ئیسلامیەکان هەرچەندە خەڵک باش ئەمانی بۆ دەرکەوتوە و دەنگی باش ناهێنن، ئەمانیش هیچیان لەدەست نایەت وە هەروەها حیزبەکانی کەش وەک بەرەی گەل یان بزوتنەوەی گۆڕان یان نەوەی نوێ ،کە بەڕاستی من ئەمانیش وەک ئۆپۆسیۆنێکی لاوازو پڕ لە شکست دەبینم، لەگەڵ ئەوەش بەڵام ئەمانەش هێزێکی ئەوەیان نیە ڕوبەڕوی پارتیو یەکێتی ببنەوە چونکە ڕونە هەردوو حیزبەکە چ لە هەولێر چ لەسلێمانی و چ لە دهۆک ،خاوەنی هەموو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و زیڕەڤانی و دژە تیرۆر و هێزی پێشمەگەن بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە دەنگتان بە فیڕۆ نەدەن بێدەنگ بمێنەوە دژی گەندەڵکاری بوەستنەوە تاکو ئەم لایانانە بەرەو لاوازی بچن ڕۆژێک بەرەیەکی ڕاستگۆ لە خەڵکەوە دروست بێت ..! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە