علی حسێن سورچی و سکرتێرەکەی لە سلێمانی خەریکی کاری بەدڕەوشتیین
Sunday, 10/11/2024, 16:44
308 بینراوە
نووسینی کادیرێکی پارتیی لە سلێمانی
یەکێک لە تاوانە گەورەکانی پارتی کە لە سلێمانی کردی ئەوە بوو کۆنە جاشێکی عەشایەری دۆڕاوی وەک (علی حسێن سورچی) کردە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، باوکی (عەلی حسێن)، کە ناوی (حسێن فاتمە)، کاتی خۆی لە شەڕی عێراق و ئێران کوژرا نەدۆزراوەتەوە، ئەمەش وەک خەڵاتێک سەددام حسێن، (علی حسێن سورچی)ی کرد بە جاش لە ئامر سریە لای محمد قادر ئاغای باتاس و خاوەن نۆت شوجاعەیان پێی دا، خەڵکی سلێمانی مێژوویەکی تاڵیان لەگەڵ جاش و بەعسدا هەیە، بۆیە (علی حسێن سورچی) وەک جاش و خائینێک تێی دەڕوانن. هەرگیز پیاوێکی بەعسی و جاش و خائینی وەک علی حسێن قبوڵ ناکەن .
ئینجا با بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی بانگەشەی دەنگدانەکە و رۆڵی ئەم کابرا بەعسی و جاشە، کە لە کۆبونەوەی ٢٨-١٠-٢٠٢٤ لە مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە ، وەک من لە نزیکەوە ئاگادارم، علی حسێن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کارگێڕی لقەکان و بە دەنگی بەرز رایگەیاند و وتی مەعقول نییە دوو دەفتەر و بیست وەرەقە بدرێت بە کاندیدەکانمان و تا ئیستا نەیانتوانیوە هیچ کامێکیان٢٠٠ دەنگمان بۆ بهێنێت!