گردەکانی سلێمانی خاپوور مەکەن

Sunday, 10/11/2024, 17:46


لە (١٩٢٠ - ٢٠٢٤) ی سەر دەمی دەسەڵاتی (پاشایەتی و کۆماری عێراق ) ، (دوای رەشەبای ژەهر و  ئەنفال و جەنگی عێراق –ئێران) و( داگیرکردنی کوێت و راپەڕین و  نەمانی سەدام)،  پەرلەمان و (حکومەتی کوردستان ).
سلێمانی خراوەتە پەراوێزەوە ، (١٠٤) ساڵە ، بە بەردەوامی ،  غەدر لەم شارە  کراوە و دەکرێت.
،ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەسستی بەڕی کراوە و ئیفلیج  دەکرێت.
(حیزبە  عیلمانی وئیسلامییە سیاسیەکان ) ،چەقی ململانێ   ی. سیاسی و هەمووکێشە ئاڵۆزەکانیان  لەم شاردا کۆکردوەتەوە.
سلێمانی پێشەنگی  هەڵوێستی سیاسی و فەرهەنگ و کلتوریی و خۆپیشاندان و راپەڕین و شۆڕش و شكۆ بووە .
سەدام نەخۆشخانەی سەدامی لە هەموو شارەکانی عێراق دروست کرد ، سلێمانی لێ بێ بەری کرد ،   دوای راپەرین ،بە چەندساڵێک ، بە سستی نەخۆشخانەی شاریان دروست کرد.
لە کۆتایی حەفتاکان دا ،  ئەمنی سلێمانی بەشێک   لە  ماڵەکانی گەڕەکی( چوارباخ و جولەکان و شیوی قازی  و سەرشەقام)ی روخان ، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی جم وجوڵ و چالاکی پێشمەرگە لەو گەڕەکە میللی یانە بکات .
لە فولکەی مامە ریشە وئەو شەقامە سەرەکییە دوو سایدەیان تا فولکەی دەساڕەکە دروست کرد  .
سەدام شەقامی شەستیەکەی بۆ ئەوە دروست نەکرد خزمەتی  شار بکات ،بۆ ئەوە دروستی  کرد، سلێمانی  بکات  بەندیخانەیەکی نوێ ی سەردەم ، ئەمنە سوورەکەیان  بۆ ئەوە  دروست کرد ، هەمان  تارمایی  بڕیاری کۆمەڵکوژی  ئەمنی عامەی بەغداد لە سلێمانی جێ بە جێ بکەن  .
(زانکۆی سلیمانی ) ،  مەڵبەندی هزرو بیری نوێی و خۆپیشاندان وشۆڕش وشاریان  ،  لە سلێمانی یەوە گواستەوە بۆ هەولێر و ناویان نا (زانکۆی سەلاحەدین ).
شەقامی سییەکەی سلێمانی ،  لە خوار پردی  دەباشانەوە.  لە دوای راپەرینەوە هەمووی خۆڵە ، وەک  کەلاوەیەک   درێژ دەبێتەوە، بۆ  پشتی قوتابخانەی موفتی ،لەوێوە بە بەردەم ئاسایشی شێخان و بە ناو گەڕەکی شیخان دا تێ دەپەڕێت ، بۆ  گەڕەکی هاوکاری ، تا دەگاتە گەڕەکی کارێزە وشک ،  لەوێوە شۆڕ دەبیتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی .
  ئەو شەقامە خۆڵ و قوڕەی  ناو  شار ، سەرچاوەی خۆڵ و خاشاک و زبڵدانی گەڕەکەکانی ( شێخان و هاوکاری و کاریزە وشک و ئاشتی)ە ، بەزستان و پایزو بەهار قوڕو چڵپاوە و بەهاوین، هەوارگەی خۆڵ و تەپ و تۆزە. 
لەسلێمانی تا ئێستا  بازنەی شەقامی سییەکە ، تەواو نەکراوە ، ئیتر بۆ  لە شەقامی  سییەوە باز دەدەن شەقامی سەدیی
حکومەتی هەرێم ، دەسەڵاتدارانی شار  ، کۆمپانیاکان ، ئێوە ئاوا دروشمە بریقەدارەکانتان ،جێ بەجێ دەکەن ،  ئێوە  ئاوا لە خانوە قوڕەکانەوە خزمەتی شاری سلیمانی دەکەن .
لە  گەڕەکی (خانوە قوڕەکان و  شێخان و هاوکاری و کارێزەوشک و ئاشتی  )یەوەوە، شار تان پەرواێز خستووە .
ئێوە  بە شۆفڵ وحەفارە گردەکانی گۆیژەی دامێنی ئەزمڕ خاپوور دەکەن ،سلێمانی بە گۆیژەو ئەزمڕو گردەکانییەوە جوانترین شاری عێراقە.
بۆ بەو شۆڵ و حەفارانە ،ئەو چیاو گردانە خاپوور دەکەن ،رۆمانسیەتی سروشتی جوانی سلێمانی دەسڕنەوە ،بەکۆمپانیا زەبەلاحەو سەرمایە خەیاڵاوییەکانتان ، بۆ دەیکەن بە عەمارەو ناسریەوسەماوە ؟
جوانترین و شازترین   ڤێلا   بۆفیرعەونە کانی کورد و برا عەرەبە سەرمایەدارە چاوڕەشەکان  دروست دەکەن ،  
ئێوە بۆ هەموو کلتوورو سیمای کوردەوەری  دەسڕنەوە , خۆتان  شارەکامان بە چیاو گردەکانییەوە تەعریب دەکەن ،بە جۆرە تەعریبێک ، بە جۆرە ڤێلایەک لە هەموو   عێراق و رۆژهەڵاتی  ناوەڕاست دا،هاوتا و نمونەی نەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە