لە رۆژهەڵاتەوە بۆ بارزان، رایدەکێشم خەیابان

Sunday, 10/11/2024, 20:03


بۆتاقە جارێک بە لەشفرۆشێک بە گووترێ وازم لێ بێنە، هەرزۆر زوو لێت دوور دەکەوێتەوە، چون لەشفرۆش کەسایەتیەکەی لە کاربەدەست و پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بەرزترە. ئەوە بڕیاری دیرۆکە وقسەی من نییە. مرۆڤێکی کوردیی بە ویژدانم گەرەکە تا پێم بلێ: قازانج و دەستەکەوتی بنەماڵەی بارزانی جگە لە ماڵوێرانی بۆ نەتەوەی کورد چێ بووە؟ رابوردووی هەر تاکێک ئاوێنەیەکی تەواو بە باڵایە ئەو کەسە کە خۆی تێدا دەبینێتەوە. ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی بەسەر کوردیان هێناوە نە شای ئێران بە سەرکوردیی رۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە،  نە سەددام بەسەر کوردیی لە باشووری کوردستان هێناوە .هەرکاتێکیش باس لە ئەنفال وکیمیاباران و هەڵەبجە کرا، من بە بەڵگە دەی سەلمێنم کە ئەو تڕاژیدیایانە بە هاوکاریی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بەسەرماندا سەپا وهەزاران مرۆڤی بێتاوان ژیانیان لە دەستدا.

 هونەر و بنەماڵەی بارزانی:

 ماوەی چەند ساڵێک دەبێ بە وردیی سەرەنج دەدەمە تاقمێک هونەرمەند وگۆرانیبێژی دەنگخۆش و شاعیر و نووسەرکە لە شارەکانی مهاباد و سنە و بۆکان وچەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەست ماچکردنی بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی ومنداڵەکانیان روودەکەنە شاری هەولێر و خۆیان بە کوڕ و کوڕەزاکانی مەسعود بارزانی دەدەنە ناسکردن و بۆ بڕێک پارە هونەری خۆیان هەرزانفرۆش دەکەن. ئەو گێلانە هیچ لە رابوردووی ئەو بنەماڵەیە نازانن. زۆریش شانازیی بەوە دەکەن کە وێنەیان دەگەڵ دەکێشن ودەستەگوڵیان لە دەست وەردەگرن.
 بنەماڵەی بارزانی تەنیا بە وێرانکردنی ژێرخان وسەر خانی باشووری کوردستان نەوەستاون. ئەوا خەریکی وێرانکردنی هونەر و مۆسیقای رەسەنی کوردیشن. بنەماڵەیەک کە بە درێژایی مێژوو کاریان تەنیا بە کوشتدانی رۆڵەی کورد بووە لە هەر چوارپارچەی کوردستان، تۆ بڵێی تۆزقاڵێک رەحمیان بە هونەری کوردیی دابێ وبیپارێزن. پێویست بە وەبیر هێنانەوەی کە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ولە ناوچەند شارێکدا کەسانی خوێری وکەسایەتی نزم، پەیوەندیی راستەوخۆیان دەگەڵ نێچیروان بارزانی وچەند کەسێکی دیکە لە بنەماڵەی بارزانی هەیە کە ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە ئەنجامی بدەن.

هونەرمەند یان سیخوڕ؟

ئەو کەسانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان راستەوڕاست دەگەڵ هیندێک لە دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی پەیوەندییان هەیە، ئەوانە هونەرمەند نین بەڵکو دەکرێ وەک سیخوڕیش پێناسەیان بۆ بکرێ. ئەو کەسانە زانیاریی تەواو دەدەنە بنەماڵەی بارزانی کە کەسانی خۆشناو تێکۆشەریان پێبناسێنن، تا بە پارە و پەیوەندیی کەسایەتیەکانیان بشکێنن، یان کەسانێکی کە دژبەریی بنەماڵەی بارزانین دەبێ بناسرێن وکاریان لەسەر بکرێ تا ببنە هەواداری بنەماڵەی بارزانی.
 باشترین کار بۆ ئەو کەسانە، کە خەریکی ڕاوی کەسانی خۆشناون لە ناوخۆی وڵات تا بە بنەماڵەی بارزانیان پێ بناسێنن ئەوەیە کە دەست لەو کارە بەردەن و راستیەکان ببینن. زۆرینەی دانیشتوانی باشووری کوردستان لەو دوو بنەماڵەیە وەڕەسن،ئەوە ئێوەن کە پاکانەیان بۆ دەکەن.لە شارێکی وەک مهاباد لە کاتی خۆیدا کەسایەتیەکی ناوداری ئەو شارە (کۆچی کردوە) وەسیەت دەکا کاتێک مرد کتێبخانەکەی بدرێتە مەسعود بارزانی وبنەماڵەکەی. ئەو کارەش روویدا، کاتێک ئەو کەسە مرد، لاشەخۆرەکانی بنەماڵەی بارزانی زوو گەیشتنە سەری وتەواوی کتێبەکانیان بردە باشووری کوردستان و سەری رەش!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە