ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال ….سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده‌ له‌ جیهان …..(1)

Tuesday, 12/11/2024, 19:19


له‌ 19 / 10 /  2005 –ه‌وه‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ،40 زنجیره‌ دانیشتنی له‌ گه‌ڵ  شکاتکه‌رانی دۆسیه‌ی دوجیل ئه‌نجام دا...
.له‌ 5 / 11/ 2006  له‌ (41) – هه‌مین دانیشتنی تایبه‌تی دوجیل ،به‌ سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌ چوو.....دوا بڕیاری دادگا راگه‌یه‌نرا :
به‌ له‌ سیداره‌دانی سه‌دام حسین سه‌رک کۆماری عێراق وبه‌رزان تکریتی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی   ،عه‌واد به‌نده‌ر سه‌رۆکی دادگای الثوره‌ ی  هه‌تا مردن ، حوکمی زیندانی  هه‌تا هه‌تایی بۆ ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان و15سال زیندانی کردنی عه‌لی دایخ وعه‌بدوڵڵا کازم و مه‌زهه‌ر عه‌بدوڵڵا و محه‌مه‌د عه‌زاویش ئازاد کران .
به‌ پێی یاسا ده‌بێت له‌ ماوه‌ی مانگێك  دا دۆسێی تایبه‌تی هه‌ریه‌که‌یان ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میز بکرێت.
بۆ پێدا چوونه‌وه‌ ی سزاکان و دواتردادگای ته‌میز بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدات ،ئه‌گه‌ر دادگای ته‌میز ته‌سدیقی حوکمه‌که‌ی کرد ته‌واو ده‌بێت .، له‌ دوای یه‌ک مانگ له‌ ده‌رچونی بڕیاری دادگای ته‌میز ،حوکمی ئیعدامه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌کرێن....

لێره‌دا نامه‌وێت باسی ترژیدیای تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی ( هه‌ڵه‌ بجه‌ )و ( هه‌ڵه‌دن ، به‌رگه‌ڵو، سه‌رگه‌ڵو ،یاخسه‌مه‌ر ، کانی توو ، ئاوه‌ژێ، نۆلچکه‌ ، چنارنه‌ ،شێخ وه‌سانانی دۆڵی بالیسان ،توتمه‌ ،زێنێ، به‌لالوکاوا،ئالانه‌ ، ده‌راشێ،قه‌یوان ،کۆڕه‌نگ ،قزله‌ر، سنگر ، مێوڵاکه‌ ،  زێوێ ، دهۆک ، قه‌ره‌داغ، تۆمار قه‌مه‌ر ،گورگان ،مه‌له‌کان ، گۆڕشێر ، که‌ندۆڵ،به‌ردۆک ، بلێ، نالێ، تاهێ، شاناخسێ،  سێوسێنان ،دوکان ، به‌له‌کجاڕ ، جافه‌ران ،ولیان ،گۆپته‌په‌ ،عه‌سکه‌ر ،مایله‌ .سه‌رچما ، شێخان ،که‌ڵه‌ شێره‌ ، چه‌می رێزان ،قۆچه‌بڵاخ ، ،زه‌رزێ،تازه‌شاری گه‌رمیان ،تیکا ، باوه‌رکه‌قرێ، برحێنێ، گه‌لناسکی .مێرگه‌ تووی ،سارکی )
گه‌ر ئه‌م تاوانی زنجیره‌ جینۆسایدانه‌ ، له‌ گه‌ڵ دوجیل دا به‌راورد بکه‌ین ، به‌ هه‌موو پێوه‌رێکی ده‌ستوورو یاساو رێسایه‌ک ، هاوکێشەی  ته‌رازوه‌که‌ زۆر لاسه‌نگ ده‌بێت .
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌  بۆ مێژووی تاوانی جینۆساید له‌ ئاستی دنیا 
+ یه‌که‌م تاوانی گه‌وه‌ی جینۆساید له‌ ساڵی 1915له‌ لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه‌ نزیکه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نییه‌کان  به‌رپا کرا، 3نزیکه‌ی ملوێن ئه‌رمه‌نی یان  کۆمه‌ڵکوژ کرد .
+دووه‌م تاوانی گه‌وره‌ ی جینۆساید له‌ 30 حوزه‌یرانی 1933 له‌ لایه‌ن هیتله‌ره‌وه‌  به‌رپاکرا ،  ئه‌وکاته‌ راوێژ کاری ئه‌ڵمانیا بوو ، بریتی بوو له‌ به‌ کۆمه‌ڵ سوتاندنی جوله‌که‌کان ،ئه‌م جینۆسایده‌ تا 8ی ئازاری 1944 به‌رده‌وام بوو ،له‌ گه‌ڵ وه‌ستانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی کۆتایی هات ، تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و جوله‌کانه‌ له‌ هۆلۆکۆست کوژران ده‌ربخرێت ....ده‌ڵێن ژماره‌یان 5 ملوین و 860هه‌زار که‌س بووه‌ .

سه‌رچاوه‌ : 

عه‌بدوڵڵا که‌ریم  مه‌حمود ،ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی سێیه‌م ، چاپ نه‌کراوه‌ .
*به‌رگی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م ی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، پرۆژه‌یه‌که‌ کارو ئه‌رکی ده‌زگاو سه‌نته‌رێکه‌ ، به‌ په‌رۆشی و هه‌وڵ و ماندووبونم به‌رهه‌م هێنراوه‌ ، وه‌ک هیچ که‌س و ده‌زگایه‌کی به‌رپرس چاپی ناکات ، تکایه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ ، له‌ لایه‌ن هه‌ندێ نه‌فس نزمه‌وه‌ نه‌دزرێت ،وه‌ک چۆن زۆر به‌رهه‌مم دزراوه‌و چه‌ند که‌سێک به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ ، بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە