پیشەسازی لە كەركووك بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕییوە، لە سەرەتاوە پیشەسازییەكان پێداویستی ناوچەكەیان وەك سندوق و سۆبە و سەتڵ و قاپ و قاچاغ و خم و لباد و لێفەو شمشێر و خەنجەر و چەقۆو.... فاق و پاشان كەل و پەلی كشت و كاڵی وەك شەغرەو داس و گاسن و..... و چەقۆو و دوكەڵ كێش و.... لە پاڵ قوماش و لباد و كەتان.. تا جلوبەرگی زێڕچن و دەرگای بزمارڕێژ دابین دەكرد.
قۆناغی دووەم بەرهەم هێنانی هەندێك كەل و پەلی بەكاربردن بوو لە شاردا، وەك سابون و چوكلێت و لوقم و بەفر و شەربەت و....
بەڵام هەرچی قۆناغی سێیەمە كە باڵاترینیانە، بریتی بوو لە قۆناغی دەرهێنانی كەرەستەی خاو، وەك دەرهێنانی نەوت و بەرهەم هێنانی نەوتی سپی و گاز و بەنزین و گۆگرد و....