خودا و کورد لە یەک دەچن
Monday, 25/11/2024, 18:46
لەسەر دیواری مزگەوتێک نووسرابوو
کورد و خوا لە یەک دەچن
هەردوو بێ شەریک و بێ کەسن
(شێرکۆ بێکەس )
ئەزانن زۆر سەیرە ئەبێت کورد تێی بگیرێت ئینجا زەوقی کوردبوونی هەڵەسێت هەتا ئەم ساتەش کورد وەک بوکەڵەیەک خۆی نمایش دەکات کە بە پێیی خواست و حەزی نەتەوەکانی تر لە دۆست و دوژمن خۆی دەگۆڕێت تا قبوڵی بکەن مناعەتمان نیە یەکتری دەشکێنین و کوردی ناوچەیەک گاڵتە و سووکایەتی بە کوردی ناوچەیەکی تر دەکات و بە غەریب و ڕێبوار لێی دەڕوانێت هەموو ئەمەش بۆ ئەوەی لایەنی دەرەکی من قبوڵ بکات ..!!
لەم.پرۆسەی سەرژمێریە شتێکی سەیرم بەرچاو کەوت ئەویش ئەوەی گەر کوردەکان نەچنەوە کەرکوک ئەوا کەرکوک لە دەست ئەدات بە جدی بەلامەوە سەیرە کە کورد چەندین ساڵە دەیان و سەدان نوێنەری هەیە نەیتوانیوە کوردستانیبونی کەرکوک بسەلمێنێت و لە سەرژمێریدا دەبێت بڕیاری لەسەر بدرێت کە کەرکوک کوردیە یا تورکمانیە ههههه
ئەزانن ئێمە کێشەیەکی گەورەمان هەیە ئەویش ئەوەیە تا ئێستاش کوردی ناوچەیەک بێتە ناوچەکەی من بە ئاوارە ناوی دەبەم
کەی فێربوون بە کوردانی ڕۆژئاوا یا کوردانی باکوور یا کوردانی ڕۆژهەڵات یا زۆر دوور مەڕۆ کاتێک برا کوردەکانی کەرکوک لە سلێمانی بوون پێتان دەوتن ئاوارەکانی کرکوک تەنانەت هەندێک ناوچەتان ناو نابوو گەڕەکی ئاوارەکان کەی فێر بوون کوردی پارچەکانی تری کوردستانتان بە ئاوارە و پەنابەر هەژمار نەکرد ئەوکات دەتوانیت ناو لە خۆت بنێیت کورد و داوای مافی کورد بکەیت ..
گەورەترین ئەنتی کورد کورد خۆیەتی ...
کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستان بێت ماڵی خۆیەتی کاتێک ئێمە ووشەی کوردستان لەسەر زارمانە کەواتە دەبێت خۆم بە خاوەنی هەر چوار پارچە بزانم و خۆم بە غریب و ئاوارە نەزانم ئێمە کوردین خۆ فارس و عرب و تورک نین تا بە پاسپۆرت بچینە خاکی یەکتر بۆیە فەلسەفەی کورد بوون لە یەکبووندایە لە یەکپارچەیدایە لە یەک گیانیدایە ئەوەی ئێمەی پارچە پارچە کردووە دوژمنی دەرەکی نیە ئەوەی ئەو ژەهرە دەڕێژێت دوژمنی دەرەکی نیە بەڵکو ئەو دوژمنەیە کە لە ناوخۆدایە و ناویان لە خۆیان ناوە داکۆکیکاری مافی کورد ئەوانیش سەرانی یەکێتی و پارتی و حزبەکانی ترن ...
برایەتی عرب و فارس و تورکمان ناوێت چی تر عرب ڕەسەن نین چی تر کورد و تورک برا نین چی تر ئؿمە نەوەی کۆرش نین بەڵکو ئێمە نەوەی میدیا و ئاڤێستا و خاوەنی ئەفسانە و کلتوری تایبەت بە خۆمانین و بە کوردی دەدوێین بە کوردی دەژین بە کوردیش ئەمرین ...
دوژمن پێی خۆش بێت یا پێی ناخۆش بێت ئەگەڕێینەوە هەمان سەرچاوە کە ئەویش کوردبوونمانە و نەتەوە بوونمانە ...
ڕاستە کورد بوون تاڵییەکانی زۆرە ڕاستە کەم و کورتی زۆرە بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێت ناتوانین لەو ڕاستیە ڕا بکەین کە ئێمە کوردین ..
لە سەرانی کوردەوە لە.کورد مەڕوانن هیچ شتێک ئەوان بە کوردستان و کوردبونەوە نابەستێتەوە ئەوان پرسەی دایکیان لەدەرەوەی ووڵاتە ..!!
چارەسەرکردنی نەخۆشی لەدەرەوەی ووڵاتە ..!!
خوێندنی منداڵەکانیان لەدەرەوەی ووڵاتە ..!!
ژنهێنان بۆ کوڕەکانیان و بە شودانی کچەکانیان لە دەرەوەی ووڵاتە ..!!
مانگی هەنگوینیان لە دەرەوەی ووڵاتە ..!!
تەنها شتێک ئەمانە بە نیشتیمانەوە دەبەستێتەوە ئەویش گو کردن و میزکردنیانە لە دوای پرۆسەی دادۆشینی نیشتیمان ..!! ئەمڕۆ یا سبەی ئەوان نامێنن ئەم خاکە و ئەم نیشتیمانە هەزارانی هاوشێوەی ئەمانەی قوتداوە و گۆڕونن
لە کۆتایدا ئەبێت بڵێن تەنها ئالیەتی بەستنەوەی سەرکردایەتی کورد بە نیشتیمانەوە قونیانە بۆیە من ئەو کوردە نیم کە ئەوان پێی کوردن بەڵکو کورد بوون لە چاوی هەموو ئەوانە ببینە کە هیچ شتێک نەیتوانیوە پیسیان بکات و هیچ سەرمایەیەک نەیتوانیوە سازشی پێبکات لەسەر بستێک خاک کە هی خۆیەتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست