KURDISTANPOST
سەمەد دەشتی
جیاوازیی لە نێوان کەرکوک وسلێمانی وهەولێرلە چیدایە؟
Monday, 25/11/2024, 18:52
164
بینراوە
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ ئەوە دروست بون کە رێگا نەدەن کێشەی کورد لە باشووری کوردستان چارەسەربکرێ.کاری سەرەکی ئەو دووبنەماڵەیە تەنیا بە باشووری کوردستان گرێ نەدراوە.ئەوەندەی خەساریان لە گەلی باشووروخاکی باشوور داوە چەند هیندەش خەساریان بۆ بەشەکانی دیکەی وولات هەبووە.
مەلا مستەفای بارزانی وجەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ناوچەکەدابناسرێن وسواڵی پارە لە داگیرکەری کوردستان بکەن،یەکەم هەنگاوێک کە هاویشتوویانە ئەوەیە کە ببنە سیخوڕێکی ناوچەیی بۆ بیانی وداگیرکەر وڵاتی کورد.هەنگاوی دووهەمیش سازدانی شەڕێکی خۆتڕێن بوو لە نێوان جەلالی ومەلایی.هەرکاتێکیش لە بەشەکانی دیکە کوردستان هەنگاوێکی بچووکی بچووکی ئەرێنی هاویشترابێ لە حاند چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە هەر فڕووفێلێک بووە،خۆیان گەیاندۆتێ لە باریان بردوە.
هەرئێستا،ئەگەربەرهەم ودەستکەوتی ئەو دووبنەماڵایە ریز بکرێ،جگە لە خۆویستیی وخۆ سەپاندن وکۆکردنەوەی سەروەتوسامان بۆ خۆیان ومنداڵەکانیان چی تێدانابینرێ.لەوەی خراپتر چەکداری خوێڕی دەوروبەری خۆیان بۆ پاراستنی سەروەتوسامانی خۆیان نازماوی پێشمەرگەی پێداروە تا خەڵکی هەژاری پێ گەوج بکرێ.
لەو رۆژانەدا بۆ جارێکی دیکەش شاری کەرکوک کەوتۆتە سەرزاران ودەخوازن لە ڕێگای سەرژمێری ئەو شارە بە عێڕاق ودونیا بسەلمێنن کە کەرکوک شارێکی کوردستانییە وزۆرینەی دانیشتوانی کوردن،بۆیە ئەبێ خێروبێری نەفتی ئەو شآرە زۆرینەی بەسەر کورددا دابەش بکرێ.
ساڵهای لە نێوان حیزبیی کوردیی وبەغداودانیشتوانی ئەو شآرە دەستەواژەی داگیرکراو بە کار دەهێنرێ،بە تایبەت لەسەردەمی سەددامداکێشەی کەرکوک چآرەسەرنەکرا.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش زۆر زیرەکانە گەمەی سیاسیان لە سەر ئەو شارە بەڕێوە بردوە.یەکیان وەک قودسی کوردستان ناویان بردوە وئەوی دیشیان وەک دڵی کوردستان.ئەگەر لە سەرژمێری ئەو جارە زۆرینە بۆ کورد دیاری بکرێ،کام میداڵیای شآنازی لە سنگی تاکی ئەو شآرە دەدرێ؟
هیچ گومان لەودا نییە کە بەرهەم وبەروبومی ئەو شآرە هەمیسان دەچێتە ناوگیرفانی ئەو چەتە دزانەی کە ساڵهایە بە دامەزراندنی زۆنی زەردوسەوزبێڕێزیی بە خەڵكی هەژاری ئەو بەشە لە وڵات ئەکەن.پرسیارگرینگ ئەوەیە کە تاکی ژیروهوشیارئەبێ لە خۆی بکا؟بۆ شارەکانی دیکەی بندەستی ئەو دووبنەماڵەیە ئازادن؟تا کەرکوک داگیرکرابێ؟بۆ باشووری کوردستان دوای رووخانی حیزبی بەعس ئاسایش وئارامی وخۆشگوزەرانی بە خۆیەوە دیوە؟تورکیە بە جۆریک وکۆماری ئیسلامیش بە شێوەیەکی دیکە بوونەتە ئاغای باشووری کوردستان وئەو دووبنەماڵەیەش وەک نۆکەرحیسابیان بۆ ئەکری.
با لەو سەرژمێریەدا زۆرینە بەرکورد بکەوێ،ئایا هیچ لە بابەتەکە ئەگۆڕێ؟لە هەولێروسلێـمانی ژیانی خەڵك چۆنە؟لەداهاتووی شآری کەرکوک ژیانی خەڵك ئاڵوگۆڕی بەسەردێ؟تا ئەو دووبنەماڵەیە وەک داگیرکەر خۆیان سەپاندبێ،ژیانی هیچ تاکێکی کورد نە لە کەرکوک ونە لە شارەکانی دیکەی بندەستی ئەو چەتانە بەرەوباشی هەنگاو نانێ.
سەمەد دەشتی
© 2019- Kurdistanpost