شەهید

Monday, 06/01/2025, 18:55


تفەنگێکی قۆناغ شکاو 
 لەهەیوانی ماڵی خوادا 
لەنزیکی دارەمەیتە تۆقیوەکە 
هەڵپەسرابوو 
قاتێ بەرگی ڕەنگ تۆزاوی و 
دوونامەی زەردی قەدکراو 
 کاتژمێرێکی لەکار کەوتوو 
دوونامیلکە 
 ڕەوشتی هاوڕێ کۆمەڵەو 
ئەویتریان 
سەنگەر گرتن ، سەنگەرلێدان 
 فڵچەیەکی کلک بڕاو 
سێ چارەکە دینارو 
وێنەیەکی ڕەش وسپی 
کچێک لەبەردەم دوو ئینجانەی 
گووڵەبەیبوونی ڕەنگ زەردا
ڕاوەستابوو   
سەرتاپایان  
بەپەڵەی خوێنی شەهیدەکە ڕەنکرابوون 
چەنێک خەمەو چەند دەترسم 
ڕۆژگارێک بێت  
لەحەوزی زەماوەندی  
خوێنی ئەم شەهیدانەدا  
دەستان بشۆن ! 
لەسەر بەرگە کەتافێکەی ئەم شەهیدەو 
ئەوانی تر  بەبێ شەرم قوماربکەن !
گوندی باڵخ  جێگەی لەدایک بوونی "مەحوی"  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە