ئیسرائیل وتورکیا لەشەڕی بون ونەبووندان له سوریا
Friday, 17/01/2025, 7:30
هەرکات بوونی شتێک مەرج بوو بە نەمانی شتێکی ترئەوا نەمانی یەکێکیان ئەبێتە ئامانج بۆ ئەوەی تر.ئەمە تەواو گونجاوە بۆ ڕەوشی کێشەی ئێستای نێوان ئیسرائیل وتورکیا له سوریا کە پەیوەندە بە بوون یان نەبوونی یەکێکیان بە هۆی ئەم هەل ومەرجەی کە دوای ڕوخانی بەعس وئەسەدهاتۆتە ئاراوە.
دوای لێدان وبێ کاراکردنی حیزب اڵلە لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە ،وە وروخانی ئەسەد لە سوریا، وە کۆتایی پێهاتنی بوونی ئێران وهیلالی شیعی بەتەواوی لەم دوو وەڵاتە ،هەریەک لە تورکیاوئیسرائیل کە وتنە هەڵپە تاهەرچی زووتر بۆشایی ئێران لە سوریا بۆبەرژەوەندی خۆیان پڕبکەنەوە.
هە ردوو وەڵات،واتە تورکیاو ئیسرائیل بە ئامانجی گەیشتن بە ئاواتە دێرینیەکانیان هەمووهێزی خۆیان لە سوریا بە کاردێنن،لەلایەک تورکیا پێی وایە مادام سوریا کاتی خۆی بەشێک بووە لەسنوری دەسەلاتی عوسمانی ئەمە رەوایەتە تا سوریا بکاتە بەشیک لە بەرژەوەندیەکانی خۆی بەتایبەت ئابووری،وە بە تایبە تریش لە بواری نەوت وگازنەک هەرلە ناو خاکی سوریا بەڵکو گازی ناو دەریای سپی ناوەراستیش،کە خاوەنداریەتی بۆ سوریا ئەگەرێتەوە تا لە گەل ناوچەی دەریایی قبریسی تورکی بەیەکیانەوە ببەستێ تاهەم پێویستی وزەی خۆی پێ فەراهەم بکات، وەهەم لە ڕێگەی سوریاوە خۆی بکاتە خاوەنی ڕێگای ناردنە دەرەوەی گازونەوتی وەڵاتانی کەنداوعێراق بۆ بازارەکانی ئەوروپا،بەمەش ئەوروپا پشت بەستنی بەگازی رووسی بۆکەم ترین ئاست نزم ئەبێتەوە ،ئیترلێرەدا تورکیا ئەکەوێتە کێشمە کێشێکی سەختەوە لە گەڵ رووسیاش ئە گەرخەونی ئەمەی بۆبچێتە سەر،کە سوریا بکاتە بەشێک لە سێبە ری خۆی وە بریاردەربێت لە سەڕرەوشی سیاسی وئاوبووری سوریا .
هە ڵبەتە تورکیا لەمەش زیاترئەیەوێ دەسەلاتددارنی تازەی سوریا، کە هەمویان گروپی ئیسلامی توندرەون بە کاربێنێت بۆ دژایەتی کوردی ڕۆژئاوا لە رووی سەربازیەوە ،تا بتوانێ ئەوەی کەبۆخۆی ناتوانێ بیکات بەرامبەرکوردی ڕۆژئاوا بەهۆی گە لێک ڕێ گریەوە بە تایبەت لەلایەن ئەمریکاوهاوپەیمانان ،ئە وا بە دەستی دەسەڵاتی گروپە ئیسلامیە کانی سوریا بیکات ،تا بەمەش لە رووی ئاسیشە وە سوریا ببێتە پشتێنەیەکی ئاسایش بۆتورکیا دژی کورد.
وە پاش شکستی تورکیا لە خەونی دەست بە سەراگرتنی بە سەرنەوت و گازی لیبیداا لەلایەن هێزە ڕۆئاوایی وئیسرائیلە وە، لە عە قلی سیاسیەکانی تورکیادا سوریا بۆ تورکیا بۆتە هێڵی بەرگری بۆمانەوەی وەک دەوڵەت لە رووی ئابووری و قەوارەوە،بۆیە بەهەمووهێزیەوە خۆی ئامادە ئەکات بۆ رووبە رووبونەوەی ئیسرائیل،چونکە تورکیا باش ئەزانیت بە دۆرانی سوریا ئیسرائیل وازی لێ ناهێنێ تادۆڕانی قبریسیشی بەشوێنا دێنێت ،ئەمجارشوێنی ئەکە وێت بۆناوخۆی تورکیا تا بەم جۆری مەبەستیەتی تورکیا لە ڕیشە وە بگۆڕێت.
لە لایەکی ترەوە ئیسرائیلیش ،پاش سەرکەوتنی بەسەرحیزب اڵلەی لوبنانی وە نەمانی دەسەلاتی ناوەند لە سوریا وروخانی بەعس بەهەڵیکی مێژووی ئەزانێ، تاهە مووهێزی خۆی بەکاربێنێت بۆئەوەی سوریا جارێکی ترڕاست نەبێتەوەو ببێتەوە هە رەشە لە سەربوونی، وە هەروەها نەبێتە وە مۆڵگە بۆهەموو گروپە بەرهەڵست کارەکانی ئیسرائیل وەک ئەم٦۰ساڵەی رابردوو.هە ربۆیە لەگەڵ روخانی بەعس،ئیسرائیل سەدان هێرشی کردە سەردامەزراوە سەربازیەکانی سوپای سوریا وە ژێرخانی بەرگری سوپای سوریای بە تەواوی وێران کرد هەرلە نەهێشتنی هێزی هەوایی،دەریایی، موشەکی تا ئەگاتە وێران کردنی بنکە وتاقیگەکانی دروست کردنی چەکی کیمیایی وباێۆلۆجی وناوکی ،بۆئەوەی هیچ دەسەڵاتێک لە داهاتووی سوریا تاساڵانیکێ زۆرنەتوانێت ببێتە هەرشە بۆی.
هەڵبەتە ئەمە بۆ ئییسرائیل سەرەتایە،چونکە ئیسراێیل نەک هەرناوچە ستڕاتیجیەکانی سوریا، کە گرنگن لە ڕووی سەربازی وئاسایشیەوە ،بەڵکوسەرچاوە سروشتیەکان بە تایبەت ئاوئەخاتە سەرخاکی خۆی وەک گۆلان،لەمەش زیاتر ئیسرائیل خۆی بەخاوەنی مێژوویی سوریا وبەشێکیش لە تورکیا ئەزانێ بەهەمان جۆرکە تورکیا بەهۆی دەسەڵاتی عوسمانی لە سوریاخۆی بەخاوەن سوریا ئەزانێ ،بەڵام بەم جیاوازیە کە مێژووی ئیسرائیل بە هەزاران ساڵ کۆنترە لە مێژووی عوسمانی لە ناوچە بۆیە ئیسرائیل مافی خاوەنداریەتی تورکیا لە سوریا بە تەواوی رەت ئەکاتەوە.
دژایەتی تورکیاوئیسرائیل بۆیەکترلە هەموو بوارەکانی مێژویی، ئاینی،سیاسی ئابووری وە ئاسایشا بەهەموو رەهەندەکانیەوە بەرکەوتنی جددی هەیە ،کەهیچ کامیان ئامادەنین بۆ ئەوەی تردابشکێنی ،هەریەک لەم رەگەزانەی ناکۆکی،کە ئامادەییان هەیە ئەتوانێ ببێتە هۆی پێک دادانی گەرم لە نێوان ئەم دوو وەڵاتەدا لە سوریا .*
ئێستا تورکیا بۆتە هاوسنوورلە گەڵ ئیسراێیل بە هاوڕای دەیان گرۆپی ئیسلامی توندڕەو کە لە ناودەسەڵاتدارانی تازەی سوریادان، ئە مە بۆ ئیسرائیل هەرەشەیەکی جددیە لە سەربوونی ،چونکە زۆری ئەم گروپانە لە گەل حەماسا هاودیدو هاوئامانجن بەرامبەرئیسرائیل کە داوای نەمانی دەولەتی جوولەکە واتە ئیسرائیل ئەکەن. وە زۆرلە ئەندامانی ئەم گروپانە بە ئاشکرا ڕای ئەگەینن،کە ئامادەی هێرش کردنە سەرئیسرائیلن وە تەنها چاوەڕێی فەرمانن. وەک ئەزانین لە ۷ ی مانگی ۱۰ی ۲۰۲۳ ەو ئیسرائیل لە شە ڕئکی دەستە ویەخەی بێ ئەماندایە لە گەڵ حەماس ،وە پاش زیاترلە ۱٥ مانگ ئیسرائیل نەی توانیوە حەماس بەم ئیمکانیەتە لاوازەی کە هەیەتی ببەزێنێ،ئیتر ئەمە ئاماژەیە کە ئەبێ رەوشی ئیسراێیل چۆن بێت ئە گەر یەک دوو حەماسی تری بۆ دروست ببێت لە سوریاوە لە سێبەری تورکیادا؟ بێ گوومان وەڵام زۆرنەرێنیە ،لە بەرئەوە ی ئیسرائیل بەرگەی حەماسێکی ترناگرێت لە سوریاوە وەک ئە وحەماسەی لە غەززە هەیە،بۆیە بەرلەوەی حماسی سوری دروست ببێت وە ببێتە هە رەشە لە سەربوونی، ئیسرائیل ئەیەوێت ئەم شە ڕە بە جۆرێ لە جۆرەکان ڵەگەڵ تورکیا یەکلایی بکاتەوە وە پەروباڵی تورکیا بکات لە سوریاو وە هەتا لە ناوخۆی تورکیاش.
پە یوند بە حەماس وە گرووپە ئیسلامیە کانی ترپێویستە بزانرێ ،کە زۆربەیان لەلایەن دەزگا هەوڵگریە ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییەکانە وە دروست کراون وە ئەکرێن بۆ مەبەستیکی کاتی دیاری کراو، بۆ نمونە حەماس دروست کرا بۆ لاوازکردنی فەتح وە سە رکە وتوو بوو، گروپە ئیسلامیەکانی ئەفغانستان لە ناویانا بن لادن دروست کران بۆ شەری سۆڤیەتی ئەوکات ،کە دووبارە سەرکە وتوو بون ،ئە وانی سوریاش بەهەمان شێوە دروست کران بۆ رووخانی ئەسەد، بەلام لەگەڵ کاتا زۆری کەسانی ناوئەم گروپانە بە هۆی گەڵیک هۆکارلە هێلی دیاری کراوی مەبەست کە بۆیان دیاری کراوە دەرئەچن،بۆ نمونە حەماس و گروپی بن لادن. جابۆیە ئیسرائیل لە ئەزموونی حەماسەوە ترسی جددی هەیه ،کە زۆی ئەم گروپانەی کە خۆی دروستی کردون وە هاوکاری کردون لە ڕێگە ی تورکیاوە دژی ئەسەد ،سبەی ببنە چەند حەماسی تریا وەک حیزب اڵلە ببنە هە رەشە بۆ باکوری ئیسرائیل. **
ئیسرائیلیەکان شارەزاترین کەسن لە ناسینی رەوشی سیایی ،کۆمەڵایەتی ،مێژوو وە هەتا دەرون ناسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراسست،بۆیه تورکیا هەڵەی کرد،کە پێی وابوە بەسەرپشتی گروپە ئیخوانی وئیسلامیەکان سوریا بکاتە باخچەی پشت ماڵی خۆی بۆ بەرژەوەندیەکانی بە کاری بێنێت، چونکا ئیسرائیل ئە زموونی لە گەڵ حەماس لە سوریا دوبارە ناکاتەوە بەڵکو تا ئەوشوێنە کاری بە تورکیاو ئیخوانیەکان بووتا کۆتایی بە ئەسەدوهیلالی شیعی و ئێران بێنن ،وە دوای ئە وە کاری تورکیاو ئیخوانیەکان تەواو.لە دوای ئەوە ئیسرائیل کاری تازەی خۆی دەست پێ ئەکات کە بریتیە لە فەراهەم کردنی ئاسایشی زۆردرێژخایەن لە هه موو روویەکەو، وە خۆی ئامادە ئەکات بریاردەربێت لە سەرسەرچاوەکانی وزەوئاوبۆئەوەی لە داهاتووداهەموو رۆژهەلاتی ناوەراست و ڕۆژهەلاتی دەریای سپی ناوەراست ،کە بە زەمینی مێژوویی خۆی ئەزانێت بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، ئە م سەرزەمینەی نەتەنیاهۆ بە ئاشکرا داوای خاوەنداریەتی ئەکات.***
بە گویرەی نەخشەی کۆنی ئیسرائیل لە نیلەوە تا فورات کە ئیسرائیل بە خاکی خۆی ئەزانی وە ئەیەوئ کەڵک لەم هەلە مێژووییەی ئێستا وەربگرێ بە هۆی نەمانی هێزی بەرەنگاربوونەوەی عەرەبی تادەوڵەتی ئیسرائیلی گەورەی لە سەردروست کات، دوو رەگەزی ماددی بۆ ئەم قەوارە بە گرنگ ئە زانریێت، یەکەم ئاو وە دووەم وزە ،کە ئیسرائیل ئاماجیەتی بریار لە سەرهه ردووکیان بدات بەخاوەن داریەتی بێت یالە ژێرهە ژمونی دابن.
ئە وەی کە پەیوەندە بە رووباری نیلەوە، ئیسرائیل لە ڕێگەی ئە سیوبیاوە بە دروست کردنی بەنداو لە سەڕووباری نیل توانیویەتی دەولەتی میسربخاتە ژێر فشارکە نەتوانێ هیچ بەرهەلستیەکی بەرامبەرئیسرائیل هەبێ ،بەهەمان جۆر ئیسرائیل ئە یەوێ دەست بگرێ بە سەرچاوەی ئاوی فوراتێش کە لە باکوری کوردوستانە لە تورکیای ئێستادا ،بەمە ئەتوانێ ئاسایشی ئاوبۆدەولەتی گەورەی ئیسرائیل فەراهەم بکات تاتوانای بەردەوامی ژیانی هەبێت.
سیاسەتی ستراتیجی ئیسرائیل بۆ دەست بە سەراگرنتی سەرچاوەکانی ئاولە ڕۆژهەلاتی ناوەراست راستەوخۆ دامالینی تورکیایە لە خاوەنداریەتی ئاوی دیجلە وفورات،هەڵبەتە بۆ تورکیاش هە ردوو رووباری دیجلەوفورات بە شادەماری ژیان دائەنرێن ،هەروەک سلیمان دیمریل سەرۆکی تورکیای سالانی ۱۹۹۳-۲۰۰۰ ئەی وت کەعارەب نەوتیان هەیە ئێمەش ئاومان هەیە،بۆیە ئەم دژە بەرژەوەندیە لە نێوان ئیسرائیل وتورکیا لە سەرئاو ڕۆژبە ڕۆژزیاترئەبێ تابە سەرکەوتنی یەکێکیان کۆیایی دێت، بەڵام بەختی سەرکەوتنی ئیسرائیل بە هاوکاری زۆروەلات ولایەنی جیهانی وهەرێمی زیاترە.
رەگەزێکی تری ناکۆکی تورکیاوئیسرائیل نەوت وگازو ڕێ رەوەکانی گواستنەوەیە لە نیوان ڕۆژهه لاتی ناوەراست بە ئە وروپاوە هەرەها بەستەنەوی ڕێگای ئاوریشم چین ـئەوروپا.****
ناکۆکی ئیسرئیل و تورکیا لە سەرگازی دەریای سپی ناوەراست ماوەیەکە بوونی هەیە ، وە ئێستا گازونەوتی سوریاشی هاتە سەر،کە هەریەکەیان بە مافی خۆی ئەزانی کەڵک لەم سەرچاوە سروشتیە گرنگانە وەربگرێت بۆ بەرژەوەندی خۆی .تورکیا بە پشت بەستن بە سنوری ئاوی قبرسی بەشە تورکیەکەی،وە بە پاڵپشتی دەسەڵاتی گروپە ئیسلامیە ئیخوانەکانلە سوریا،وە هەروەها نفوزی لە سەرحکومەتی هەرێم لە ڕێگەی گرێ بەستی٥۰ ساڵەی نەوت ،هەمووهەوڵیکی خۆی ئەدات بەشی شیێری بەربکەوێ لەم سامانە ،وە لەم ڕێگایەشەوە ،واتە بەکارهینانی نفوزی سیایی،سەربازی وە جوگرافی ئەیەوێ هێلەکانی گواستنەوەی نەوت وگازی ڕۆژهەڵاتی ناورەواست بۆ ئەوروپا وە هیڵی ئاوریشمی چین ــ ئەوروپا لە ڕئگەی تورکیاوە بێت ،ئەمەش بۆ ئیسرائیل جێگای قبوڵ نیە، ئیسرائیل ئەیەوێ ئەم هێڵانە ی گواستنەوەلە ژێردەسەڵاتی ئەوا تێ پەرن هەم بۆ فەراهەم کردنی بەرژەوەندی ئابووری وە هەم ئاسایش، چونکە بە مە بەرژەوەندی وە ئابووری زۆری وەڵاتانی نەیاری ئیسرائیل ئە کەوێتە بن دەست ئیسرائیل ،وە وەک چەککیکی کاریگەر هێلەکانی نەوت وگازو ئاوریشم بەکار دێنێت بە رامبەرهەروەڵاتیک مەبەستی بیێت. ئیسرائیلیش لەسایەی ئەم رەوشە مێژووییە تازەی کە هاتۆتە ئاراوە پاش روخانی ئەسەد وە نەمانی هەرەشەی سوپاکانی دەوڵەتانی عەرەبی لەسەری بەهیچ جۆرێ ڕێگا نادات هێزێکی رکەبەری وەک تورکیای بۆ دروست بیێت و ببێتە هه ڕەشە بۆی ،بۆیە هەمووهەوڵەکانی تورکیا سەراپا رەت ئەکاتەوە وە بە توندی شەڕی مان ونەمانی لە گەڵ ئەکات تا تە واومل کەچی بێت.
لە گەرمەی گەرم بوونی ناکۆکیەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل بۆ شەڕی مان ونەمان لە سەرسەرداریەتی ڕۆژهەلاتی ناوەراسست ورۆژهەلاتی دەریای سپی ناوەراست بۆکۆنترۆل کردنی سامانی ئاوونەوت وگازوسامانە سروشتیەکانی تر،وە هەروەها کۆنترۆل کردنی ڕیگاکانی گواستنەوە بەرەو بازارەکانی ئەوروپا، ئێستاهەردوکیان پێویستیان بە کوردە، هەربۆیە هەردوکیان لە پە یوەندی ولاوانەوەی کوردان وە ئەیانەوئ کورد بخەنە ژێر پەرچەمی سوپای شەڕکوری خۆیان ، چونکە هیچ کامیان بێ کورد ناتوانن سەرکە وتووبن.لە میژوودا لە سەرکەوتنەکانی تورک لە شەڕەکانیا کورد بەشی گەورەی پێ براوە ،بەڵام ئەنجامی سەرکەوتنەکان بۆ کورد ترجیدیا بووە، ئیتر پرسیارئەمەیە، ئایا ئەم جارە کورد بەردەوام ئەبی بۆپشت گیری تورک وئەچێتە ژێرپەرچەمی مانگ وئەستێرەکەی وەک هەمیشە یائەمجارە ئەچێتە ژێرپەرچەمی شەش ئەستێرەکەی داود بۆ ڕزگاربوون؟لە مانگ وسالانی داهاتوو وەڵامی ئەمە بە هەموان ئەگات.
بەڵام وەڵامی راست ئە بێ ئەمە بێت،کە کورد لە ژێرپەرچەمی ویستی سەربەخۆیی خۆی بەرژەوەندی خۆی بپارێزی لە گەڵ هەرلایەنیک کە هاوبەرژەوەندی بێت نەک ببێتە قوربانی بەرژەوەندی خەڵکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست