بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟


بانێکە و دوو هەوا

Saturday, 18/01/2025, 22:24


هاوکار قادر خوڕشید:

مێژووی دوورو نزیک گەواهی ئەوەی بۆمان داوە کە، حیز،بی کوردی هەموو سنورێکی ڕەوشتی سیاسییان تێپەڕاندووە، لەوەی هێندەی سیناریۆی قێزەون دابڕێژن، بۆ شووشتنەوەی مێشکی خەڵکی عەوام و ساویلکە. 
سەرتۆپی هەموو فێڵ و دووڕووی سیاسییشت خودی جەلال تاڵەبانی بوو. جەلال تاڵەبانی خاوەنی کەسایەتییەکی ئاڵۆزو غامزو دووڕوویی بوو وە ئوستازو دامەزرێنەری قوتابخانەی خۆ فرۆشی و خاک فرۆشی و تەڵەکەبازی سیاسەت بوو. تەبعەن جەلال تاڵەبانیش قوتابی مەدرەسە قێزەونەکەی برایم ئەحمەد بوو هەر بە ژەهری ناپاکی ئەویش جۆش کرابوو. 
جەلال تاڵەبانیش کوڕو برازاکانی لەسەر هەمان ڕێچکەی بەدڕەوشتی سیاسیی تەربیەت کردن. تاڵەبانی ڕێوی سیاسەت بوو، دووڕووترین و بێمتمانەترین سیاسی بوو. لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک ڕاست نەبوو، وەکو مامۆستا کرێکار ئەڵێت، تەشپیات نەبێ سەری گای ئەکرد بە پاشەڵی گایا بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت. جەلال تاڵەبانی لەدرێژایی ژیانی سیاسییدا دوو جار هێندەی دوژمنانی کورد زیانی بۆ کورد هەبوو، بەجۆرێک پێموایە هەتا چل ساڵیتریش مناڵەکانیشمان باجی چەوتی و خیانەتەکانی تاڵەبانی ئەدەن. تەنانەت ئەوەی ئێران، تورکیاو عێراق پێیان نەکرا بە جەلال تاڵەبانیان کرد، جەلال وەکو مەقاشێک لەدەستی خۆیان بوو هەر پشکۆیەکی سیاسیی کە ئەیانزانی دەستی خۆیان ئەسوتێنێ بە جەلال تاڵەبانیان هەڵدەگرت. بەجۆرێک جەلال وەکو پارچە پەڕۆیەکی ڕەش و پیسی مەتبەق تەنها مەنجەڵە ڕەش و پیسەکانیان پێئەگواستەوە. هەربۆیە جەلال تاڵەبانیش هەمان مەدرەسەی فرت و فێڵ و ناپاکی گواستۆتەوە بۆ ئەو هەتیوە زۆڵانەی ئێستا لەسەر کورسی دەسەڵاتن. جەلال و مێژووە قێزەونەکەی وەکو کتێبی خیانەت و گەوجاندنی میللەت بۆ کوڕو برازاکانی مایەوەو لەگەڵ خوێندنەوەی هەر دێڕێک لەم کتێبەدا، زیاتر ڕۆئەچن بەناو چاڵی بەدڕەوشتی سیاسیی و فەساددیدا. 
جەلال تاڵەبانی زۆر دەمێک بوو ئەو هەتیومچانەی ئێستای ئامادەئەکردن کە لەسەر هەمان کلتوری خیانەتی باوکو باپیریان بڕۆن. یەکەمین کاریش بە بافڵە شێتی کرد لە مانگی سێی ٢٠٠٣دا کە ئەوکات بافڵ زۆر گەنجێکی خوێن گەرم بوو وە هیچ لەسیاسەت تێنەدەگەیشت. بەڵام بەفەرمانی باوکی هێزێکی کۆماندۆی بردو مامۆستا عبدللە قەسرێ و چوار پاسەوانی شەهید کرد. وە یەکەم کردەوەی قێزەونیش کە دوای مردنی جەلال تاڵەبانی کردیان خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوو کە بەهۆیەوە کەرکوک و تەواوی ناوچەکانی دەوروبەریان فرۆشت و سەدان کەسیان بەکوشتنداو کاریگەری ئەو ڕووداوەش دەمێنێت بەسەر تاک بەتاکی ژیانی هەموو کوردێکەوە بۆ ماوەی پەنجا ساڵیتریش. دوای ئەو ناپاکییە گەورەیەش کە بەدەستی بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی ئەنجامدرا، ئیتر درکیان بە ڕسوایی خۆیان کردو حیز-بەکەیان تا دەهات بەرەوە قەبارەیەکی بچوکتر ئەڕۆیشت. بۆیە هەستا فێڵێکی گەورەیان لە جەماوەری خۆیان و خەڵکە ناڕازییەکە کردو سیناریۆی ئەوەیان داڕشت گوایە لاهورو بافڵ دوو کوتلەو دوو ئاراستەی سیاسیی پێچەوانەی یەکترن. 
چونکە ئەوان درکیان بەوە کردبوو، کە هەر ئاراستەیەک جەماوەری تایبەت بەخۆیان هەیەو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش یەک سیاسەتی گشتی هەیەو ناکرێت دوو ئاراستەی پێچەوانە بێت لەژێر یەک سەرکردایەتیدا. بۆیە ئەبوایە دوو سەرکردایەتی بەڕووکەش جیاواز دابمەزرێنن و جەماوەری هەردوک ئاراستەکە بەرەو خۆیان گۆش بکەن.
 ئەم شەڕو ناکۆکییانەی بەینی پافڵ و لاھور سیناریۆیە، خۆیان دەیانەوێت بەڕووکەش یەکێتی بکەن بەدوو حیزب، پافڵ حیزبێک و لاھور حیزبێک، حیزبەکەی پافڵ لەگەڵ ئاراستەی ئێران و شیعە عەڕەبەکانی عێڕاق ھەماھەنگی ھەبێت و جەماوەری ئەم ئاراستەیەو جەماوەری یەکێتییە ڕەسەنەکانیش بەرەو خۆی ڕابکێشێت. حیزبەکەی لاھوریش ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیاو ئەمریکاو پارتی هەبێت و تاڕادەیەک یەکێتییە ناڕازییەکان و شەقامی ناڕازیش بۆلای خۆی ڕابکێشێت. 
هەندێک زووڕناژەنی شۆسیال میدیاش پەمپ بدەن کە فووی پیابکەن بۆ هاندان و گەوجاندنی خەڵکی. بۆ نمونە ئارام ئەحمەدی هۆڵەندا یەکێک بوو لەوانەی پشتگیری ئاراستەی لاهوری کرد. 
لەڕاستیدا بنەماڵەی تاڵەبانییەکان تاڕادەیەکی باش سەرکەوتوو بوون لەم سیاسەتەیاندا، بەڵام لەسەر حیسابی گەوجاندن و خۆڵ کردنە چاوی میللەتدا. ئەگەر ئەمەیان نەکردایە ئێستا یەکێتی وەکو گۆڕان هەڵوەشابویەوەو ڕیسوا ببوو. بۆیە لاهورو بافڵ و قوباد سێ بەچکە جەلالیین و لەسەر سیاسەتی بێمۆڕاڵانەی ئەو دەڕۆن. لەلایەک نیوەی کوردستان ئەفرۆشن و سەدان کەس بە نوێژی نیوەڕۆ تیرۆر دەکەن و ڕۆژنامەنووسان دەکوژن و تەواوی داهاتی گشتی سنوری سلێمانی ئەدزن و بازرگانی بەژیان و گیانی خەڵکەوە دەکەن، کاتێکیش درکیان بەڕیسوایی خۆیان کرد، دێن بەکۆمەڵێک فێڵی تازە سەختەچیانە میللەت دەگەوجێنن و دووبارە لەسەر بنەمایەکیترو بەدەموچاوێکیتری پلاستیکی دێنەوە مەیدانی سیاسەت و ئوستازی شووشتنەوەی مێشکی خەڵکیشن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە