وانەیەك بۆ کوردبوون
Saturday, 18/01/2025, 22:46
لە دوای ساڵی 2011 وە ئەو هێزەی دەوڵەتی سووریای هێشتەوە و تا 2024 بریتی بوون لە ئێران،حزب و اڵلە ی لوبنای و ڕووسیا. دەوڵەتی سووریای بەشار ئەسەد بەتەواوی پشتی بەو هێزانە بەستبوو لەبەرنگاربوونەوەی دوژمنەکانی، بەشار ئەسەد پێی وابوو ئەم جۆرە پاڵپشتیە هەتا هەتایە و ئەمیش هەتا ماوە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمێنێتەوە. بەڵام وەك بینیمان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کاتێ هێزەکانی HTS بۆ جاری دووەم هێرشیان دەست پێکردەوە هەر زوو سوپاکەی بەشار جگە لەهەڵهاتن هیچ جۆرە بەرگری و شەڕیان نەکرد کە دواجار بەشار ئەسەد ناچار کرا بەوەی سووریا بەرەو ڕووسیا جێبهێڵێ و داوای مافی پەنابەری بکا. ئەڵبەت کاتێ ڕووسیا لەشاری ئیدلیب بە فڕۆکە جەنگیەکانی وویستی هێزەکانی سەر بە تورکیا بشکێنێ کە زانی سووپا هیچ ئامادەکاریەک و وویستێکیان نیە بۆ بەرگری کردن، ئێدی هەریەك لە ئێران و ڕووسیا پشتی بەشاریان بەرداو ، کشانەوە.
هەنووکە تورکیا هەمان شت لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ڕەچاو ئەکا و داوای داماڵینی چەکەکانیان ئەکا و خۆی و چەتەکانیان هێرشی بەرفراوانیان دەست پێکردوە بەو ئامانجەی بتوانن شکست بە هێزە کوردیەکان بێنن، لێ ئەم هێزانە گەلێ جیاوازن بە بەراورد بە هێزەکانی بەشار ئەسەد،،ئەم هێزانە چ لە ڕابردوودا و چ لە ئێستادا بیر لە ڕاکردن و هەڵهاتن ناکەنەوە، ئەم هێزانە لە کۆبانیەوە فێری وانەی بەرخودان و بەرگری بوون، ئەم هێزانە گەر چی لە ڕێگای هێزەکانی ئەمریکاوە ڕاهێنانیان پێ کراوە و گشت یارمەتیە لۆجستی و چەك و چۆڵەوە پڕچەك کراون بەڵام ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی کە بەتەواوی پشت بە هێزی دەرەکی ببەستن . هەر بۆیە ئەم هێزە وەك قەڵایەك دژ بە هێزەکەی تورکیا و چەتەکانیان وەستاون و لەهەوڵی پاراستنی خاك و خەڵکەکەیانن.
پێشبینیمان بۆ ئەو هێزە کوردیە کە جگە لە کورد عەرەب،ئەرمەنی،مەسیحی و دروزیشیان تێدایە، بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی تورکیا و چەتەکانیانن ، هەروەك چۆن بەرەنگاریان دژ بە داعش کرد و بەزانیانن، ئاوهاش هەمان ئەنجام چاوەڕوانی تورکیا و چەتەکانیان ئەبنەوە. دواجار گەر ئەمریکاش ناوچەکە جێبهێڵێ ئەم هێزە لە بەرخودانی خۆی بەردەوام ئەبێ، تازە ئەم هێزە تامی سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا کردوە ، لەبەرئەوە جگە لە بردنەوە و شکست بە دوژمنەکانیان هیچ جۆرە هەڵبژاردەیەکی تر نابینرێ کە ئەوان بیری لێ بکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست