فرمێسكی تیمیساحی كۆنه‌به‌عسیه‌ك بۆ مامه‌ریشه
Wednesday, 29/01/2025, 16:07
ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ئه‌حزابی كوردی بۆ جاش و مسته‌شاره‌كان هه‌ر لێبوردنی گشتی نه‌بوو له خیانه‌ته‌كانیان، به‌ڵكو تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یانه به‌ده‌سه‌ڵات كه له سه‌رده‌می به‌عس چۆن معامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری پێشمه‌رگه كردوه ئێستایش هه‌مان ره‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن.
ئاشنایه‌تی من له‌گه‌ڵ ئه‌م خیانه‌ت و شكسته‌دا، ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ناوه‌راستی هه‌شتاکان، ئه‌و کاته‌ی مامه‌ڕیشه ببوه هه‌ڵۆیه‌كی ئه‌فسانه‌یی، عه‌به‌ی موختار و ساله‌ی كوڕی بۆ سه‌لماندنی دڵسۆزی خۆی بۆ به‌عس له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری خه‌ریكی جاسوسی بون به‌سه‌ر كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌وه.
دوای راپه‌رین قاره‌مانانی كه‌ركوك عه‌به‌ی موختاریان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند، به‌لآم ساله‌ی كوڕی ناوی خۆی لۆ ستران عه‌بدوڵا گۆڕی و به‌جنێوفرۆشی له شه‌ڕی ناوخۆ و ماستاوه‌كانی بۆ مه‌سئوله حیزبیه‌كان، ئێستا پۆستی له‌سكرتاریه‌تی مام جه‌لال وه‌رگرتوه. من وه‌ك كه‌سێكی نزیكی ماڵی مامه‌ریشه، شایه‌دحاڵی ئه‌وه‌م ده ساڵ زیاتره كه‌سوكاری مامه‌ریشه هیچ تكلیفێكیان نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن مه‌كته‌ب سیاسی قبول نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌م سترانه هه‌ر له پرسگه‌ش ناهێڵێ بچنه‌ژوور به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه!.
ساله‌ی عه‌به‌ی موختاری كۆنه‌به‌عسی یه‌عنی ستران عه‌بدوڵای ئێستا له ڤێلایه‌كی گرانبه‌هادا ئه‌ژی، نه‌خۆش كه‌وت بۆ عیلاج ناردیان بۆ ئه‌ڵمانیا، مناڵه‌كانی به‌سه‌یاره‌ی تایبه‌تی جامره‌ش هاتوچۆ ئه‌كه‌ن.
كه‌سوكاری مامه‌ریشه‌ش ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن حكومه‌ت معاشه‌كه‌یان به‌ناوی پاشه‌كه‌وت نه‌دزێ، له‌ناو خانویه‌كدا ئه‌ژین هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تیا نیه، نه‌خۆش بكه‌ون له نه‌خۆشخانه هیچ داوده‌رمان و عیلاجێكی لێ نیه.
سترانی عه‌به‌ی به‌عسی له وتارێكدا كۆمه‌ڵێ فرمێسكی تیمساحی بۆ مامه‌ریشه رشتوه لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌كوردایه‌تی بۆی ئه‌نوسرێ، كه‌سوكاری مامه‌ریشه‌یش فرمێسكی راسته‌قینه‌یان كه‌س نایبینێ!.
جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه ستران ئاماده‌یه بۆ پۆست وپاره هه‌مو سوكایه‌تیه‌ك قبوڵ بكاتن، به‌ڵام كه‌سوكاری مامه‌ڕیشه له‌سه‌ر ڕێبازی پیرۆزی خۆیانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست