بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟


تورك و جولەکە هەمان گوفتار هەمان ڕەفتار

Wednesday, 29/01/2025, 16:42


ئیسڕائیلەکان ئەڵێن ئێمە میلەتێکین لە لایان خوداوە هەڵبژێردراوین و میلەتانی تر خزمەت کاری ئێمەن ، تورکەکانیش ئەڵێن ئەبێت تەنها بە زمانی تورکی وتار بدرێت لەمزگەوتەکانی تورکیا زمانی کوردی بڤەیە واتا زمانی تورکی و تورك پیرۆزە هەمان ڕەفتار و گوفتاری جولەکەیە ،وە هەروەها جولەکە دوو کتێبی پیرۆزیان گۆڕی و بەکەیفی خۆیان دەستکاریان کرد ، بەڵام قورئان لەتوانای هیچ کەسێك نیە بیگۆڕێت بۆیە تورك و جولەکە نەیان توانی بیگۆڕن بەڵام عوسمانیەکان بەناوی ئیسلام هەزاران فتوایان دەدا کە ئیسلام نەهی کردوە لەو کارە قێزەونانەی تورکەکان ئەنجامیان دەدا عوسمانیەکان لە پێناو دەسڵات و کورسی کوڕەکانی خۆیان دەکوشت تەنها یەك کوڕیان دەهێشتەوە تا  بەبێ ململانێ دەسەڵات بگرێتە دەست کە کافرەکانی زەمانی ڕەسولە اللە ئەو کارەیان نەدەکرد بەڵکو پێچەوانەکەی بوو کچیان زیندە بەچاڵ دەکرد و کوڕیان دەهێشتەوە بەڵام عوسمانیەکان کوڕەکانیان دەکوشت و کچەکانیان دەهێشتەوە ، وە هەروەها ئیسڕائیل مناڵ و گەورە و پیری موسڵمانی فەلەستین دەکوژێت و خاکەکەیان داگیر دەکات ، هەمان ڕەفتاریش تورك دەستی سورە بە خوێنی مناڵ و گەورە و پیری کوردی موسڵمان و خاکەکەیان داگیر دەکات ، ئیسڕائیل بۆیە فەلەستینیەکان ئەکوژێت چونکە جولەکەنین و موسڵمانن ، بەڵام تورك موسڵمانەو کوردە هاودینیەکەی دەکوژێت کە وەك خۆی موسڵمانە ، ئێستا ئێوە پێم بڵێن جیاوازی نێوان تورك و جولەکە چیە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە