هەڕاج کردنی دەنگەکان لەبازاڕی سیاسیدا
Wednesday, 29/01/2025, 18:03
نەوەی نوێ لەنێوانهەڕاج کردنی دەنگی دەنگ دەرانی وپۆست وپلەدا
پێش هەموشتێکدەمەوێت ئەوەبڵێم کەکەسی سیاسی ڕاستگۆو دڵسۆز ئەخلاقی بەجۆرێکە کەلەبەرژەوەندی گشتیەو هیچی بۆ خودی خۆی ناوێت تەنها بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاو دەگرێت ودەیهەوێت خەڵکی خۆشگوزەران بن بەبێ جیاوازی لەڕوانگەی ئەم پێناسەیەوەدەبێت سەرجەم سیاسیەکان هەڵبسەنگێنیت ئەگەر ئەوە بکرێتە پێوەر هەندێ کۆلکە سیاسی هەن کەبەشاگردیش ڕاناگیرێن چونکەلەکاتی پێویستدا ئێسکوپروسکی نەیارەکانیان دەشکێنن نەوەی نوێ لەسەر میراتو دەنگەناڕازیە کانی بزوتنەوەی گۆڕان دروست بو چونکە هەمو دەنگەکانی گۆڕانی برد وە ئیستە هەر بەو دەنگانەوەبازرگانی دەکات دەنا بۆلەژێر دەسەڵاتی دەڤەری زەرد دەنگوسەنگێکی وەهای نەبو ئەو زۆرزیرەکانە شوێن پێی قسەو گوفتارەکانی نەوشیروان مستەفابەکاردەهێنێت و بەکاری هێنا بۆیە توانی دەنگ بهێنێت سەرەڕای ئەو تەزویرەزۆرەی کەبۆی کرا کەواتەئیستە نەوەی نوێ بوکەڵەی دەستی دەسەڵاتی سیاسە بۆیە زۆر بێمنەتانە گەرەکیەتی دەنگەکانی هەڕاج بکاتو بیانخاتە بازاڕەوە ئەو پەیوەندی ژێر یەژێری لەگەڵ هەردو هێزیسیاسیدا هەیە بۆیە دەتوانێت نەباج بدات نەحیساب بۆ دەسەڵاتی سیاسی بکات بەئاشکرا قسە بەسیاسیەکانی هەردولا دەڵێت و هەرڕۆژە بەجۆرێک بێحورمەتیان بەرانبەر دەکات کەسیش پێی ناڵێت بەری چاوت برۆیە خەڵکی تر تەنها لەبەر کۆمێنتێک دەکرێتەکونجی زیندانەوە کەچی کاکی لێبوک حیزبە تازەکەی مخەوەل کراوە بەئارەزوی خۆی بوختان دەکات قسە دەڵێت تەشیر دەکات کارو کەسابەتەکەشی ناوەستێت ئەمەگەر دەسکەلای دەستی خۆیان نەبێت ئیستە بەپەڕەوەخواردبویان ئەو هات هەمو هێزی موعاڕەزەی تێکو پێکدائێستەش ئاوا دەنگەکانی هەڕاج دەکات چاوەڕێیە لوبازاڕی سیاسیدا کێ دەفتەرێک زیاتریدا دەبێتە پاشکۆی ئەولەتازە ترین لێدوانیدا لەبازاڕی سیاسیدا دەنگەکانی هەڕاج دەکات دەیەوێت بڵێت ئێمە خاوەنی شەقامینو جڵەوی شەقام لەدەستی ئێمەیە بێ ئاگالەوەی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر ژێرەوەی دەمامکەکەیکەشف دەبێت بۆخەڵک دەکەوێت لەدەموچاوی ئەوسا دەموچاوی لێبوکیکەشف دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست