ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس و ڕەژووەکەی سلێمانی
Wednesday, 29/01/2025, 17:04
گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کە شتێك نیە ناوی کارەساتی سروشتی بێ،بەڵکە ئەوەی ڕووئەدا لە سرووشتی چوار دەورماندا بە شێوەیەك لە شێوەکان دەستی مرۆڤی لە پشتە.. کاتێ ئەڵێین دەستی مرۆڤ بە تەنها نا کە مرۆڤ بەشدارە تیایدا و تاوانبارە، بەڵکە بەو شێوەیەی لە ڕێگای کۆمەڵێ یاسا و شتی لەو جۆرە کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کارەساتە سرووشتیانە،ڕووبدا. کاتێ زۆر بە ووردی لەم ئاگرەی لۆس ئەنجلس ئەڕوانی ، ئەوا گەلێ بە ڕوونی دیارە کەوا چەندە کەش ئامادە کرابوو بۆ ئەوەی ئاگر کەوتنە ڕووبدا و ئەو کارەساتە بقەومێ. وەك ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئاگر ڕووبدا و زۆر زوو تەشەنە بکا،ئەوا دوو شت پێوستە هەبێ بۆ ئەوەی خێرا ئاگرەکە بڵاوە بکا و دەستی خۆی بوەشێنێ. ئەوانیش کەشی گەرمی و ژینگەی ووشك لەگەڵ نەبوون وەیان کەمی ئاوو. ئەم دوو هۆکارە زۆر بەچاکی لە لۆس ئەنجلس هاتنە دی و ئەو ئاگرەی لێکەوتە کە زۆربەی زۆری خەڵکی لەوێ هەستیان بەو مەترسیە کردبوو، دیارە دۆناڵد ترامپ مانگێ لەمەو پێش لەکاتی گفتوگۆیەکی لەگەڵ(جۆ ڕۆگن) ئاماژەی پێداو باسی ئەو کارەساتەی کرد.
(گاڤن نووسەم) پارێزگاری وولایەتی کالیفۆرنیا کە بە سەرسەخترین لیبراڵ ناسراوە لە مێژە هەموو ئەو بەربەستانەی دژ بە ڕوونەدانی ئاگر هەبوو لایبردن. بۆ نمونە شاری لۆس ئەنجلس ژمارەیەکی زۆری کارمەندی ئاگر کوژێنەرەوەی خانەنشین کرد و لە بودجەی ساڵانەی 70 ملیۆن دۆلاری لێ بڕین، ئەو 3 عەمباری ئاوەی بۆ شارەکە تەرخان کرابوون و ئەو ئاگرەی لە {پالاسەید} کەوتەوە هیچ ئاوی تێدا نەبوو، بەو پێشەش بۆری سەرجادەکان کە بۆ مەبەستی ئاگر کوژانەوە هەن ، ئاویان تیا نەبوو ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەو ئاوەی لە باکووری کالیفۆرنیاوە ئەهاتە خوارە لەبەرئەوەی ژینگە و هاوڵاتیە ڕەسەنەکان لە خەمی ماسی و کۆچ ماسی بوون ، چارەنووسی ماسیان پێش مرۆڤ و کۆمەڵگە خستبوو ، هەر بۆیە ئاوەکە ئەڕژایە نێو ئۆقیانووس و شاری لۆس ئەنجلس زەرەرمەند بوون.. کەواتە ئەو 3 خاڵە وای کرد کەوا بەهۆی بڵاو بوونەوەی خەڵکانی بێلانە لەو شێونانە کە ئاگر بکەنەوە و دواجار بەو شێوەیە گەورەیە تەشەنە بسێنێت و لە دەست دەربچێ.
گەندەڵی،بێ سەروبەری،نەبوونی هیچ جۆرە یاسایەك لە خزمەتی مرۆڤایەتی لە سلێمانی و دروست کردنی ئەو هەموو بیناو خانوو بەرە زۆرە لە شارێکی وەك سلێمانی بەبێ هیچ پلانێکی زیرەکانە وامان لێ ئەکا کە بگەین بەهەمان ئەنجامی خراپ و کارەساتی ماڵوێرانکەر کە دواجار خەڵکێکی زۆر ئەبنە قوربانی دەستی ئەو هەموو دز و چەتەو مافیایانەی ماڵی تاڵەبانی و نەوشیروان و ئیسلامیە چاو چنۆکەکان کە تەنها لەخەمی دەوڵەمەندکردنی خۆیان و مناڵەکانیاندان،،بۆیە ئێمە نەك هەر دوو دڵ نین، بەڵکە دڵنیاین لەوەی کارەساتی زۆر گەورە یەخەی شاری سلێمانی ئەگرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست