(١٣) مامۆستای پێشەنگی شۆڕشی ئاشتی
Wednesday, 05/02/2025, 12:42
سەرانی کورد،لە ١٩٩١تا ٢٠٢٥ ، لەماوەی ٣٤ساڵی دەسەڵاتی هەرێم دا ،گەورەترین جیاوازیتان لە نیوان هاوڵاتیان و نیشتمان دا دروست کرد ، جۆرە دیاردەیەکیان کرد بە کلتوور ، پڕە لە غەدرو ناعەدالەتی . ژیانی خۆتان و خانەوادو بنەمەڵەکانتان ، گەیاندە بە بەهەشتی هەورەکان .
فیرعەون ئاساکان ، ئێوە بۆ ژیانی روابووردی خۆتان بیر چوەتەوە ، بۆ ئەوهاوڵاتیانە دەخەنە پەراوێزەوە ، نان و بەها و شکۆیان پێ دەبەخشین ،ئەوان نەبوون بە خوینی خۆیان بەرگریان لە نیشتمان دەکرد .
ئێستا ئێوە بە جۆرێک لاف و گەزاف لێ دەدن ، بە جۆرێک نامۆن لە هاوڵاتیان ، دوور لە هەموو بەهاکان ، وەک لە کیشوەرێکی ترەوە هاتوون ، سەدام ئاسا ،بوون بە داگیرکەری تاپۆی کورسی ودەسەڵات.
داهاتی کاروانی تەنکەرە نەوتی قاچاخی سەرسنوورەکان و ئەو بۆرییە نەوتانەی ، کە کوردستانتان پێ دەکرد بە دوبەی، لە کام بانکی ژیرزمین دا , حەشارتان داوە.
کوا داهاتی سەرسنوورەکان وداهاتی ناوخۆی هەرێم ، لە کام بانقی نهینی داتان ناوە.
کوا پاشەکەوتی ئەو هەموو مانگ و ساڵەی قوتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشیننان؟
سەرانی کورد ئەم ئەزموونەی دەسەڵاتی ئێوە ، پڕبوو لە سیناریۆی تەماع وچاوچنۆکی و بەهەدەردانی سامانی نیشتمان .
ئێوە نە بە تاڵانی ،نە بە موچە و نە بەپاشەکەوتی هاوڵاتیان تێر نابن .
ئەوە هەفتەیەکە ، (١٣) مامۆستا و رابەری پەروەردە ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست ،لە یەک رەشماڵ دا ، لە بەردەم یوئێن دا ، وەک هەنگاوێکی نوێ ی مەدەنی ، مانیان لە خواردن گرتووە ، بێ هیچ دەست وەردان و پاڵثشت و هاندانێک ، دوورلە حیزب و گروپی سیاسیی،وەک هەڵویستێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، باڵاترین رەد کردنەوەی ئەمری واقع یان نواندوە .
ئەم( ١٣)رابەرو مامۆستایە ، بوون بە( ١٣) سوارەی مەریوانی ٢٠٢٥ .
بە دەم برسێتی و تینویەتی و تەوژمی سەرمای رەشەبای گۆیژەوە ، بە دەم ئازارو فشاری خوێنە وە ، بە جەربەزەیەکی نوێ ی شارستانی و بە جەرگانە، هەمووسیناریۆی تاڵانی و غەدرو ناعەدالەتی ئێوەیان بەتاڵ کردەوە .
بۆ ئەوەی لەمە زیاتر، فیرعەونێکی تر ، نەتوانێت عیزەتی نەفسی پڕشکۆی مامۆستایان بریندار بکات.
ئەم هەڵوێستەی (١٣ ) سوارەی مامۆستایان ، دەنگی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینانە،
١٢رابەری پەروەرد ،هەمووشاری سلیمانی و کوردستان وعیراقیان هەژاندووە .
هەست و وێژدانی نوستووی زوحاک ئاساکانی کوردیان خەبەرکردەوە، ، (١٣ )مامۆستا ، بوون بە رابەری پەروەردەیی نەتەویی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی ، پێشەنگی شۆڕشی ئاشتی .
عەبدوڵلا کەریم مەحمود
ناوی مانگرانی خیمەی شکۆمەندی
١-دڵشاد میرانی
٢-دڵشاد بابان
٣-هادی حەمە رەشید
٤-سەنگەرمەهدی عەلی
٥-محەمەد رەسول محەمەد
٦-پاکیزە حەمە ئەمین
٧-زانا شێخ محەمەد
٨-سامان یاخی
٩-ئاوات ئازاد محەمەد
١٠-سروشت هاواری
١١-عەتا ئەحمەد خەیات
١٢-شنە عەلی خەیات
١٣-فازیل شێخ قادر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست