بەر لە دووساڵ لە فرۆكەخانەى سلیمانى بە مەبەستى سەفەر بۆ ئەلمانیا لە هۆلى چاوەروانی تووشم بوو بە توشی كۆمەڵێك خەڵک كە پێكهاتبوون لە 5-6 كەس دیاربوو هەموویان کەس و خزمى یەکتربوون، هاتن و لە نزیك منەوە دانیشتن، یەكسەر یەکێکیان پرسیاری ئەوەیان کرد، کە ئایا منیش دەچمە دوسلدوف؟ بەندەش بە بەڵێ وەڵامم دانەوە.یەکێکی...
ئەگەر وە پێی پێوانە و پێوەری فەرهەنگی زانستی رامیاریی و لە روانگەیەکی رەخنەیی بێ لایەنانەوە بڕوانینە ئێستای پێکهاتەی کوردستانی پارچەی باشوور کە نێزیکەی سەت ساڵە لە لایەن دەوڵەتی عێراق داگیرکرایە ناتوانین وەک قەوارەیەکی رامیاریی دەسەڵاتداریی سەردەم پێناسەی بکەین.. واتە کوردستانی باشوور - وە جودا لەوەی...
روسەکان دوو ئامانجی سەرەکیان هەیە لە پشتگیری تورکەکان بۆ پەلاماردانی عەفرین، ئەگەر بتوانن نەک هەر عەفرین داگیربکەن بەڵکو هەموو رۆژئاوای کوردستانیش داگیر بکەن و کۆتایی بە بوونی کورد بهێنن، بۆیە لە سەرەتاى هێرش بۆ سەر عەفرین توركەكان بە ئاشكرا باسى ئەمەیان ئەكرد كە ئامانج لە هێرش هەر تەنها عەفرین و رۆژئاوای...
پرسی کورد، ئەوەندە ئاڵۆزە، بە قەد ئاڵۆزیەکەی، پێویستی بە سەرکردە، ڕۆشەنبیر، نووسەر، تاکی جۆشکراو، بە بڕوا بوون بە پرس و تێکۆشان، پێداگرتن و سووربوون هەیە، تا ئاستی ڕادیکاڵبوون. بەو مانایەی بچووکترین شت، کە بە ئەندازەی نوکی دەرزییەک بێت، زەرەری هەبێت بۆ دۆزەکە، نابێت لێی لادات، باز بە سەریدا بدات، لێی...
دوای ئەنفالەکان لەو جێگەیەی پێی دەڵێن سنور لە بارەگایەکی خامۆش هەوارمان هەڵدابوو، تا دەهات ژمارەمان کەم دەبووەوە دەبووە هەڵم، لەو ماوەیەدا سەرم کردبووە سەر خوێندنەوە و ڕۆژانە هەرچییەکم بهاتایەتە بەردەست دەمخوێندەوە، ڕۆژێک چەند چیرۆکێکی وەرگێراوم لە فارسییەوە دەخوێنەوە، یەکێک لە چیرۆکەکان "گرێکی" بوو،...
بەدرێژای مێژوو کورد باجى پەرتەوازەیى نێوخۆیداوە، بۆ ئەمڕۆشمان هەمان دووبارەبونەوەى مێژووە،ڕۆژبەڕۆژ کێشە سیاسیء ئیدارىء ئابوریء سەربازیەکانى بەغداء هەولێر قوڵتردەبنەوە، وا پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەء بەبێ ئامادەیى نوێنەرانى کورد پرۆژە یاساى بودجەى عێراقى بۆ 2018ى پەسەندکرد، ئەمەش لەئەنجامى کەمکردنەوەى...
ئەوەی گومانی تێدا نیە ئەوەیە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ، نا ئەخلاقی ، عەیش و نۆش ، شەڕ و ئاژاوە ، ئاشتی ، برسێتی ، ستەم و نادادی ، خۆشگوزەرانی ، دادپەروەری .... ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارانەوە هەیە ، لە سەردەمی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانیش دا پەیوەندی بە دەسەڵاتی یاسادان ، دادوەری ، جێبەجێکردن...
دهڵێن رۆژێك كچێكی دارای كوردی باشووری كوردستانی روخسار زۆرجوان دهچێته تهلهفزیۆنێكی لهههمبهر ئهمانهی لای خۆمان و دهڵێت دهمهوێت ببمه راگهیهناندنكار و وهك بێژهر به زۆری بهرنامهیهكی سیاسی پێشكهش بكهم . بهرێوهبهری تهلهفزیۆنهكهش زۆر به جوانی و سهلیقهكهی سهرسام دهبێت...
ئەم عالەمە زۆر سەیرن ، یاخوا بە شتێکەوە نەیگرن تا کەوڵی نەکەن وازی لێ ناهێنن ، ئەوەتا بەربونەتە وێزەی نوێنەرە ئازیزە خەم خۆرەکانمان لە پارلەمانی نمونەی پاکی و دیموکراسی و بێ لایەنی هەرێمەکەمان ، چی قەوماوە ؟ گوایە ئەو بەڕێزانە ڕازی نەبوون بەوەی تەقاعودیان لە چوار ملیۆن دینار، تەنیا چوار ملیۆن !! كەمتر...
هونەری جەنگ کردن ژەنەراڵ سونزی تسوکتێبی هونەری جەنگ ٥٠٠ ساڵ پێش مەسیح لە لایەن ژەنەراڵێکی چینی بە ناوی (سونزی تسو)ەوە نوسراوە، ۆنترین و ناسراوترین کتێبە لە جیهاندا لەسەر جەنگ و ئامادەکاریەکان و ستراتیژی جەنگ.بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە کوردی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:http://www.kurdistanpost.info/kitebxane/Huneri_Ceng.pdfبە...
ناردنى موچەکەى عەبادى بۆ کوردستان کە بە بیستنى ئەم هەواڵە خەڵکى زۆر دڵخۆش بوون هیوایان بۆ بگەڕێتەوە کە بووە هۆى بووژانەوەى دڵ و دەرونیان و بەرزبونەوەى نرخى زەوى . بەڵام لە چاوەڕوانیەکى زۆر خەڵکى بێ هیوا بوون لە ناردنى موچە لە بەغدادەوە ، کە سەرقاڵییەکى باش بو بۆ موچەخۆران و هاوڵاتیان . پاش ماوەیەک بیرۆکەیەکى...
داخوا چەند لەو 38 پەرلەمانگیرفانەی دەنگیان بە نەخێر داوە, لە ژێرەوە لە ترسی خەڵك دوعاو نزایان بۆ سەركەوتنی 62 دەنگەكەی بەڵێ كردبێت, وەلێ لە ترسی فەیسبوك, نەیان وێرا بێت دەنگ بدەن بە ویستی خۆیان, بەهەر حاڵ هەم ئەمڕۆ شانازی بەنەخێری خۆیەوە دەكات, هەمیش سبەی ...
مامى گەورە: گەر بارزانی دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەکەیەوە دەچینەلاى . لەنامەیەکیدا بۆ مەسعودى کورسیە شکاو.مامى بچوک: بەداخەوە تەمەنەکەم بۆ خەباتى مەسینە گونجاو نەبوو، مەرجە بەجانتا هەڵگرتن قەرەبوى بکەمەوە. مامى بچوکتر: بەهەمان ڕێبازى مامى گەورە و نەنکە گەورە مەڵاشوى هەڵدراوەتەوە.-------------------------------نووسین...
بەیانیەکی زوو بەدیار پەنجەرەکەوە وەستا بووم بینیم دوو ئۆتۆمبێل کە ئاڵای تایبەتی(صلیب الاحمر)یان پێوە بوو هاتنە نێو حەوشەی سجنەکە دابەزین سەرەتا چونە ژوری بەڕێوبەری سجنەکە ، دوای نزیکەی سێ چوار خولەک پاسەوانەکان هەر دوان سیانێکیان بۆلای یەکێ لەقاعەی سجنەکان هاتن،شیمال و ئەبو علی و نەبیل هاتنە لای پەنجەرەی...
لە دوای کۆڕەوی بەهاری ساڵی ١٩٩١، لە باشووری وڵات، کۆمەڵگەی کورد بە ژن و پیاو، بە لێشاو، ڕوویان لە نێو پارتە کوردییەکان کرد، بە تایبەتی ئەو پارتانەی کە باڵا دەست بوون، وەک ینک و پدک. بە شێوەیەکی گشتی، خەڵک، بە هەمان عەقڵیەتی زەمانی بەعس، ڕوویان لەو پارتانە کرد، واتە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی و دەستکەوت،...