• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ساڵح ژاژڵەیی: چۆن ئەندامانی حیزبەكان و بەشێك لە كۆمەڵگا بە كۆیلە كراون؟.

سەرەتا دەمەوێت پێناسەیەكی زۆر كورتی حیزب بكەم . حیزب بریتییە لەو كۆمەڵە خەڵكەی كە لە دەوری بەرنامەیەك كۆدەبنەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەك  لەناو كۆمەڵگادا . هەموو حیزبێكیش دەبی سەرۆكێك و سەركردایەتییەكی هەبێت كە لە لایەن ئەندامانی حیزبەوە  موتمانەیان پێ بدرێت  . سەرۆكی حیزب پێویستە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی جیاوازبێت لە ئەوانیتر. سەرۆكی حیزب دەبێ كەسێكی ڕۆشنبیرو بە ئاگابێت و  وشیاری سیاسی هەبێت   .  خاوەنی كەسایەتییەكی ناسراوی ناو كۆمەڵگا بێت . كار بكات...

ساڵح ژاژڵەیی: چەند سەرنجێك لەسەرسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی

وەكو خۆم ئاگادارم سەرۆك وئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی تا ئێستا چەندین جار بەناوی ئیفادەوە سەردانی وڵاتانیان كردوە . لە كاتێكدا كەمن ئەمە دەنوسم تەنها یەك هەفتەیە  سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەوە  كە ژمارەیان لە 10 كەس زیاتر بووە . من لە نوسێنێكی ترمدا...

ساڵح ژاژڵەیی: ئیفادی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات بۆچی؟!

ئیفادی فەرمانبەران و بەرپرسانی باڵای هەر حكومەتێك بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی شارەزابون و فێربونی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كارو باری دەوڵەت و هەر وەها شارەزابون لە  بواری تەكنەلۆجیای سەردەم و پیشەسازی و كشتوكال و  بازرگانی و  زۆرلە بوارەكانی تر، كارێكی گرنگ و پێویستە .  زۆر جار دەولةتێك ...

ساڵح ژاژڵەیی: حكومەتی هەرێم دەبێ چۆن ئەم قەیرانە سەختە تێپەڕێنێت؟

هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزو هەستیاروسەخت و مەترسیداردا گوزەر دەكات ومەترسی لەناوچونیشی لە ئارادایە  .   لە ڕاستیدا ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی كوردستانی تێكەوتوە ، خۆی لە خۆیدا ئاشبەتاڵێكی ترە كە بەسەر كوردا هاتوەو زۆریش مەترسیدار ترە لە ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 . ئاشبەتاڵی ساڵی 1975...

ساڵح ژاژڵەیی: بزوتنەوەی گۆڕان چۆن هەڵدەستێتەوە؟

چۆن ئێستا هاوڵاتیان زۆر توڕەو بێ ئومێدن لە حوكمڕانی یەكێتی و پارتی ، ڕێك وەكو ئەو كاتە وایە كە بزوتنەوەی گۆرانی تێدا لە دایك بوو . بۆیە هەر كە بزوتنەوەكە دروست بوو، هاوڵاتیان بە هیوایەكی زۆرەوە پێشوازیان لێكردو بە پیریەوە چون و بونە پشتیوانێكی زۆر دڵسۆز. لەو كاتەدا هەموو هاوڵاتیان ئومێدی زۆریان لەسەر...

ساڵح ژاژڵەیی: بۆچی حكومەتی هەرێم دۆڕاو ئیفلاسی كرد؟.

ئەگەر سەرنج بدەین و كەمێك بگەڕێینەوە بۆ ڕابوردو دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە ئەو بەناو حكومەتەی  كە ئێمە هەمان بوە لە ماوەی 32 ساڵی حوكمڕانیەكەیدا ، زیاترلە كۆمپانیایەكی بازرگانی چوە .  پێك هاتەی سەرەكی ئەو بەناو حكومەتە  یەكێتی و پارتی و وردتریشی بكەینەوە  هەردوو بنەمالةی بارزانی و تاڵەبانیبون...

ساڵح ژاژڵەیی: مەترسیەكانی بۆشایی سیاسی و ئیداری لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لەچ ئاستێكدایە ؟

سەرەتا بۆشایی سیاسی بە واتای چی دێت؟. بۆشایی سیاسی لەناو حیزبێكی سیاسیدا  بە مانای نەبونی یەكدەنگی و ناتەبایی و سەرهەڵدانی ڕاو بۆچونی جیاوازدێت  لە چۆنیەتی ئیدارەدانی حیزبەكەدا . یان بە واتایەكی ترلە ئەنجامی نەبونی مەرجەعیەت و مەركەزیەت  دێت لە بڕیارداندا . بەردەوام بونی ئەم بارودۆخەی...

ساڵح ژاژڵەیی: چۆن كەركوك بوو بەقوربانی ناكۆكیەكانی پارتی و یەكێتی؟.

شاری كەركوك بە تایبەتی و ناوچە داگیركراوەكانی تری كورد بەردەوام جێگەی مشتومڕی كورد بون لەگەڵ حكومەتی داگیركەری عێراقی و تا ئێستا دەریایەك خوێنیان لە پێناودا ڕژاوە. دوای ڕوخانی حكومەتی عێراقی لەسەر دەستی ئەمەریكاو هاوپەیمانان كورد هەلێكی باشی بۆ ڕەخساو ئیدارەی كەركوك كەوتە دەستی  كوردەوە . واتە یەكێتی...

ساڵح ژاژڵەیی: یەكێتی و پارتی كامیان زۆرتر سزای زونی سەوز دەدەن؟ (بەشی چوارەم)

ئەنجومەنی شارەوانی لە كوێی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدایە؟لە بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە باسەدا بە درێژی باسی پێكهاتەو ئەركەكانی ئەنجومەنی شارەوانیم كرد. ئەنجومەنی شارەوانی پێك هاتوە لە بەرپس و نوێنەری 13 فەرمانگەو لایەنی شاری سلێمانی. ئەمانە بە كۆمەڵ بەرپرسیارن لەبەرامبەر ڕێكخستن و بەدواجاچونی كارو باری خەڵك...

ساڵح ژاژڵەیی: یەكێتی و پارتی كامیان زیاتر سزای زونی سەوز دەدەن ؟ (بەشی سێیەم)

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و  پێك هاتەو ئەركەكانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پێك هاتوە لە نوێنەرو بەرپرسی  چەندین فەرمانگەی  گرنگ و هەستیاری شاری سلێمانی . ئەركی ئەم ئەنجومە ڕێكخستن و بەدواداچونی كارو باری هاوڵاتیان و پاڕێزگاریكردنی موڵك و مالێ گشتییە . ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی...

ساڵح ژاژڵەیی: یەكێتی و پارتی كامیان زیاتر سزای زونی سەوز دەدەن (بەشی دووەم)

لە بەشی یەكەمی ئەم باسەمدا بە كورتی باسی ئەوەم كرد  كە یەكێتی و پارتی بەردەوام كێشەیان هەیە . باسی هۆكاری دروستبونی كێشەكانیشمان كرد .  یەكێتی دەڵێت: پارتی سزای زونی سەوز دەدات و بەشە بودجەی زونی سەوز نانێرن و هیچ پارەیەكیش نییە بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزاری . پارتیش نایشارێتەوە بە ئاشكرا دەڵێت:...

ساڵح ژاژڵەیی: یەكێتی و پارتی كامیان زیاتر سزای زونی سەوز دەدەن ؟(بەشی یەكەم)

ئەو ناكۆكی و دوو بەرەكی و یەكتر قبول نەكردن وسڕینەوەی یەكتری و ئەو شەڕكردنەی ئێستای لایەنە سیاسیەكانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان لە گەڵ یەكتری بە بەهانەی جیاوازو بەناوی كوردایەنییەوە  لەگەڵ یەكتری ئەنجامی دەدەن دڕێژكراوەی هەمان ناكۆكی ساڵی 1964 نێوان باڵی مەكتەبی سیاسی و مەلا مستەفایە .  دوای...

ساڵح ژاژڵەیی: هۆكاری كەمی كارەبا بە گشتی و دەڤەری سلێمانی

هۆكاری كەمی كارەبا بە گشتی و دەڤەری سلێمانی بە تایبەتی كاریگەرییە نەرێنیەكانی ئەمە لەسەر ئایندەی یەكێتی نیشتمانیهۆكاری كەمی كارەبا بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕێژەی بەرهەم هێنانی كارەبا كەمترە لە خواستی هاوڵاتیان لەسەر كارەبا  .  كەواتە هاوڵاتیان بەردەوام كێشەی نەبونی كارەبایان هەیە . بەڵام...

ساڵح ژاژڵەیی: ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و كوێ ؟

دواى ئه‌نفاله‌كانى ساڵى 1988 و پاشه‌كشه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوخاكى ئێران بێ ئومێدێیه‌كى زۆر گه‌وره‌ باڵى كێشا به‌سه‌ر میلله‌تى كوردا . خه‌ڵكێكى زۆر ئه‌نفال كران و ماڵ وێران و سه‌رگه‌ردان بون و ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بون . به‌ڵام له‌ ئه‌نجامى  داگیركردنى كوه‌یت له‌ لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه‌ . هه‌لێكى...

ساڵح ژاژڵەیی: دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمان بۆچی هەبن ؟

سەرەتای بابەتەكە بەم شێوەیە دەست پێ دەكەم :یەكەم : چەند ساڵێك لەمەوبەر سەرۆكی كوڕەواتیا  كە ئافرەتێك بوو بۆ ئەوەی خەرجی حكومەت كەم بكاتەوەو توشی پارەقەرزكردن  نەبێت ،  هەنگاوی یەكەم بڕیاریدا  تەیارەی تایبەتی  سەرۆكایەتی كۆمار بفرۆشێت و بە ڕاستیش  ئەو كارەی كردوو تەیارەكەی...