• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

قادر نادر: نێچیرڤان بارزانی و نه‌وزادی هادی لە بری شانازیکردن، دەبێت داوای لێبوردن بکەن! (بەشی یەکەم)

ڕۆژی ٢\١١\٢٠١٤ له‌ قه‌لا ناساندنی قه‌لا به‌یه‌كێ له‌شاره‌ مێژوییی و كه‌لتوریه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا ، زۆ به‌شان و بالی خۆی و نێچیرڤان بارزانی هه‌لدا كه‌رۆلیان هه‌بووه‌ له‌ناساندنه‌كه‌ !؟ بێ ئاگا و نه‌خوێده‌وارانه‌ ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی گرنگ و...

قادر نادر: مه‌حمود ملێجیه‌كانی ئیستا، سه‌عدی پیره‌ به‌نمونه‌

له‌٧٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا هه‌موو شه‌وێك فلیمێیكی میسری هه‌بوو ٤ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ له‌پیاوه‌كان رۆلی سه‌ره‌كیان تیا ده‌بینی (فه‌رید شه‌وقی ، روشدی ئه‌بازه‌ ، مه‌حمود ملیجی و توفیق دقن) زۆربەی کات دووه‌كه‌ی یه‌كه‌م رۆلی پۆزه‌تیف و دوه‌كه‌ی تریش رۆلی تاوانبار، ده‌ستدرێژیكه‌ری سه‌رژن و دزینیان دەبینی...

قادر نادر: با لەم سیمبولانەی کۆبانییەوە لە مانای جوانی تێبگەین

لە باشور هەموو شتێک قيزەوەن بووە, چونکە بیروباوەر ، ئیرادە ، پاکی ، هەلویست و جوانی لە٢٣سالی رابردودا بەدەست دەسەلاتی کوردی بەرەو ئاوابوونیان بردووە ، بێ شەرم دەتوانین بڵێین ئەمرۆ باشور وەک زبڵدانی لیهاتوە رۆژ لەدوای رۆژ دیاردەی پیستر و قیزەوەنی دەخریتە سەر، دیارە هەمووی بە مەبەست وای...

قادر نادر: پرەنسیبێکی جوان بۆ هەڵویست وەرگرتن

تەماشای ئەو گرتە ڤیدیۆیە بکەن، کە چۆن دوو پۆلیسی تورک لە دیاربەکر، دەیانەوێت میوە بکڕن، خاوەن دوکانەکە پێیان دەڵێت چی دەکەن لێرە، چیتان دەوێ، بڕۆنە دەرێ ، پێتان نافرۆشین، ئەوانیش زەرفە میوەکان دادەنێن و دەچننە دەرێ، بەڵام ئەمان لێیان ناگەڕێن بە هوتاف و پیاوکوژ دوایان دەکەوەن، هەڵوێستی میللەتێکی زیندو...

قادر نادر: دووڕوویی نووسەر و بەناو رووناکبیرانی کورد لە نێوان مێدیاکانی بەعس و پارتی و یەکێتی دا

ئەمڕۆ زۆربەی ڕۆشنبیرانی کورد لە ناو گیرفانی دەسەڵاتی فاسدی کوردییدا پیسخۆری دەکەن، من ناونیشانێکی گونجاوترم بۆ ئەم بابەتە نەدۆزییەوە، بەتایبەتی بۆ وشەی دووروویی و دەبڵ موڕاڵی، چونکە لە ناو دەبڵ موڕاڵییدا زۆربەی جار دیوی راستیی ئەو کەسایەتییە دەدۆزیتەوە، کە لە روویەکیدا دەتوانیت کەسەکان بناسیتەوە، بۆ...

قادر نادر: داوا دەکەم پەیکەری ناپاکی بۆ جیگر مەلبەندی یەکیتی لەگەرمیان دروست بکرێ

ئەو ئاوە پیسەی تالەبانی و بارزانی هەلیان رشت ، لەشەرم نەکردن لەجەلادانی گەلی کورد ئەمرۆ پەریوەتە ناو بەرپرسەکانیشیانەوە ، هیج سنور و مورالێك لەداکۆکی نیشتمان ، رێزگرتن لەبەها جوانیەکان .... نەماوە .، هەر لەم ٢ نمونەی خوارەوە ئاستی دارمانی ئەخلاقی و نەتەوەیی و دەبل مورالی یەکیتی و پارتیەکان تێدەگەی...

قادر نادر: کێ دەلێ تالەبانی دژ بەسیستەمی بنەمالەیی بووە

ئەوەی ئیستا لەنێو یەکیتی روودەدا، کۆدەتایە بەسەر ئایدۆلۆژیای کۆمەڵەی دوێنێ و یەکێتیی ئەمڕۆدا، یەکێک لەو جیاوازییانەی کە یەکێتی خۆی لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی جیا دەکردەوە، سیستەمی بنەماڵەیی بوو،  ئیستا بە بێدەنگی وا یەکێتییش بوو بە حیزبێکی بنەماڵەیی، ئەو کودەتایە نهێنیی و بێدەنگەیە کە بەسەر میژوەکەی...

قادر نادر: مەلا بەختیار دەستی بە خۆ هەڵکێشان کردەوە

ئەوەی سەیری گوتار ورەفتار و هەلویستەکانی مەلابەختیار لە میژوی کەسایەتیی ئەم پیاوە کردبێ ، هەرزەکارێتی لەئاخفتن و خۆدەرخستنیدا دەبینی، هەرچەندە زۆریشی دراوەتەوە بە روویدا، بەڵام وا دیارە، ئێمە غەدری لێدەکەین، چونکە داوای شتێکی لێدەکەین، کە ئەو لە مێژوە لەدەستی داوە و ئیستا نییەتی، بۆ نمونە لەدواین...

قادر نادر: قسەکردن لە سەر ٤٠٤ ژنە عەقید و نەقیبەکان سوکایەتی نییە

ئەرکی نووسەر و رۆژنامەنووس، هەروەها کەسی وشیار و روناکبیر ئەوەیە دەست بۆ بڤەکان ببات، نەک وەک یەک بئاخفن و بنوسن ، کە جیاواریەکانیان تەنیا شوێنی وشەکان ىیت یان هەرجی کارێک بکرێ بەپاساوێکی لاواز و خیلەکیانە پەردەپۆش بکرێ . ٢٣ سالە دەیان تاوان و وشە ، هەولی یاساخی دەدرێ ، وەک لەجەند سالی ربردوو...

قادر نادر: تاوانەکانی داعش تاوانی بەعسیەکانیشی تێپەراند

ئەوەی داعش بەرامبەر کوردانی دەڤەری شەنگال ئەنجامیدا ، تاوانی ئەنفالی بەعسیەکانیشی تێپەراند ، چونکە ئەوان بەئاشکرا وێنەی کوشتارەکان ، سەربرینی مرۆڤەکان ، فرۆشتنی ژنان بە پاساو دەهینەوە و بڵاویشی دەکەنەوە ، کەچی هیزە ئیسلامیەکان (کۆمەل، یەکگروو، بزوتنەوە) ئامادەییان تیا نیە ، لاوازترین هەلویست...

قادر نادر: بۆچی حیزبە ئیسلامیه‌كانی كوردستان لە تاوانەکانی داعش بێدەنگن؟

بیست رۆژه‌ داعش هه‌رچی تاوانه‌ له‌میژوی مروڤایه‌تی رویداوه‌ ، ئه‌وان به‌شانازیانه‌وه‌ دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌ و بلاویشی ده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌ سه‌ربرین ، ژن فرۆشتن ، ده‌ستدرێژی سیكسی ، منال له‌سیداره‌دان ، به‌زۆر به‌موسلمان بون، كوشتنی به‌كۆمه‌ل .... كه‌چی یه‌ك لایه‌نی ئیسلامی له‌كوردستان دژایه‌تی...

قادر نادر: لە تۆلەی شکاندنی پەیکەری قورقماز پەیکەری ئەتاتورک شکا

پەیکەری یەکەم بەرپرسی سەربازی پکک (مەعسوم قورقماز)، لە ساڵی 1984 و لە دوای شەرێکی سەخت شەهید بوو، دوایی کوردانی باکور پەیکەرێکیان بۆ دروستکرد، ئەمرۆ  سوپای تورک دوای ململانێیەکی سەخت، کە بووە هۆی شەهیدبوونی گەنجێک و سێ بریندار، پەیکەری مەعسوم قورقمانیان شکاند و سوکایەتیان پێکرد، لە تۆلەی ئەمەدا، هەوادار...

قادر نادر: بۆ (ڤیان دەخیل)ەکانی ناو پارتی؟

ئەوەی لەدەڤەری کوردە ئیزیدیە نشینەکان رویدا تازە بوە لاپەرەیەکی تری جینۆسایدکردنی کوردان وەک هەلەبجە و ئەنفال و بارزانی و فەیلیەکان .... راستە داعش تاوانباری سەرەکیە ، بەلام تاوانباری لاوەکی و هۆکاری ئەو بەجینۆسایدکردنیان، بەرپرسە هەلاتووە حیزبی و سەربازیەکانیشە بە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە، جونکە لایەنی...

قادر نادر: بنەمالەی تالەبانی بونە مەترسیەکی گەورە وەک بنەمالەی بارزانی

یه‌كیتی ئێستا له‌قۆناخێیكی زۆر هه‌ستیاریدا ده‌ژی ، به‌هۆی قولبونه‌وه‌ی ململانێ دوو بالی سه‌ره‌كی بێ ئاماده‌بونی سه‌نترالێیكی وه‌ك تاله‌بانی . بەلام دەبێت بلین ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی بال بالێینه‌ش به‌شی هه‌ره‌سه‌ره‌كی زاده‌ی ره‌فتاری تاله‌بانیه‌ كه‌هه‌ولید اوه‌ هه‌مو كات له‌ناو مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی...

قادر نادر: میدیای ئه‌هلیش بۆته‌ به‌شێیك له‌میدیای سێبه‌ر و حیزبی

میدیای ئه‌هلی ده‌بل موڕاله‌ له‌داوا كردنی دیموكراسیه‌ت چونكه‌مرۆڤم ده‌وێ ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌رنوسه‌ره‌كانیان بگرێ و بایكۆتی نه‌كه‌ن و نه‌لێین ئه‌مه‌ جوێن و سوكایه‌تیه‌ وه‌ك ده‌سه‌لات !؟ ته‌نانه‌ت ستافێیك له‌نوسه‌ریان هه‌یه‌ خه‌تێیكی سوریان بۆ كێشاون نابێ كه‌س ره‌خنه‌یان لێ بگرێ چونكه‌ هاوریی و خه‌لكی...