• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: هه‌رێم له‌نێوان ياساي دارستان و حه‌زى به‌رپرسان

له‌ دارستان ياسايه‌ك په‌يرِه‌و ده‌كرێ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ گه‌وره‌ بچووك ده‌خوات و به‌هێزيش په‌لاماري بێ هێز ده‌دا، رِه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و سيسته‌مه‌يشبێ وايكردبێ هه‌ميشه‌ مه‌ردومه‌ ده‌سترِۆيشتووه‌كان ئه‌و ياسايه‌يان پێ خۆشبێ و حه‌ز به‌لاسايكردنه‌وه‌ى بكه‌ن تا جه‌ور و سته‌م له‌م و له‌و بكه‌ن نه‌خاسمه‌ ئه‌وانه‌ى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كورسی بەرپرسان

كورسیەك هەبوو بە(كورسی بەرپرس) بانگ دەكرا، زۆر دەم و چاوی بەرپرسانى گۆڕیبوو، قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان بەو كەسانە دڵخۆش نەدەبوو كە بەواستە و واستەكاری هەوڵیان بۆی دەدا و بەبێ ماندووبوون دەهاتن لەسەری دادەنیشتن. كابرایەك هەبوو پێیان دەوت (خڕۆڵە) لە دەرگای زۆر بەرپرسى دا، داوەتى زۆر بەرپرسی كرد تا بەو كورسیە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بەپارێزگابوونى قەزاكان مەترسی نیە وەكو ئەوەى لێی دەترسین!

دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنى وەزیرانى ئێراق لەسەر بەپارێزگاربوونى قەزای هەڵەبجە، بەماوەیەكى كەم قەزای دیكەى بەدوای خۆیدا بەكێش كرد، مرۆڤ سەرسام دەبێ ئاخۆ بۆچی لەهیچ ناوەندێكى عەرەبی ئێراق كەس ئەو بڕیارەى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەى بەبڕیارێكى سیاسی نەزانى كەچی لەدەنگۆ و بڵاوبوونەوەى قەزاكانى فەلوجە و تەلەعفەر...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كۆنگرەى چوارەمى یەكێتى بەرەو كوێ؟

پارساڵ دوای كورتهێنانى دەنگەكانى یەكێتى لەهەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان و بەدەست هێنانى 18كورسی و گەڕانەوەى هەنگاوێك بۆ دواوە كە تا دوێنێ براوەى دووەم بوو، كەچی لەو هەڵبژاردنەدا بووە سێیەمى براوەكان، بەمەیش یەكێتى بەو دەرەنجامە تووشی شۆك هات بەتایبەت حزبێك خۆی بەخاوەنى دەستكەوتەكان و بەرهەمى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: سەد دۆلاری تەزویرى بەرپرسێك بۆ ژنێكى سۆزانى

بڕێ پارەم لە خزمێ وەرگرت تا ئیشی پێوە بكەم و لەدەرفەتێكدا كە خۆم گرتەوە هەموو پارەكەى بۆ بگێڕمەوە، پارەكەم هێنا، بەخۆ و مێز و كورسیەكى بچووكەوە لەسووچێكى بازاڕی دۆلارفرۆشان لەنگەرم گرت، ڕۆژانە تێكە و لێكەى كڕینى دۆلار و فرۆشتنی دۆلارم پێ دەكرد، بەمەیش ژیانێكى ئاسوودە و ئاسایی دەژیام، وردە وردە متووم...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كێ لە قەیرانەكانى كوردستان بەرپرسە...

ئەوەى لەكوردستان دەگوزەرێ قەیرانێكى ئەوەندە قووڵە بووەتە تەنگژەیەكى ئەوتۆ خەڵك بە ڕەشبینیەوە دەڕواننە ژیان و دڵیان بەو ئازادیە خۆش نییە كە ئەمڕۆ لەهەرێمەكەمان بەرقەرارە، فاكتەرەكانیش ئەوەندە زۆرن مەردوم نازانێ لا لەكامیان بكاتەوە و ئاماژە بە چی بدات. پرۆسەى ئازادى ئێراق بووە وەرچەرخانێ تا گەلانى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئێمە كەری بەردەستانین...

فەرمانتان پەیامتان تا مردن نابڕێتەوە خۆمان لەشاخ هەڵدێرین دڵتان ئاو ناخواتەوە * * * بێ ویژدانن وا دەزانن ئێمە ئاژەڵین، مرۆڤ نین ئێمە كەری بەردەستانین * * * باوەڕتان باری سەرشانتان ئەوەیە تاهەتایە ببینە كۆنتڕۆڵی بن دەستان چیتان ویست... چۆنتان ویست... هەتا هەین، ببینە كەری بەردەستان...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بەسەرهاتى من و وەزیر و ژنەكە....

دنیا وای لێهاتووە ئەگەر بمەوێ هەنجەتت پێبگرم، بیست و یەك پاساو بۆ ئەو هەنجەتەم دەدۆزمەوە بێ ئەوەى هیچ لەو پاساوانە لەجێی خۆیانبن. ئێوارەیەكیان دایكى منداڵان بە پەرۆشەوە پێى وتم:(پیاوەكە خۆت لەبەر ئاوێنە دیوە، چیت لێهاتووە؟ بڕوام پێبكە لەناخەوە بۆ حاڵت پەرێشانم و وەكو بەو شێوەیەت دەبینم گریانم بۆت...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى ئازاد دەكرێ

بەپێی لێدوانێكى پارێزەری كاوە گەرمیانى: (لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مەحمود سەنگاوى بە سیناریۆێك ئازاد ەكرێ). ئەم لێدوانە جارێكى دی سەربەخۆیى دادگاكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە بە بۆچوونى ئەمان هەر هەوڵێك بۆ ئازادكردنى ئەو بەرپرسە بكرێ ئەوە خۆی لەخۆیدا ئاماژەیەكى ڕوونە كە سیناریۆیەك بۆ ئازاد كردنى دەدرێت...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پایتەختى گەشتیاری و خراپی كارەبا

بەخشینى (پایتەختى گەشتیاری عەرەب) بە هەولێر بۆ ساڵی2014لەڕووى سیاسیەوە مانا و مەدلوولێكى زۆر هەڵدەگرێ و شەرەفێكى گەورە بۆ ناساندنى زیاتری هەرێم بەجیهانى دەرەوە دەدات. من لە وردەكاریەكانى پێوەر و بنەماكانى ئەو دەست نیشانكردنە نادوێم كە دەبێ رێكارە یاسایی و مەدەنیەكانى ئەو قبوڵكردنە چۆنبێ، وەلێ ئەوەى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: رێكەوتنامەى ستراتیژی یا پەتای دواكەوتنى كابینەى هەشتەم

دواكەوتنى پێكهێنانى كابینەى هەشتەم كە زیاتر لەسێ مانگ زیاتری بەدوای خۆیدا كێشاوە كە بەپێوەرە یاساییەكان ئەو ڕاسپاردنە بۆ هەر حزبێكى براوە سی ڕۆژە لەنەگەیشتن بەدەرەنجامێ سی رۆژی تر درێژ دەكرێتەوە تا سێیەمین مانگ دەبێ تێكەولێكەى تاوتوێی ئەو كابینەیە بەكۆتابێنێ وە ئەگینە بەپێی مەرسومێك حزبی دووەمى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: لەبێ وەزیری كوردان بوودجەیان تێپەڕاند..

دوێنێ ئەنجومەنى وەزیرانى ئێراق لەدانیشتنێكدا كە تەنها سێ وەزیری كورد تیایدا ئامادەبوون، بە زۆرینەی دەنگ بودجەیان تێپەڕاند. ڕەنگە ئێمە گلەیی ئەوە بكەین بڵێین: ئەو عەرەبە شۆفێنیستانە لەدەستڕۆیشتووى خۆیان ئەگەر ئەقڵیان شتێك بگرێ دەیكەن و لەنەگرتنیشیدا هەمان سیاسەت پەیڕەو دەكەن بێ ئەوەى پەنجەى كەمتەرخەمى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: 405هەزار پاوەندەكەى شاسوار عەبدولواحد و گەمەیەكى تر

كارەساتى گەورە لەم هەرێمە ئەوەیە دەبێ دوعا بكەین و بڵێین: یاخوا نەكەوینە بەر دەم و دووى دەسەڵاتێكى ناداوەر تا نەبینە نێچیر و پاروویەكى چەوری دەستیان. شاسوار عەبدولواحد وەك بزنسمانێكى دیار و بەرچاوى سلێمانى لەهەموو ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى لەبواری كەرتى تایبەت داویەتی، جێ پەنجەى دیارە و كەسانگەلێ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كۆبوونەوەى فراكسیۆنەكانى پەرلەمان كۆتایی هات، بەڵام...

چارەنووسی داهاتووى پەرلەمان وابەستەیە بە هەڵوێستی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەانبەر بەو بڕیاریانەى دەیدات كە پەیوەستبێ بە ئایندە و داهاتووى هەرێمى كوردستان. لێ جێی داخە دوێنێكە فراكسیۆنەكانى پەرلەمانى كوردستان دوای دانیشتنیان، كۆتاییان بە كۆبوونەوەكانیان هێنا و خاڵێكى گرنگ و مێژوویاندا بەوەى درێژە بە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: مەلا عەلی كەلەك و بازاڕگەرمكردنى دەزگاكانى راگەیاندن

دەنگ و باسەكانى مەلا عەلی كەڵەك بووەتە گرینگترین بابەتەكانى ڕۆژ و چەند دەزگایەكی میدیایی بۆ پڕ بینەربوونى خۆیان بازاڕی خۆیان بۆ گەرم كردووە، ڕۆڵی مەلا عەلی كەلەك وەك كەسێكى پزیشكى داو و دەرمانی كوردەواری و ئەو شتانەى لە (توبی نەبەوى) هاتووە بووەتە شتێكى حاشا هەڵنەگر كە توانیویەتى بەش بەحاڵی خۆی ژمارەیەكى...