• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عەلی مەحموود محەمەد: ئه‌رێ به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته‌ فلادمیر پۆتینی كوردستان؟

 هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به‌ ده‌نگی فێڵ بیباته‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا، چاره‌نووسی دوا ڕۆژی به‌وانه‌ ده‌گات به‌ر پێڵاو و به‌رد‌و هێلكه‌دران‌و تڕۆكران له‌م جیهانه‌، ئێمه‌ هه‌موو به‌ زیاده‌وه‌ قسه‌ی خۆمان له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنكرد، ماوه‌ته‌وه‌ رێز له‌ده‌نگ‌و ئیراده‌ی گه‌ل بگرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌ركه‌وتووان‌و...

عەلی مەحموود محەمەد: داكۆكییەك لە بەلێن عەبدوڵا

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو چەندین هەواڵم خوێندەوە لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕەكان لەسەر ئەوەی بەڕێز بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حیزبی زەحمەتكێشان و ئەندام پارلەمانی كوردستان لە قافدا گیراوەو لە كوردستان خانەنشینی پارلەمان و لە دانمارك خانەنشینی نەخۆشی هەبووە,سەرچاوەی هەواڵەكەش كەناڵێكی تەلەفزیۆنی دانماركییە كە...

عەلی مەحموود محەمەد: ئایا كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك مجاهدینی به‌سه‌ر دێت,بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌

بوونی هێزه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ باشوور به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وایه‌تی ومرۆڤایه‌تی وویژدانی و نیشتمانییه‌,ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌وانه‌ش نه‌بێت وه‌ڵامێكی ده‌سته‌واییه‌,كوردی باشوور چه‌ندین ساڵ میوانی ئه‌وان بوون له‌هه‌موو ناخۆشییه‌كاندا ده‌رگایان بۆمان كرده‌ سه‌رپشت,ئێمه‌ له‌...

عەلی مەحموود محەمەد: هەڵسەنگاندنێك بۆ لیستی گۆڕان !

ئەوەی من دەیخوێنمەوە یەكێتییەكی دیكەیە بە هەمان میتۆدی كاركردنەوە بە ستاف و ناوێكی تازەوە لەدایك بوو بە ناوی كۆمپانیای وشە و لیستی گۆڕان,ئەگەر ناوەڕاستی هەفتاكان مۆدێلی بیری ماویزم بوو بە كەڵك وەرگرتن لە بیری دیموكراتی جدیدەی ماوتسی تۆنگ, یەكێتی نیشتمانی كوردستانی فرە باڵ دامەزرا كە وابزانم هەر خودی...

عەلی مەحموود محەمەد: ئایا بارزانی لە خولی یەكەم دەیباتەوە؟

سبەی هەڵبژاردنە و دەنگدان ڕەنگڕێژی سیاسەتی كورد نەك بۆ 4 ساڵی داهاتوو بگرە بۆ دوای ئەوەش دەكات. لە پاڵ هەڵبژاردنی پارلەمان ,هەڵبژاردنێكی گرینگتر كە سەرۆكایەتییە ئەنجامە درێت,پارتی هەمیشە لە هەوڵی بە دەستهێنانی سەرۆكایەتی كوردستاندا بووە, بۆیە ئامادەگی پێشتری هەبوو بۆ ئەم بەشە لە هەڵبژاردنەكان...

عەلی مەحموود محەمەد: كەر و شەڕ و هەڵبژاردن

بەداوای لێبوردنەوە لە سەران و بەرپرسانی حیزبی كەرانی كوردستان ئەم چەند دێرە دەنووسم,هەرچەندە تاكو ئەمچركە ساتە پاڵپشتی خۆیان بۆ هیچ كاندید و لیستێك ڕانەگەیاندووە,وەلێ ڕوداوەكان وا بڕۆن بە زۆر ڕادەكێشرێنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە,لیستی كوردستانی كە ئەسپێكی سپی هێماكەیەتی"ئەسپ و ماین و هێستر لە خانەوادەی...

عەلی مەحموود محەمەد: بۆچی پەسەندكردنی دەستوور ڕەتبكەینەوە؟

هەرایەك لە ئارایە بۆ ڕەتكردنەوەی پەسەندكردنی دەستوور لە لایەن پارلەمانەوە,بە بیانووی ئەوەی تەمەنی پارلەمان بەسەر چووە و مافی ئەوەی نییە دەستوور پەسەند بكات. دەسەڵاتی كوردی 18 ساڵە فەڕمانڕەوایی كوردستانە كات بە بێ دەستوور ,ئێستا دنیای لێهاتۆتە یەك و دەیەوێت لە ماوەی 18 ڕۆژی داهاتووی تەمەنی ئەم خولەی...

عەلی مەحموود محەمەد: بۆچی ده‌بێت كورد ده‌نگ نه‌دات و ئه‌زموونی ده‌ته‌په‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نییه‌ ؟

له‌ چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌زمونی حدكا بووه‌ مۆدێلی سیاسی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت باشوور,له‌ هه‌ر شوێنێك كورد هه‌بوو باڵێكی دیموكرات درووستكرا,له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كۆمه‌ڵه‌ خه‌ریك بوو هه‌مان ڕێچكه‌ بگرێته‌ به‌ر,وه‌لێ كه‌ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران توشی شكستی سه‌ربازی و قه‌یرانی...

عەلی مەحموود محەمەد: حیزب و بودجە و نان

لە هەموو جیهان حیزب لە پێناو بەدەستهێنانی نان بۆ ئەندامانی كۆمەڵگاكەی تێدەكۆشێت,ئەندامانیشی بە خەباتی ئاشكرا یان نهێنی داوتەڵەبانە كار بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی تێدەكۆشن,مەرجی ئەندامەتیش ئەوەیە مانگانە ئابوونەوە بدەن نەك مانگانە وەربگرن,لە كوردستان بە پێچەوانەوە حیزب نانی میلەت بۆ خۆی دەبات,حیزبایەتیش...

عەلی مەحموود محەمەد: بارزانی سەرۆكی بێڕەقیبی 4 ساڵی داهاتووی كوردستان

لە هەواڵێكی نا چاوەڕوانكراودا بڕیاردرا هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شان بە شانی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە 25-7-2009 ئەنجامبدرێت ,سەرۆكی هەرێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن جەماوەری كوردستانەوە هەڵبژێردرێت ,هەواڵەكە بۆ چاودێران و زۆربەی زۆری خەڵكی كوردستان ناچاوەڕوانكراو بوو. تاكو ئێستا 9 كەس دەنگۆی...

عەلی مەحموود محەمەد: له‌ بێویژدانی مرۆڤایه‌تیدا ، تامیله‌کان ئه‌نفال کران

لە ڕۆژی 19-5-2008  بەهەمان شێوەو  لەسەر هەمان ئاواز وڕیتمی بەرواری  6-9-1988 ی لەمەر ِ خۆمان, ئەو ڕۆژەی  هەموو  كورد  بەدیار هەواڵی ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتی و بڕیاری 736 ی  مەجلس قیادەی سەورەوە  لە چاواڕوانی  مەرحەمەتی بەعس  و گەڕانەوەی  ئەنفالكراوەكاندا بوون لە  دوای شكستی خەباتی چەكداری 12 ساڵەی خولی...

عەلی مەحموود محەمەد: ڕەوشتی چەپەكان لە هەڵبژاردندا

كاتێك هەڵبژاردن لە نیپاڵ ئەنجامدرا و ماوییەكان وەك یەكەم هێز دەركەوتن,زیاتر لە 38%ی دەنگەكانیان هێنایەوە,زۆربەی چاودێرانی بۆرژوازی پێیان وابوو وڵات بەرەو دیكتاتۆریەت دەڕوات,وەلێ لە هەفتەكانی پێشوو لەسەر دەست لەكار نەكێشانەوەی فەرماندەی سوپا,كێشە پەیدابوو لەگەڵ سەرۆك كۆمار كە لە پارتی كۆنگرەی...

عەلی مەحموود محەمەد: ڕێگەنەدان بە لیستی هیوا , گۆڕانكارییەكانى كوردستانی بێ هیوا كرد

هەڵبژاردن و گۆڕانكاری و فەوزای دوای هەرەس یان پاشەكشەی دەسەڵات , كێڵگەی بە پیتن بۆ لەوەڕی خەڵكانی هەلپەرست و تاودانی ئەسپیان بۆ ئەوەی ئاراستەی فكری و سیاسییان 180 پلە وەرچەرخێنن و لە جەرگەی گۆڕانكارییەكان پارچە ئێسكێكیان دەسكەوێت و لە پەنایەكدا بیلێسنەوە ,هەلپەرستان هەموودەم دەزانن پلە و پایەی...

عەلی مەحموود محەمەد: هەڵبژاردنی 4-6 ی ئەوروپا و ڕۆڵی ڕەوەندی كوردی

لەم بابەتە نایەمە سەر پایە فكری و ئایدۆلۆجییەكانی سەرجەم كتلەكانی پارلەمانی ئەوروپا و هەڵوێستیان لە ئاست ژیان و ڕاستیزم,ئەگەر لێرەوە بچینە ناو بابەتەكەوە ئەوا پێویست دەكات بەسەر و باڵی كوتلەی چەپ هەڵبدەین و دەستبكەینە هێرش و پەلاماری لایەن و كوتلەكانی دی,ئەوە چەپەكانن لە تەواوی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا...

عەلی مەحموود محەمەد: چەند كورتە پێشبینییەك لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان و چارەنووسی ینك

بە پێی بۆچونی زۆربەی چاودێران هەڵبژاردنی ئەمجارەی كوردستان , هەڵبژاردنێكی گەرم و گوڕ و بانگەشەیەكی دەست نەپارێز دەبێت , نەخشەیەكی سیاسی نوێ لە كوردستان دەهێنێتە پێشەوە , پارسەنگی هێزەكان دەگۆڕین و پارلەمانی دوای 25-7 , پەرلەمانەكەی ئێستا نابێت , لیستی جیاجیا بە دەنگی خۆیان نەك بە سواری...