• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پێشمەرگە بۆ بێ رێزى بەرامبەر دەكرێ؟

پێشمەرگە ئەو گیانفیدا و ڕۆح لەسەر دەست و خۆ بەخشەیە پارێزگاری لەدەستكەوتەكان و بەرهەمى خوێنى شەهیدان دەكات، لەكاتێكدا هەر هەڕەشەیەك بەرۆكى هەرێم بگرێ ئەوە پێشمەرگەیە سینگى دەكاتە قەڵغان و دێتە دەست بۆ ئەوەى بەرگری بكات و بەرپەرچی هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە بداتەوە كە بەخەیاڵی خاویان بیانەوێ هێرش بكەنە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پەرلەمانى كوردستان ئەو مەتەڵەى كەس هەڵیناهێنێ!

پەرلەمان ئەو شوێنە گەورە و بەرز و پیرۆزەیە كە هەمووان بەچاوى ئومێدەوە بۆی دەڕوانن تا لەو ڕێیەوە ببینن چ پڕۆژەیەك بۆ خێر و خۆشی گشتیە، بەیاسایەك لەو شوێنە دەردەچێ و یاساكان تا چەند دڵنەوایی و ئارامى دەخەنە دەروون و ناخى تەواوى تاكەكانى كۆمەڵگە؟ پەرلەمانى كوردستان لە مەتەڵێكى هێندە قورس دەكات، زانین...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كێ لە پەسندنەكردنى بودجەی ئێراقدا بەرپرسە؟

شەڕ هەمیشە گۆڕستانەكان ئاوەدان دەكاتەوە، وەكو چۆن لە ئاشتیدا زەوى ئاوەدان و مرۆڤەكان بە خۆشنوودى و بەختەوەری دەژێن، هەڵبەتە لە هەر ململانێیەكدا خەڵكانێ هەن دەبنە خۆڵەمێش و قوربانى ئەو لێك تێنەگەیشتنەى ئاكامەكان دەدەن كە ڕەوشەكە بەئاقارێكى مەترسیدار دەبەن. بودجە ئەو مۆتەكەی بەرۆك و یەخەى هەمووانى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: هەڵمەتێك بۆ ئاشتەوایی خێزان

با هەفتەى ڕۆژێك سەیری تەلەفزیۆن نەكەین تەلەفزیۆن كەمەركێش و بیركێشی مرۆڤە بەهەردوو دیووە ئەرێنى و نەرێنیەكەى، لەوەشدا تەنها دانیشتن و كۆكردنەوەى بیردانمان لەخاڵێكدا بەس نییە كە كاتێكى بێشومار لەمەڕ سەیركردنى درامایەك یا فیلم و بەرنامەیەك و چی و چی خەرج بكەین. هەموو ئەمانە وایكردووە چ جای تەمبەڵبوونى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئێران چ پەیامێك بە وەفدی پارتى و یەكێتى دەدات؟

ئێران وەكو وڵاتێكى دراوسێ و نزیكتر لەهەر حزبێك بەهۆی هەڵكەوتەى جوگرافیەوە كە سنوورەكەى هاوشانی ئەو دەڤەرەیە كە یەكێتى تێیدا باڵا دەستە و حوكمى دەگێڕێ بەجۆرێ هاوپەیمانێك تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات كە لەو سنوورە نەبێتە هەڕەشە و بەرژەوەندییەكانى كۆماری ئیسلامى ئێران بپارێزێت یەكێتی نیشتیمانى كوردستانە....

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: گوند و بێ وەفایی سەركردەكان

لەكارگەى بێ وەفایی، وەفا بەرهەم نایە ئێوەن ناحەزى ڕابردووى خۆتان هەرچیەك بكەن، هیچتان لەدەستان نایە * * * لەخەباتى شۆڕشی نەپساوە لادێتان كردە قەڵای سەرچاوە ئەوەى هاتە سەر دەمتان بوو بە دروشمى ژیانتان چیتان بەخشی، چیتان لەدەستدا بەشان و باڵی ئەوانتان هەڵدا * * * ملوانكەى نەمری...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: دەستدرێژیە 6كەسەكەى هەولێر بۆ سەر كچە16ساڵیەكە سیناریۆ بوو؟

ئەوەى لەم هەرێمە دەگوزەرێ مرۆڤ لەئاقاریدا دەستەوسان دەبێ و نازانێ چ گوزارشتێك بۆ شتەكان بكات نەخاسمە جام بشكێ بەڵام نەزرینگێ بنەمایەكى گرینكە تا ڕووى ڕاستەقینەى ڕووداوەكان نەشێوێندرێ و بەلاڕێ نەبردرێت. ئەوەى لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەهەولێر ڕوویدا هەموو مرۆڤێكى خودان ویژدانى هەژاند تا ئەو ئاستەى بۆ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: سەركردە

ئەو سەركردەم لەپێش چاوە تا دوێنێكە،سەیری دەكرد لەناخەوە، كوژاوە دڵبرین و داماوە زەلیل، كەسێكى سوتاو بەجل و بەرگى دڕاو كە خۆی ئەوها دەبینى هەمووانى دەخستە سەرچاو * * * ئێستا لووت بەرز ، ڕوح زل كەس نەناس، لەخۆبایی، بە ورگێكى پڕ و زل كاتێ هەڵدەستێتە سەرپێ هاوار دەكا و هەڵدەچێ. بێ شەرم، بەرگى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: یەكێك لەكۆمەڵگە هەرە سەیرو سەمەرەكانى دونیا كۆمەڵگای (خاڵخاڵان)ە

كۆمەڵگەى خاڵخاڵان(بەگوندی قەرەناوەوە)، ڕۆژ بە ڕۆژ بووژانەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێ و تا دێ ئاوەدان دەبێتەوە، بەكڵۆجێ تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات نزیكەى حەوت سەد ماڵی تێدا نیشتە جێیە، لەڕووى جوگرافیەوە سەر بە شارەدێی شوانى پارێزگای كەركووكە و تەنها زێ و پردێك(زێی بچووك و پردی تەق تەق) لەسنووری پارێزگای...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: قه‌يرانى سووته‌مه‌نى چيمان پێ ده‌لَێ؟

قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ زۆرو زه‌به‌ندن، هه‌ندێ جار به‌ده‌ست هه‌ژمار ناكرێ، به‌شێكى زۆري كيشه‌كانيش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن كه‌ خودي به‌رپرسان هۆكار و به‌رپرسن له‌ دروست بوونى ئه‌و قه‌يرانانه‌، جگه‌ له‌لايه‌نى بابه‌تى كه‌ بۆ هه‌ندێ جار قه‌يرانه‌كه‌ خۆي له‌ تێوه‌گلان و ده‌ستى ده‌ره‌كى ده‌دۆزێته‌وه‌.هه‌لَبه‌ته‌...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: له‌سه‌ري سالَ دا گه‌وره‌ترين ياري قومار له‌هه‌رێم به‌رِێوه‌ ده‌چێ

چه‌ند رِۆژێ ماوه‌ بۆپێنانه‌ سالَێكى نوێ و هه‌ر يه‌كه‌مان به‌ روئيايه‌كه‌وه‌ ده‌رِوانينه‌ سالَي تازه‌ و خه‌ون و خولياكانمان بێ شومارن.وه‌لێ ئه‌فسووس له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا له‌سه‌روبه‌ندى پێنانه‌ سالَێكى تازه‌وه‌ تۆرِه‌كانى په‌يوه‌ندي به‌هاوكاري كۆمپانيه‌ ده‌سترِۆيشتووه‌كان له‌قومارێكى گه‌وره‌ و بێ وێنه‌دا...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: لەسەری ساڵ دا گەورەترین یاری قومار لەهەرێم بەڕێوە دەچێ

چەند ڕۆژێ ماوە بۆپێنانە ساڵێكى نوێ و هەر یەكەمان بە روئیایەكەوە دەڕوانینە ساڵی تازە و خەون و خولیاكانمان بێ شومارن. وەلێ ئەفسووس لەهەرێمەكەماندا لەسەروبەندى پێنانە ساڵێكى تازەوە تۆڕەكانى پەیوەندی بەهاوكاری كۆمپانیە دەستڕۆیشتووەكان لەقومارێكى گەورە و بێ وێنەدا فێری قومارمان دەكەن و لێرە و لەوێ بە سوپرایزێكەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: یەكتر تۆمەتباركردنى هەرێم و بەغدا گەمەیەكى سیاسیە

كێشە و ململانێكانى نێوان بەغدا و هەرێم بۆ پرسی بودجە و نەوت و غاز و پێشمەرگە، ڕەگ و ڕیشەییەكى لەمێژینەى هەیە، ناو بەناوە كە تەنگژەیێ ڕوو دەدات كەیسی نەوت دەبێتە كارتى هەڕەشە و خاڵی وەرچەرخانى ناكۆكیەكان بۆ گڕكردنى ئاگری لێدوانە توند و تیژەكانى بەرپرسانى هەردوولا. ڕەنگە باراشی هەر لایەكیان لەئاشێ لێبكات،...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بەردە گەورەكەى یەكێتى، نیشانەى نەهاوێشتنیەتى

یەكێتى دوا هەڵوێستى خۆی لەڕێی ڕاگەیاندنەكانەوە ئاشكرا كرد كە بە وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى پەرلەمان و جێگری سەرۆكى حكومەت و وەرگرتنی دوو پۆستى سیادی بەشداری كابینەى هەشتەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات. (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو)ئەوانیش بەپێی ئیستیحقاقاتى ئینتیخابی مافی خۆیانە لە جومگە سەرەكیەكانى پەرلەمان...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كەركوك پەیامێكە پێمان دەڵێ: سەربەخۆیی خەونى حوشترە

جێی داخە ژمارەیێ لەدەسەڵاتدارانى سیاسی كورد(لەدیدگای بیردانى تەسكى حزبی) یەوە تا بۆی بلوێ لەپێناو دەستكەوتى پێگە و جێگە و دەسەڵاتى خۆیان، ئەوەى لەدەستیانبێ تووشی شۆك و پەتاى كوشندەی ڕقهەڵگرتن و بێزبوونەوەمان لەدیرۆكى ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو دەكەن كە چەپ و ڕاست بەسەر كۆی شانازیەكان دابێنین نەخاسمە...