تەنها لەو کاتانەدا مرۆڤ دەتوانێت مانایەک یان ئاراستەیەک بدات بە ژیان کە لە ئەشکەنجەدا دەژی، کەواتە بەبێ ئەشکەنەجە ژیان بێ مانایە، بۆیە ئەشکەنجە فێنۆمێنێکی دانەبڕاوە لە بون. ئەشکەنجە ئەو ساتەیە کە مرۆڤ بەهەر هۆیەکەوە لە کۆ دائەبڕێت، یان لەگەل کۆدا ناگونجێت، ئەوسا بە فەلەسەفەیەک، بە قانونێک، بە دینێک،...
وێنەی سەرەوە: پرۆژەی ڕەشەبا بۆشاخی گۆیژە. شۆڕش ئەمیندوای پەیکەری خۆشەویستی کە وتارێکی دورودرێژم لەسەر نوسی کەچۆن ئەم پەیکەرە فکری سەلەفی تێ نەپەڕاندوە، پاش پەیکەری خواوەندی نیکێ کە وەک خەنجەرێکی خیانەت دراوە لە پشتی کچە شەرەڤانانی کچانی ڕۆژاڤا، لەبەر ئەوەی کە پێچەوانەی بیرو بۆچونی ئەوانە، پاش شێرە...
ترەمپ لەبەر ئەوەی وەک جۆرج بوش نازانێت بدوێت و بنوسێت هەڵە لە نوسیندا دەکات ، بەلام دەلێن نەخێر ئەوە مەبەستی سیاسی، ئەو هەڵانە دەکات.ترەمپ دەڵێت گوایە ئەگەر تورک هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا ناوچەی دژە فڕین لەسەر سنور بۆ پاراستنی کور دروست ئەکات، دەبوایە کاتێك داوای ئەوەیان بکردایە کە تورکیا بەبەرچاوی هەموو...
لە بینایەکی گەڕەکی پانزەی شاری پاریس، چەند ماڵێک تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکەن، کە بێزار بوون لە بۆگەنی خوێن و گۆشتی گەنیو. کاتێک پۆلیس دەگاتە نهۆمی دووەمی ئەپارتومانتەکە، گەنجێکی کوردی تەمەن سی ساڵ دەبینن لەسەر کورسییەک بەستراوەتەوە بە گوریس، مێش و مەگەز داویەتە ژوورەکە و بۆگەنی خوێن و گۆشتی مردو ژوورەکەی...
دراکولا جۆرێکە لە شەمشەمەکوێرە، شەوان بە دارستانەکاندا دەگەڕیت و خوێنی ئاژەڵان دەمژێت لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتون، بەرەبەیان لە گەڕاندنەوەیاندا بۆ ناو ئەشکەوتاکانیان، ئەوەی خوێنی دەستنەکەوتوە، داوا لە هاوڕییەکی تەنیشتی دەکات کە بەدەمیا بڕشیتەوە و خوێنی بە قەرز بداتێ، هەتا وەکو لە برسا نەمرێت، ئەڵێن گوایە...
لەکاتی رواداوەکانی شارلئ ئێبدۆدا، ڕۆژنامەی پارتێکی کوردستان، کە خۆیان بەکەسانی پێشکەوتوخواز دەزانن، ئەو بابەتانەیان بلاودەکردەوە کە چۆن ئەم روداوانە دەسیسەن، لەکاتێکدا دەوری ئەوان بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خەڵکە، نەک نزمکردنەوەی ئاستی خۆیان. لە رۆژنامەیەکی تریشدا کە خۆی بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت، لە وتارێکدا...
تۆ ژیلێێ ژۆن لە ڕۆحتایە؟ دەبڕۆ بیسوتێنە، چش لە شەڕی ئەهلی. ئەمە وتەی ژنێکە لە خۆپیشادانەکاندا لەکاتی سوتاندنی بینایەکی حکومەتا. بێگومان هەمیشە خەڵکیان بە شەڕی ئەهلی ترساندوە و دەیترسێنن. بۆیەش هەر خێرا دیموکراسی خەبەری بوە و مافی دا بە پۆلیس کە ئەتوانیت لەهەمو ئانوساتێکدا سەیارەکەت بپشکنێت، داوای شوناست...
1- هەواڵەکان ی ژیلێی ژۆن و فەرەنسا ئەمڕۆ شەمە 08.12.2018دوێنێ شەو واتە شەوی هەینی لەسەر شەممە، پاریس چۆڵ بو، خەڵکێکی زۆر پاریسیان جێ هێشتوە، دوکانو بازاڕەکان وەک ڕۆژی ڕەشەبا بەهێزەکانی ئەمەریکا خەریکی پاراستنی جامخانەو دەرگاکانیان بون بە هەمو تەکنیکێک.نزیکەی هەفتەیەکە حکومەت خەڵکی دەترسێنێت بەوەی کە...
بەگوێرەی قسەی مێژوونوسی فەرەنسی Michel Pastoureau، دەڵێت کە رەنگی زەرد هەر لە سەدەی ناوەڕاستەوە بە ڕەنگی خیانەتکردن ناسراوە، رەنگە لەبەر ئەوە بێت کە بریقەدانەوەی رەنگی زەرد لە تابلۆدا ئاسان نەبێت وەک ئەوەی لە سروشتدا هەیە و ئەیبینین.بێگومان هەمو ڕەنگەکان روی ئەرێنی و نەرێنیان هەیە، زەرد ڕەنگێکی زۆر ئەرێنی...
چەندە لە ڕۆژی شەممە نزیک دەبینەوە، دڵمان خێراتر لێ ئەدات. دەڵێن: شەممەی سور، شەممەی بڕیاردەر، شەممەی کاۆ (KO)، پێ دەچێت ئەم شەممەیە وەک ڕۆژێکی گرنگ بچیتە مێژووی فەرەنساوە.ئێواران لە پاریس هاتوچۆ وەک خۆیەتی، دوای کار خەڵکی دەچن بە خێرایی دیاری بۆ جەژنی کریسمس دەکڕن، شەوان گەنجان لە چێشتخانەکان و بارەکاندا...
تۆ بڵیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە جەزیرەی ئیمرالیەوە ئەمەی ڕیکخستبێت؟بەشیکی زۆری ئەم خۆپیشاندەرانە جگە لە خوێندکار و بەرەی چەپی توندرەو، لەگەڵ بەرەی راستی توندرەو، ئەوانی تر هەمویان ئەو فەرەنسیانەن کە پێیان دەڵێن ؛ فەرەنسیە بێددانەکان، بەمانای ئەو هەژارانەن کە پارەیان نییە بۆ چاککردن و ساڕێژکردنی ئازاری دانیان،...
بە پێی پێشبینی ئابوریناسەکان هەڵئاوسانی ئێکۆنۆمی لە ئەوروپا کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبونەوەی بازاڕ، هەندێک باوەڕیان وایە، کە ئەمە دەبێتە هۆی شکستێکی ئابوریی گەورە لە ئەوروپا و ئەمەریکا، کە هەر لە ئێستاوە دەستی پێکردووە.حکومەتەکانیش بۆ بەڕیوەبردنی وڵات بە بەرزکردنەوەی تاکس ئەو بۆشاییە ئابورییە...
دەمێکە ئەمەریکیەکان نازانن خۆپیشنادان چیە. توریستێکی ئەمریکی لە شانزەلیزێ لەگەل باوکی تەلەفۆن دەکات، باوکی بە کوڕەکەی ئەڵێت کە بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا چونکە فەرەنسا ولاتیکی ترسناکە. لەئەمەریکا خەڵکی لەناو سەیارەکەیاندا کەلاشنیکۆفیان داناوە کەچی بۆ ئەوان خۆپیشاندانێک لەفەرنسا دەبێتە هۆی مەترسی،...
لەکاتێکدا کە تۆ دەچیت بۆ کار، بۆ نوێژکردن یان بە ژیانی ڕۆژانەتەوە خەریکیت، لە تاقیگەکاندا هەول ئەدرێت چۆن بتوانن لەزەتێکی ئەبەدی بۆ تۆی ئۆمۆساپیان بدۆزنەوە، بەمەرجێک ئەم هەستکردنە بەو لەزەت و خۆشییە بەردەوام بێت و بۆ کاتێکی دیاریکراو نەبێت.ئامانجی سەفەرەکەت گرنگ نییە، بەڵکو سەفەرەکە خۆی گرنگە، کاتێک...
ئەگەر مرۆڤایەتی سێوێک بێت ئەوا ئیسلام کرمێکە و ناوەکەی دەخوات- لیۆناردۆ داڤنچی کە خۆی تەنها بە هونەرمەندێک دەناسێنێت، دەڵیت: ڕۆژێک دێت کە سەربڕینی ئاژەڵێک وەک کوشتنی مرۆڤێک وابێت.------------------لە یادی ئەو پێغەمبەرەی کە نەگەیشتە هۆشمەندییەکی باڵا و خۆی ناونا پێغەمبەر .ئەو وێنەیەی سەرەوە کچیکی کۆمەڵگەی...