• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  

ڕیکلام

رەزا شوان: سازشکردن لەسەر کەرکوک گەورەترین ناپاکییە

 تا ئیستا دوو جاری تر .. باسم لەوە کرد کە پیلانێک لە دژی دابڕانی کەرکوک لە کوردستان لە لایەن نەیارانی کوردەوە لە ئارادایە .. لە (١١ ی/ مای/ ٢٠١٥) دا، لە ژێر ناوی ( پیلانێک لە دژی کەرکوک لە ئارادایە ) لە سایتە کوردییەکاندا بڵاوم کردەوە .. ئاماژە بەوە کرد، کە نەیارانی دژی گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی...

رەزا شوان: گرنگی لای لایە بۆ منداڵان

( لامـارتین ) دەڵێ : " جوانـترین هۆنـراوە لە سەرانسەری جیهانـدا لای لایـەی دایکــــانە "لای لایە بەشێکە لە ئەدەبی منداڵان و لە ئەدەبی فۆلکۆری .. لای لایەی کوردیش بەشێکی رەسەن و گرنگە لە ئەدەب و لە گۆرانیی منداڵانی کوردمان .. بەشێکە لە کەلەپووری ئەدەبی کوردیمان . بە بۆچوونی ئێمە زاراوەی ( لای لایـە...

رەزا شوان: چون منداڵەکانتان لە نێرگزی دەپارێزن؟

 لە ئەمڕۆدا، زۆر دەربارەی ( نێرگزی ) دەبیستین، دەڵێن فڵان کوڕ یا فڵانە کچ نێرگزییە .. زیاتریش لە نەخۆشییەکانی تر، پزیشکانی دەروونی و دەروونناسان پێوەی سەرقاڵن .. بە دەیان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پراکتیکی و تاقیکردنەوەی زانیاری لە لایەن پسپۆران و شارەزایانی ئەم بوارەوە ئەنجام دراون .. جەخت لەسەر...

رەزا شوان: لەسێدارەدانی ئازادی و دیموکراتی لە تورکیادا

بڕیاردان لەسەر ( یاسای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ـ ١٣٨ـ ئەندام پەڕلەمانتار ) لە لایەن پەڕلەمانی تورکیاوە .. بڕیارێکی مەترسیدارە، ئەوەی کە جێی سەرنج راکێشانە ئەوەیە .. کە هەریەکە لە پارتی دەسەڵادار(نا) داد و گەشەکردن و، پارتی گەلی کۆماری و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا، پێکەوە دەنگیان لەسەر ئەو بڕیارە...

رەزا شوان: خەبات لە پێناوی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان

گەلانی ستەملیکراو و ماف زەوتکراو و، نیشتمان داگیرکراو، لە خەبات و تێکۆشانێکیبێوچانـدان لە دژی داگیرکەران .. بۆ رزگارکردنی نیشتمانەکانیان و، بۆ بە دەستهێنانی مافەکانیان و، بۆ راگەیاندنی سەربەخۆییان .. خەباتیش بۆ رزگاری، خەباتێکی پیرۆزە، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا دەوڵەتییەکان، خەباتی رزگاریان...

رەزا شوان: منداڵەکانتان بە گەشبینی پەروەردەبکەن

 لەوە جوانتر نییە کە رۆژەکانمان، بە زەردەخەنەیەکی گەشبینی ناسک دەستپێبکەین،بۆ ئەوەی ناخۆشی و ئازاراکانمان لە یادبکەین .. گەشبینی گوڕ و توانایەکی زیاترمان پێدەبەخشێت .. مژدەی داهاتوویەکی جوانتر و گەشتر و مەزنترمان دەداتێ .. گەشبینی هاندەر و پاڵنەرمانە بۆ کار و داهێنان و بەرهەمهێنان .. بڕوابەخۆبوونمان...

رەزا شوان: تورکیا لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانەوە بۆ کۆمەڵكوژی کورد

لە زۆر شوێنی جیهاندا، تاوانی کۆمەڵکوژی ( جینۆساید ) و، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، لە دژی گەلانی ئازادیخـوازی ماف زەوتکراو و، خـاک داگیرکراو ئەنجام دراون، کە تا هەتایە ئەو تاوانانە پەڵەی شەرمەزارین، بە تەوێڵی ئەنجامدەرانیان، بە تەوێڵی رژێمە میراتگرەکـانیشیانەوە، لەوانەش : جینۆسایدی ئەرمـەنییەکـان، جینۆسایدی...

رەزا شوان: کەڵەنووسەری ئەدەبی منداڵان خاتوو ئاسترید لیندگرێن

خاتوو ( ئاسترید لیندگرێن ) کەڵەنووسەرێکی پسپۆری سویدی و جیهانی بوو، لە بواری ئەدەبی منداڵاندا، نووسەری زنجیرە چیرۆکی ( پیـپی گـۆرەویدرێـژ ) ە، کە  یەکێکە لە شاکارە هەرە ناوبانگەکانی جیهان بۆ منداڵان .. دڵنیام کە زۆربەمان لە سەر پەردەی تەلەفزیۆن یا سینەمای منداڵاندا، سەرکێشییە سەرسوڕێنەرەکانی پيپی...

رەزا شوان: شادی لە منداڵیدا .. شادییە لە گەورەییدا

هەموو دایک و باوکێک، حەزدەکەن منداڵەکانیان، لە ئەوپەڕی خۆشی و شادیدا بژین . هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی هۆیەکان و، پێویستییەکانی شادی منداڵەکانیان . شادی منداڵان، لە دڵپاکی و بێتاوانی و ساکاری بیرکردنەوەیانەوە هەڵدەقوڵێت . دەبینین بە بێ سنوور و مەرج و، بێ هیچ بڕیارێکی پێشوەخت، یاری دەکەن و هەڵدەبەزنەوە...

رەزا شوان: پرۆژەی دامەزراندنی (پەرلەمانی منداڵانی کوردستان)

لەم پێودانـگەوە کە، ( کوردیلەکــانی ئەمڕۆمـان .. نـەوەی داهاتــووی کوردســتانن )هەر ئەم کوردیلە چـاوگەشانەی ئەمڕۆمـانن، لە سبەینـێدا دەبن بە دەسەڵاتــدار و، بەکاربەدەست، دەبن بە وەزیـر و بە پارێزگـار و بەڕێوەبـەر، دەبن بە سەرکــردە و، بەبەڕابەر، بە شاسوارانی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی، بە کوردسـتان...

رەزا شوان: ئۆردوگان تورکیا بەرەو کارەساتێکی خوێناوی دەبات

روون و ئاشکرایە و دونیا دەزانێ کە تا ئەمڕۆ سوپای تورکیا تەنها فیشەکێکیشیان بە چەتە بەکرێگیراوە تیرۆریستەکانی داعشەوە نەناوە .. بە پێچەوانەوە تا ئەمڕۆش تورکیا بە ئاشکرا و بە نهێنی یارمەتی ماددی و لۆجستی داعش دەدات .. بە چەک و بە دەرمان و بە تەقەمەنی و بە سیخوڕیکردن لەسەر شەڕڤـانانی کـورد، هاوکاری داعش...

رەزا شوان: جەژنی نەورۆز .. جەژنی رزگاری کەرکوک .. رۆژی جیهانیی شیعر

هەموو ساڵێک لە رۆژی ( ٢١ی / ئادار ) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوایەتی کورد و، جەژنی زۆربەی گەلانی ئـاری نەژاد .. کەرنەفـاڵ و ئاهەنگی خۆشی و سەیران و ئاگرکردنەوەی ئاگری نەورۆز لە کوردسـتان و لە هەندەراندا سازدەکرێت و .. یـادی جەژنی نەورۆز، هیـوا و گوڕێکی بە تینترمان پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی...

رەزا شوان: داعش میراتگری کولتووری توندوتیژیی ئیسلامییە

ئاینی ئیسلام لە نیوچە دوورگەی عەرەبیدا سەری هەڵدا، لە نێو کۆمەڵگایەکی عەرەبی کۆچەریدا، کە هۆزە عەرەبەکان لە ململانێ و شەڕ و توندوتیژییەکی بەردەوامدابوون .. لەسەر گیا و پووش و پەڵاش و ئاو و داگیرکردن و تاڵانی و تۆڵە و دەسەڵاتدا .. کە بە سەردەمی نەزانین و تاریکی عەرەب ناودەبرێت.  کە ئاینی...

رەزا شوان: پیرۆزبایی/ کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتـان

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە  جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی  جیهان بە گشتی دەکەین . ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی  مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان...

رەزا شوان: ریایی و دەڵەچەیی بوونەتە نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتی

لاڤۆنتین دەڵێ : " درۆزن و تەڵەکەباز و ریاباز .. لەسەر ئەرکی کەسانێک دەژین کە گوێیان لێدەگرن "لە زمان و لە پەندی پێشینانی کوردیدا، گەلێ وشەی هاومانا و هاومەبەست و، گەلێ پەندی پێشینانی کوردیمان هەن، دەربارەی کەسانی ریاباز و مەراییکەر و خۆهەڵواس و ماستاوکەر و دەڵەچە و لەگاو و چاپلووس .. وەکو دەڵێن، فڵان...