• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئەو پرسیارانەى پێویستە ئاسایشی بازگەكان خۆی لێ بەدوور بگرن !

ئاسایش ئەو دەزگا هەستیار و كاریگەرەیە كە بەچاوى (ئەمنى قەومى) ناوزەد دەكرێ و ڕۆڵی كارا و كاریگەریەكانى لەهەر كۆمەڵگایەكدا بەبێ جیاوازى ئاین و ئاینزا و دەنگ و ڕەنگ و ڕەگەز، زامنى دەستكەوتە مرۆییەكانە بۆ سەرتۆپی چین و توێژەكان، كە ئەوان شەونخونى دەكێشن و ماندوونەناسانە شەو دەنێنە سەر ڕۆژ لەدەستخستنى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: لەسایەى چاوى بەزەیی زلهێزەكانى دونیادا: خواردنى گۆشتى پشیلە و سەگ و گوێدرێژ لەسوریا حەلاڵ كرا

تڕاژیدیای ئەو كارەساتانەى ڕۆژانە لەسوریا لەلایەن بەرەى ئۆپۆزسیۆن و سوپای ڕژێم ڕوو دەدەن، هیچ سینارێست و مێژوو نووسێك ناتوانێ وەكو ئەوەى هەیە گوزارشتى لێ بكات و ناسۆری دیمەنە جەرگبڕەكان ناخى هەموو مەردمێكى خودان ویژدان دەهەژێنێ كاتێك میلی ڕادیۆكەى دەكاتە هەواڵە گەرمەكانى ڕۆژ و گوێبیستى ئەو قەسابخانە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كەركوك شارێكى عێراقیە؟

ئەم مانشێتەى سەرەوە دوا پەیامى سەرۆك وەزیرانی عێراق(نوری مالیكی)یە كە چەند ڕۆژێ پێش ئێستا لە كۆبوونەوەى فەرماندەیى وشكانى عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە هۆزە عەرەبەكانى سەر بەپارێزگای كەركووك لەرێی مۆبایلەوە بەگوێی عەرەبەكانى كەركووكى چرپاند. لە شیكردنەوەى ئەم چەند پەیڤەدا، كەلكەلەى چەند شتێ لەبیردانمدا...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: دكتۆر بەرهەم فریادرەسی یەكێتى یە، بەڵام.....

هیچ حزبێ نییە لەدیرۆك و مێژووى خەبات و قۆناغەكانی بزاوی چالاكیدا تووشی هەوراز و نشێو و كێشمەكێشی ڕۆژگار نەیەتەوە و دەگەڵ تەنگژەكاندا ڕوو بەڕوو نەبێتەوە كە بێگومان بەرەنگاربوونەوە و مقاوەمەت لەلایەك و دەستەوئەژنۆ و دەست بەخۆدا شۆڕكردنەوە و ڕادەست بوون بە قەدەرێكى چەقبەستوو لەلایەكى دیكە هەریەكەیان...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بۆ هەڵبژاردنەكانى عێراق :سیستەمى یەك بازنەیی یا فرەبازنەیی باشترە؟

ڕۆژ بەڕۆژ لێرە و لەوێ دژ بەگەلە ستەم دیدەكەمان لەلایەن دەستەیەكى خودان دەستڕۆیشتووى بڕیاردەری حكومەتى شیعەى عێراقی و ئەوانیترەوە كار بۆ پەكخستن و سڕكردن و لاوازكردنى دەسەڵاتەكانى هەرێم دادەڕێژێ و ئەوەندەى بۆیان بڕوات و وابزانن بەئاسانى ئەو هەوڵانەى دەیدەن بۆیان دەچێتە سەر و لێیان تێدەپەڕێ، ئەوا...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پلینیۆمەكەى یەكێتى و چەند قسەیەك

پلینیۆم دوای كۆنگرە گەورەترین دەسەڵاتە تا لەو ڕێیەوە وەك دەروازە و ڕێخۆشیەك دەست لەسەر خاڵە لاوازەكان دانێی..بێ پەروا و بەڕاشكاوى دان بەهەڵەكان بنێیت و بوێرانە كار بۆ هەستانەوە و بەرەو پێش بردنى ئەو ئۆرگانە بكەیت كە هەمووان باوەڕیان پێیەتى و بەپەرۆشەوەن تا هەرچی زووە لە شكست و كەوتن و دۆڕانەكان ڕاست...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كۆنگرەى نەتەوەیی، هیوایەك بۆ هەمووان.. تكایە چیتر دوای مەخەن

كۆنگرەى نەتەوەیی هەر ناوەكەى بەبێ ناوەڕۆك یەكڕیزی و یەكهەڵوێستى و خیتابی یەكگرتووی نەتەوەكەمان نیشان دەدات و تەنها و تەنها بەناوهێنان و ناوبردنى نەشتەر ئاسا ناخى ڕەقیب و نەیارانی ڕادەچڵەكێنێ كە بە وریاییەوە تەماشای ئەو كۆنگرەیە بكەن و بزانن بە چ ئاڕاستەیەك دەڕوات؟ تەنانەت دوژمنان تاوەكو ئاو لەدوویاندا...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئیرادەى خەڵك ئەو پێڵاوەیە حكومەتى عێراق لەپێی دەكات

تێكڕای ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەى ڕۆژانە لێرەو لەوێ لە شارەكانى عێراق دەگوزەرێن ڕوویەكى قێزەون و ناشیرینیان بەپرۆسەى دیموكراسی بەخشیوە و ئەنجامدەرانى ئەو كەسانەن چاویان بەپرۆسەكە هەڵنایێ و چێژ لە تەقینەوە وەردەگرن.. كەیفساز و خۆشنوود و ئاسوودەی لەوەدا دەبینن كە بزانن كەس لە حاڵ و ماڵ و گیانى دڵنیا...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: من سەرۆكم..سەرۆك دەمرێ

كێ هەیە خۆی لەبەر تووڕەیی ڕەشەبای مردن بگرێ و بڵێ: من نامرم.. من پۆستى سەرۆك وایلێكردم نەمرم..ئەو پارەو پوولەى بەدزى و فزى و بەقۆڵبڕین و لەسەر حیسابی ئەم و ئەو لەسەر یەكم كەلەكە كردووە و بانقەكانى ئێرە و ئەوروپام پێی ئاوەدان كردۆتەوە، هەموو ئەو سامانە زۆر و زەبەندە ناهێڵێن بمرم.. هەموومان كاتێك دەڵێین:...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: روونكردنەوەیەك بۆ بابەتى: من سەرۆكم..سەرۆك دەمرێ

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى هەر دوای بڵاوبوونەوەى بابەتێكم بەناوى(من سەرۆكم..سەرۆك دەمرێ) لەڕێی فەیس بووكەوە چەندین كۆمێنتی جیا جیام بۆ هات، هەر یەكە لەدیدگایەوە بابەتەكەى شرۆفە كردووە و هەر یەكە بە سەركردەیەكى لەمەڕ خۆمانى چواندووە، لەو ڕوانگەوە بەهەموو لایەكى ڕادەگەیەنم من لەم بابەتەمدا ناخی خۆم خواردۆتەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بروسكە پەیامێك بۆ یەكێتى: شكست ئەو كەوتنەیە نەتوانى هەڵسییەوە، ئێوە دەتوانن.

هەموو مرۆڤێ بەسروشتى خۆی لەبەردەم ئازمایشى ڕۆژگاردا وەكو چۆن هەر لەسەر یەك ڕیتم نامێنێتەوە، هەڵبەتە سەركەوتن و شكست دووڕیانى هەنگاوەكانیەتى ئەوەیش هەر لەتاكەوە بگرە تا بەگروپ و ڕێكخراو و پارتیە سیاسەكان ڕادەگات كە ئەگەرێكن دەبێ بەردەوام خۆی بۆ سازش و ئامادە بكەن و میكیاڤیللی ئاسا تێڕوانینەكانیان بۆ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كۆمسیۆنى بەلایەن دەبێ بێ لایەنبێ وەئەگەرنا دەبێ باجی بەلایەنى بدات

گەورەترین دەسەڵات لەهەموو دونیا بۆ تاوتوێ و تێكە و لێكەى پرۆسە دیموكراسیەكان لە (هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجومەنەكانى سەرۆكایەتى و شارەوانى و پارێزگاكان) ئەوا كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە بەو شەڕەفە ڕادەسپێردرێ بۆ ئەوەى لەكەش و هەوایەكى هێمن و ئارام پرۆسەكە بەڕێوە ببات كە هەموو لایەك بە گەشبینیەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كابینەى ئەمجارەى حكومەت ئاڵۆزترین كابینەیە ڕەنگە چەند مانگێك بخایەنێ

ڕۆژی چوارشەممە 2/10/2013 لەدواڕاگەیاندراوى خۆیدا كۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامى دوماهی هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستانى جاڕدا بە بردنەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بە38كورسی و بزوتنەوەى گۆڕان24كورسی و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان 18كورسی و یەكگرتووی ئیسلامى كوردستان10كورسی و كۆمەڵی ئیسلامى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پەشیمانى لە شانازییەكانى ساختەكاری بەرپرسى وێستگەیەكدا

ساختەكاری كارێكى ئەوەندە قێزەون و نەخوازراوە، مرۆڤ بەتێڕامان و وردبوونەوە لێی موچڕكى بەلەش دادەگەڕێ و نەشتەر ئاسا سەرتۆپی جەستەى بەنج دەكات، ساختەكاریەكان بێشومارن چ ئەوانەى لەڕێی دەمەوە ئەنجام دەدرێن وەك هەڵخەڵەتاندن و فریودانی ئەم و ئەو بەدرۆ و دەلەسە و قسەى فابریقە، یاخود لەڕێی دەستەوە بۆ سەرلەقوڕنان...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پێویستە خاوەن بەنزینخانەكان دادگایی بكرێن

لەم ڕۆژانە بەكارێكى پێویست و بەپەلە دەبوو كاژێر هەشت و چارەگ لەبەردەم بازاڕی نیشتیمان ئامادەببم و بەهۆی دەوامى ئاسایی فەرمانگەكانیشەوە تەواوى شەقامە سەرەكیەكان ڕۆژانە لەم ئان و ساتەدا جەنجاڵییەكی زۆر بەخۆوە دەبینی كە ئەگەر زوو نەكەویتە ڕێ ئەوا لەبەر بێشوماری سەیارە زۆری و ئەو هەمووە شەحنەى بەردەوام...