• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  •  
  •  

ڕیکلام

محەمەد بەرزی: سیاسەت و شەڕی دۆڕاو

بە گشتی سیاسەت بریتییە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا . شۆڕشیش بریتییە لە دروستکردنی گۆڕانکاری گرنگ لە هەموو ئەو بوارانەدا ، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکییەوە هەیە وەک : بوارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و دروستکردنی دواڕۆژێکی شایستە ، لەسەر داروپەردوی دەسەڵاتە ڕوخاوەکە . پاشان حیزبیش رێکخراوێکی...

محەمەد بەرزی: سەرەتای نائومێدی

بە گشتی شۆڕش بریتییە لە گۆڕانکاری بنچینەیی لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، کە میللەتێک پێی هەڵدەستێ. بێگومان هەندێک لە شۆڕشەکان پڕن لە کارەساتی خوێناویی، هەندێکی تریشییان شۆڕشی ئاشتییانەی دوور لە جەنگ و زەبروزەنگە. شۆڕشگێریش دوو جۆرن. جۆرێکییان ئەو کەسانەن، کە لە کاتی جەنگدا بە باوەڕێکی تەواوەوە،...

محەمەد بەرزی: با و بۆرانێکی ترسناک

ئاشکرایە کورد وەک میللەتێکی ئازا و خۆڕاگر و قارەمان ناسراوە . بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ، ئەو ئازایەتییە نەیتوانیوە تۆڵەی ژێردەستی چەند ساڵەمان بۆ بکاتەوە و وەک نەتەوەکانی دراوسیێ پارێزگاری لە سەروەری خاکەکەمان بکات و دەوڵەتێکی وەک دەوڵەتەکانی تورکیا و ئێران و عیراقمان بۆ دابمەزرێنێت . ئەمەش بەڵگەیەکی...

محەمەد بەرزی: حەسەن خەیری ئیستا لە باشورە!

لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ، دەوڵەتی عوسمانی دژ بە هاوپەیمانەکان ، چووە بەرەی ئەڵەمانیا و نەمسا و هەنگاریاوە ، لە ئاکامدا بەرەکەیان زۆر خراپ شکستی هینا . دوای کۆتایی ئەو جەنگە ، هاوپەیمانە براوەکان لە ڕۆژی ١٠ / ٨ / ١٩٢٠ دا ، وەک سزایەک پەیمانی ( سیڤەر ) یان لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتە دۆڕاو و نەخۆشەکەی عوسمانییەکاندا...

محەمەد بەرزی: دێگەڵە و گەشەپێدانی مرۆیی

لە ساڵی ١٩٣٩ دا ئاگری جەنگی جیهانی دووەم کڵپە دەکات و وەک گڕکانێک بە هەموو ئەوروپادا بڵاودەبێتەوە . لە ساڵی ١٩٤٥ دا ئەو جەنگە وێرانکەرە کۆتایی دێت ، لە ئەنجامیشدا وڵاتی دوڕاوی ئەڵەمانیا یەکییەتی خاکەکەی لە دەستدەدات و لەسەر هەمان خاک دوو دەوڵەت بە ناوەکانی ئەڵەمانیای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دادەمەزرێن...

محەمەد بەرزی: دەردە کــۆپـــان

لە نیوەشەوێکی ئەنگوستە چاوی سارد و سەرمادا ، کە کزە با تەزیوەکەی وەک تیخ پێستی دەبڕی ، زۆڵە کوردێکی دەمامکداری بەعسی ، شان بە شانی مولازم موحسین ، بە قاڵدرمە ئاسنینەکاندا بۆ نهۆمی دووەمی کارگەکە سەرکەوتن . تەپە تەپی پۆستاڵی چەکدارەکان ، کە تێکەڵ بە هاژە هاژی ئامێرەکان دەبوو ، ترسیان لە ڕوخساردا دەڕواند...

محەمەد بەرزی: ئەو مێژووەی خۆی دووبارە دەکاتەوە

بە گشتی کاتێک تەماشای مێژووی ڕابوردووی خۆمان دەکەین ، بە تەواوی بۆمان دەردەکەوێت ، بەردوام مێژووە پڕ شکستە خوێناوییە بێ ئامانجەکانمان ، خۆی دووبارە کردۆتەوە ، جا ئەگەر خراپتر نە بووبێت ، ئەوا بە دڵنییاییەوە باشتر نەبووە . سەد ساڵ پێش ئێستا و لە سەردەمێکدا ، کە نە پارتی و یەکێتی و زانکۆیەکمان هەبووە...

محەمەد بەرزی: هەلپەرستی مشەخۆر

ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی سوک و ئاسان پێناسەی هەلپەرست بکەین ، ئەوا دەڵێین :  هەلپەرستی نەخۆشییەکی مەترسیدارە و  جۆرێکە لە جۆرەکانی سیاسەت و  خۆی لە خۆیدا بریتییە لە هەڵپەی سودوەرگرتن لە بارودۆخێکی دیاریکراو ، بەوپەڕیی ئاگایی و خۆپەرستییەوە ، بەبێ ئەوەی حساب  بۆ   زیان...

محەمەد بەرزی: خــاوەی نــەزانـیـن

دوو ڕۆژ دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ سەردانی شوێنی کارەکەمم کرد .  جگە لە تاڵانی ، دەرگا و پەنجەرەکان شکینرابوون .  ژووری بەریوەبەرەکەمان زیاتر لە هەموو ژوورەکانی تر شێوێنرابوو ، بەڵام کتێبەکان بە پەرشوبڵاوی وەک خۆیان مابوون . یەکێک لە کتێبەکان ، کە نزیکەی ٢٠٠ لاپەڕە دەبوو ،  لەسەر بەرگەکەی...

محەمەد بەرزی: مـەغــدیــد

مەغدید لە گوندێکی ئاوەدانی نیشتمانە ژێردەستەکەماندا ، جوتیارێکی چاپوک و چالاکی لاو بوو . ئەوەندە شارەزا و حەزی لە پیشەکەی خۆی بوو ، لەسەر هەر بستە زەوییەک ، گەڵا توورێکی بەرچاو بکەوتایە ، ڕێک دەیزانی  بنکەکەی توورێکی گەورەیە ، یان بچووک . شیرینە ، یان توون . سورە ، یان سپی .  ئەم هونەرەشی پشتاوپشت...

محەمەد بەرزی: تاجی نەمریی و سەربەرزیی

نەمریی بریتییە لە مانەوەی  ناوی کەسانێکی پایەبەرزی ساداری مەزن، چ زیندووبن، یان  مردوو،  بە شێوەیەکی  هەتا هەتایی و بە بێ ئەوەی لەگەڵ بەسەرچوونی ڕۆژگار و هۆکاری جیاوازدا لە بیربچنەوە .  جا هەیە لە ئەنجامی خزمەتی گەورە و هێژای سەرجەم مرۆڤایەتیدا ، یان تەرخانکردنی هەموو ژیانی بۆ...

محەمەد بەرزی: حیزبی بێ پەیام

ئەگەر بە شێوەیەکی سووک و ئاسان پێناسەی حیزب بکەین ، ئەوا دەڵێین :  بریتییە لە گردبوونەوەی کۆمەڵە کەسانێک لە ڕێکخراوێکدا، کە باوەڕی تەواویان بە بیروباوەڕێکی دیاریکراوی سیاسییە و تێدەکۆشن بۆ گرتنەدەستی هەموو دەسەڵات ، یان بەشێکی ،  بە مەبەستی سەپاندنی سیاسەتی خۆیان ،  بە گشتیش سێ جۆر حیزب...

محەمەد بەرزی: کورد و عەقڵی سیاسی

بە گشتی لە دوای دابەشکردنی کوردستانەوە و بە تایبەتیش لە دوای ڕاپەڕینەوە، شتێکی ئەوتۆ نەبووە لە ناو حیزبەکانی باشوری کوردستاندا، ناوی عەقڵی سیاسی بێت.خۆ ئەگەر هەبووایە، ئەوا دەبوو لە ئاستی عەقڵی سیاسی و بیرکردنەوە و فێڵ و تەڵەکەی داگیرکەرانی کوردستاندا بووایە و لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابوردودا نیشتمانیان ئاوەدان...

محەمەد بەرزی: ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگادا

 زوربەی هەرە زۆری زاناکانی کۆمەڵناسی لەسەر ئەو ڕاستییە  کۆک و تەبان ، کە مەرج نییە هەر کەسێک خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەی بەرز بوو ڕۆشنبیربێت ، بەڵام  پێویستە هەموو ڕۆشنبیرێک خوێندەوار بێت .  بە مانا فراوانەکەشی ڕۆشنبیریش ، ئەو کەسەیە ، کە بە ڕاستی  هەڵگری ئەم سیفاتانە بێ : ...

محەمەد بەرزی: کەپسە و یەکگرتووی ئیسلامی

لە یاری بالەدا سێ یاریکەر لە ڕیزی پێشی پێشەوەدان ، ئەرکی سەرەکی نێوەڕاستەکەیان ،  بەرزکردنەوەی تۆپەکەیە بۆ دوو یاریکەرەکەی تەنیشتی ، جا هەرکام  لەو یاریکەرانەش بواری بۆ ڕەخسا  ، ئەوا گورج  خۆی بەرزدەکاتەوە و بە هەموو تین و تاوی خۆیەوە کەپسەی زۆر بەهێز و قایم  لە تۆپەکە دەدات...