• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سوارە سلێمانی: حاشا مەلا موستەفا هێمای نەتەوەیی كورد نییە

  هەمووساڵێك لە گەڵ هاتنی مانگی ئادار ونەورۆز دا كە ڕێكەوتی زۆرترین بۆنە و سەرهەڵدان ودەسكەوتەكانی گەلی كورد دەكات،پارتی بۆنە لاوەكیەكانی خۆی تێكەڵ بەو یادەوەریانە ئەكات ،تاوەكو نیشانی بدات كە ئەوان خاوەنی ئەوسەرهەڵدان و دەسكەوتانەن . بنەماڵەی بارزانی ساڵانە لەمانگی سێدا لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی...

سوارە سلێمانی: تاڵەبانی لەباوەشی مەرگدا بە دەسەڵاتەوە ئەبزڕكێنێت

جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق مێژوویەكی دورو درێژی لە شۆڕشی گەلی كوردا تۆماركردووە جا ئەو مێژووە بە هەر جۆرێك بێت : سەركەوتن یا دۆڕاندن ، پاكی یا ناپاكی ،شۆڕش گێڕی بێت یان سیخوڕی. تاڵەبانی بەدرێژایی ئەو ساڵانەی كە سەركردایەتی بەشێك لە شۆڕشی گەلی كوردی...

سوارە سلێمانی: كابینەی شەش ونیو بەنیو پیاویش بەڕێوە ئەچێت

دوو ساڵ لەمەو بەر و لەم هەرێمە بێنازەدا هەڵبژاردنێكی پڕ كێشمە كێشم و لێوان لێو لە ساختەو دەنگ كڕین و چاوسوركرنەوە بەڕێوە چوو،سەرئەنجام وەك هەموو جارەكانی دیكە هەردوو حیزبی كەڵەگا واتە یەكێتی وپارتی هەڵبژاردنەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان قۆستەوە . ودواتریش لەسەر بنەمای فیفتی بە فیفتی و بەپێی ڕێكەوتن نامەیەكی...

سوارە سلێمانی: گوڵان گۆڤارێكی بێ سەرپەرشت

لە ئێستادا ڕۆژانە لە كوردستان بەدەیان بڵاوكراوەی جۆراو جۆر لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی بەچاپ ئەگەیەنرێن كە زۆربەیان تایبەتن بە بواری سیاسەت ،جا ماستاوچێتی و پیا هەڵدانی دەسەڵاتی كوردی بێت یاخود سەرزەنشت و ڕخنەگرتن بێت لەو دەسەڵاتە . جگە لەوەی زۆربەی ئەو بڵاوكراوانە پێگەی ئەلكترۆنی تایبەت بە خۆیان هەیە...

سوارە سلێمانی: کورد لە بەغدا سەما لەگەڵ گورگدا ئەکەن

گورگ گیاندارێکی دڕندەی کێوییە کە هەر لە سەرەتاوە بە دڵڕقی و خوێن ڕشتن گۆش ئەکرێت ، لەبرئەوەیشە کە دەستەمۆ کردنی لەلایەن مرۆڤەوە مەحاڵە و بەدەگمەن ڕێئەکەوێت گورگێکی مرۆڤ دۆست هەبێت.ئەو گیاندارە دڕندەیە هەمیشە بەکۆمەڵ خەریکی چەتە گەری و چاوچنۆکین و بەدوی هەلێکدا ئەگەڕێن تاوەکو چنگ لە بینەقاقایان گیربکەن...

سوارە سلێمانی: ژنە گیانیەكانی هەڵكەوت زاهیر هونەری كوردی بەرەو كوێ ئەبەن؟

هونەر بەشێكی گرنگە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا وهەموو گەلانی دنیا كۆكن لە سەر ئەوەی كە هونەر بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پەیامێكی ئاشتیانە و زمانێكی نێو نەتەوەییە ،تاوەكو خەڵكی لە ڕێگەی سیمبڵەكانیەوە لەواقیعی ژیان تێبگەن. هەموو نەتەوەیەك شانازی بەڕەسەنایەتی هونەری خۆیەوە دەكات و لە هەوڵی پاراستنی دایە ،ئەگەررونتر...

سوارە سلێمانی: بۆ ڕای گشتی دەواجنی كەندەكەوەی شاری سلێمانی لەلایەن یەكێتیەوە حەپەلوشكرا

كاتێك لە بەرزایی تاسلوجەوە ودەمەو ئێوارە ڕو لەشاری سلێمانی ئەكەیت لە دورەوە دیمەنێكی جوان و دڵفڕێنی شار ئەبینیت كە بە وێنەی دەریایەكی پڕ گەوهەر ئەدرەوشێتەوە ،خۆ ئەگەر هەنگاوەكانت بەرەو پێشەوە بڕوات ئەوا لەڕێگەدا و لەسنوری ناوچەی كەندەكەوە پڕۆژەیەكی كێڵگەی پەلەوەری مەزن بەدی ئەكەیت كە مێژووی دروست...

سوارە سلێمانی: یەكێتی و پارتی لە پێناو بە هێزكردنی پێگەی خۆیاندا بە‌رتیل ئە‌دە‌نە‌ بەرپرسانی ئەمریكا

بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی ڕۆژنامە نوس و لێكۆڵەری ئەمریكی جۆزێف تۆرینتۆ ،هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری كوردی واتە یەكێتی و پارتی بەبەراورد بە حیزبە سیاسیەكانی دیكەی عێراق زۆرترین لایەنی سودمەند بوون لە پرۆسەی ڕزگاری عێراق كە لە لایەن ئەمریكاو هاوپەیمانانەوە ئەنجامدراەوە . جۆزێف تۆرینتۆ تەواوی ئەو لێكۆڵنەوەیەی...

سوارە سلێمانی: مەلا عومەر لە سەلەفیەتەوە بۆ جاش مەلایی

ئەگەر چاوێك بەلاپەڕەكانی ڕابردوی گەلی كوردا بخشێنین، گەلێك ڕوداوی تاڵ و ناخۆشی و نەهامەتی ودەردیسەری تێدا نوسراونەتەوە ،شانبەشانی ئەوانەش مێژووەكەمان لێوان لێوە لە سەركردەی ساختەچی و كەسانی خائین وماستاوچی و بێهەڵوێست كە زۆر ئەستەمە تەنانەت وەك یادەوەریش بۆنەوەی نوێی باس بكەین . مەلا عومەری چنگیانی...

سوارە سلێمانی: دیسانەوە تاڵەبانی وهەڵە سیاسیە كانی

جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق هەمیشە بەوە ناسراوە كە سیاسەتێكی كورتبین و خۆپەرستانە ونادروست پەیڕەو ئەكات و هیچ كات لە فیكری داهاتوودا نییە ،ئەمەش وایكردووە كە زۆربەی كات گرفت و شەرمەزاری بۆ سیاسەت مەدارانی حیزبەكەی دروست بكات هاوكات بە هۆی هەستیاری پێگەی...

سوارە سلێمانی: ئۆپزسیۆن و دەسەڵات دوو دیوی یەك دراون

لەئێستادا شەقامی كوردی لە باشوری كوردستاندا دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا ،بەرەی ئۆپزسیۆن كە لە دەرەوەی حكومەتی كوردستان كارو چالاكیەكانیان ئەنجام ئەدەن پێك دێت لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی ،هەرچی بەرەی دەسەڵاتیشەكە حكومەتیان پێكهێناوە یەكێتی وپارتییە. ئەگەر بمانەوێت تێڕوانینێكی...

سوارە سلێمانی: گەمەشەترەنجیەكەی دەسەڵات تەواو بووە و ئێستا كاتی كش ماتە

ساڵانێكە كوردستانم لەنێو بارداشی دوو حیزبدا دەهاڕڕێت و بەرهەمەكەی بۆ خۆیانە و كەپەكەكەیشی بۆ میللەت. ساڵانێكە یەكێتی وپارتی لەم هەرێمەدا خەریكی تەخشان و پەخشانی خاكی كوردستانن و بەچەشنی خانەكانی شەترەنج بەش بەشیان كردووە. ئەوان بوون تۆوی دوبەرەكیان لەنێوماڵی كوردا چاند و سۆران و بادینانیان جیاكردەوە...

سوارە سلێمانی: دیموكراتیەكەی پارتی وەك حیكایەتی گوێ درێژە سەماكەرەكە وایە

ئەگێڕنەوە لە دێرزەماندا كابرایەكی لۆتی گوێ درێژێكی هەبوو ،ئەم كابرایە بۆ هەر لایەك بڕۆشتایە گوێ درێژەكەی لەگەڵ خۆیدا ئەبرد و لە هەر شوێنێك قەرەباڵغی بەدی بكردایە دەستی ئەكرد بە تەپڵ كوتین و گوێ درێژەكەش بە بیستنی دەنگی تەپڵەكە ئەكەوتە سەماكردن و هەڵبەز و دابەز ،بەمەش خەڵكی لێكۆئەبونەوە و بە سەرسامیەوە...

سوارە سلێمانی: سلێمانی بۆ یەكێتی وەرزی خەزانە و هەرگیز نابێتەوە بە بەهاری سەوز

دێتەوە یادم هاوینی ساڵی 1991 كاتێك تاڵەبانی بۆ یە كەمین جارلە ستادیۆمی سلێمانی ووتارێكی پێشكەش بەجەماوەری شار كرد هێندە قەرەباڵغ بوو كە تەواوی گۆڕەپانی ستادیۆمەكە لێوان لێوبوون لە خەڵكی. هەرلەو ساڵەدا هەڵبژاردن ئەنجامدرا وخەڵكی سلێمانی بەپەرۆشەوە لەهەوڵی سەرخستنی یەكێتی دابوون ،من ئەوكات منداڵ بووم مافی...

سوارە سلێمانی: جەلالیەكان لە نێوان فشار و ئابڕوچوندا

لای هەموان ئاشكرایە ئەو ڕێكەوتننامە ستراتیژیەی كە نێوان یەكێتی و پارتیدا واژۆ كراوە نە لەبەر چاوی كاڵی هاوڵاتیانی كوردستان و نە بۆ خاتری خوێنی شەهیدان و نە بۆ پاراستنی تەبایی و یە كڕیزی كوردستان بووە بە ڵكو تەنها یەك خاڵ كۆیكردونەتەوە كە ئەویش بەرژەوەندی مادییە ، واتە ئەو بودجە زەبەلاحەی لە حكومەتی...