• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کاردانەوەکان (بەشی شەشەم)

ڕۆژی 22/11/2019 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق و سوریا بۆ یەکەمجار راگەیەندراوێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوەو تیایدا جەختى لەسەر هەماهەنگى لەگەڵ هێزکانى سوریای دیموکرات کردوەتەوە.. لە راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەخت لەسەر کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانى...

ئومێد ناسح جیهانی: مێژووی ئاڵا و ئاڵاکانی کورد

٭ مێژووی ئاڵا بیرمەندی ئەمریكی، "مایكل بیلگ"، ئاڵا بە یەكێك لە سیمبۆلە سەرەكییەكانی دەوڵەتی نەتەوەییی مۆدێرنەوە دەبەستێتەوە و، پێی وایە ئاڵای وڵات ‌و نیشتمان ‌و نەتەوە، ئەو هێما دیارەیە كە ڕۆڵێكی گرنگ و بەردەوام لە بەرهەمهێنان و پاراستنی گوتار و ناسنامه‌ی نەتەوەییدا دەبینێت، ئاڵا یەكێكە لە سیمبۆلە سەرەكییەكانی...

ئومێد ناسح جیهانی: خوێندنەوەیەکی ئاینی بۆ مێژووی پێش زاینی کورد

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەیەک خاڵی گرنگ بکەم، ئەویش خوێندنەوەیەکی قورئانییە بۆ مێژووی کۆنی کورد، ئەمەش تەنها وەکو وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە مێژووی کورد لە پێش زاینی دا بە ناڕاست و ئەفسانە دەزانن.ئەوەیی ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە ئەوەیە کە کورد پێش لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا واتە (پ.ز)، خاوەنی پرشنگدارترین مێژووە...

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کاردانەوەکان (بەشی پێنجەم)

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە 12/11/2019 لەوتارێكدا له‌ کۆڕبەندی ئاشتی پاریس ڕایگەیاند: "ئەمریکا دەیەوێت پشت بە کوردەکان ببەستێت بۆ درووستکردنی قەوارەیەک (ناوچەی خۆسەر) لە خۆهەڵاتی رووباری فورات و کۆنترۆڵردنی کێڵگە نەوتییەکان لەو ناوچانە". باسی له‌وه‌شكرد، :ئه‌مریكا رێگری له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی...

ئومێد ناسح جیهانی: خۆپیشاندانەکانی ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان

لە ئێران خومەینی بە گووتاری ئاینی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لەساڵی 1979 هاتە مەیدان، بەو هۆیەوە کورد بووە پاڵپشتی بۆ کۆتایهێنان بە ڕژێمی شاهانشاهی پەهلەوی، کەسایەتییە ئاینییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، پاڵپشتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانیان کرد و لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی دا بوون. بەڵام هەر لەگەڵ سەرکەوتنی...

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆسەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کاردانەوەکان (بەشی چوارەم)

2019-11-01 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا 24 ڕایگەیاند، نابێت قەیرانی کوردەکانی سوریا ناوچەکە بەرەو وێرانکاریی و ناجێگیریی ببات، هیچ کەسێکیش نایەوێت ناوچەکە بتەقێنێتەوە.لە باسی کوردیشدا وتی: "کورد جگە لە سوریا، لە ئێران، عێراق و بەشێکی زۆریشیان لە تورکیا دەژین، هیچ...

ئومێد ناسح جیهانی: ئایا ئەمریکا خیانەتی لە کورد کرد؟

قسەیەک هەیە دەڵێن: "ئەمریکا لەوپەڕی دنیاوە هاتووە تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و هاوپەیمانی درێژخایەنی ناوێت و لە پێناو بەرژەوەندییەکانیدا خیانەت لە هاوپەیمانەکانیشی دەکات". بەڵام لە ڕاستیدا ئەمریکا سیاسەت دەکات، پێویستە ئێمەش سیاسەت بکەین لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەکەمان دا. کاتێکیش دۆناڵد...

ئومێد ناسح جیهانی: بەرخۆدانی خۆرئاوا گەڕانەوەی شکۆیە

دوای جەنگی یەکەمی جیهان و بە تایبەتیش دوای ڕێکەوتننامەی لۆزانی ساڵی 1923 دا کە کوردستان بە خواستی ئیمپریالیزم بە سەر پێج ووڵاتدا دابەشکرا، جگە لەوەی جوگرافیای کوردستان پارچە پارچە کرا و مێژووەکەشی شوێندرا و پەیوەست کرا بە مێژووی ئەو چوار نەتەوەیەوە، مافە کەلتوری و نەژادی و سیاسییەکانیش لە سەر خاکی خۆی...

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆسەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کاردانەوەکان (بەشی سێیەم)

لە کاتی هێرشەکانی تورکیا و گروپە سورییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین و هێرشەکانی ئەمجارەیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەو پرسیارەی زۆر کەس دەیانکرد، ئەمە بوو: باکوری کوردستان بۆ بێدەنگە؟ لە هەردوو هێرشەکاندا شەقامی کوردی لە خۆرئاوا، باشور و خۆرهەڵاتی کوردستان و رەوەندی کوردی هەندەران بەردەوامبوون...

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆسەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کارانەوەکان (بەشی دووەم)

ڕۆژی دوو شەممە 21/10/2019 هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان کشانەوە بەرەوە باشوری کوردستان، لە قامیشلۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی کشانەوەی ئەمریکا ئەنجامدرا و بەردبارانکران و ئەو پەیامەیان بە ئەمریکا گەیاند کە خیانەتت لێکردوین. لە چەندین کەناڵی ناوخۆیی و بیانی ڤیدیۆی بەردبانکردنی سوپای ئەمریکا بڵاوکرایەوە،...

ئومێد ناسح جیهانی: بایکۆت لە ناوبەری سیاسەتی سەپێندراوە

ژمارەی دانیشتوانی تورکیا زیاتر لە (87) ملیۆنە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی یۆنان ( 11,128,404) ملیۆن کەسە. قەبارەی ئاڵۆگۆڕ و بازرگانی نێوان ئەم دوو ووڵاتە ساڵانە (2) ملیارد دۆلارە. بەڵام ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی باشوری کوردستان نزیکەی (6) ملیۆن کەسە، واتە ژمارەی دانیشتوانی یۆنان...

ئومێد ناسح جیهانی: کوردی باش و کوردی خراپ!

دوژمنانی کورد هەمیشە بەرامبەر بە هەڵوێست و تێکۆشانی کورد دوو دەستەواژە بەکاردێنن ئەوانیش دەستەواژەی "کوردی باش" و "کوردی خراپ"ە. مەبەست لە کوردی خراپ هەموو ئەو پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان و سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و چالاکانەی کوردە کە دژی داگیرکاری و پاکتاوی نەژادی کورد دەجەنگ و ڕێگە بە ژێردەستەیی...

ئومێد ناسح جیهانی: داگیرکاری تورکیا بۆسەر خۆرئاوای کوردستان و بەرخۆدان و کارانەوەکان لە ماوەی "10" ڕۆژدا(بەشی یەکەم)

٭ ڕۆژی 9/10/2019 سوپایی تورکیا بە هاوپەیمانی گروپە تیرۆرستییە عارەبییە سونییەکان و ئیخوان موسلیمنی سوری دەستی کرد بە داگیرکاری خۆرئاوای کوردستان بە ناوی ئۆپەڕاسیۆنی "کانی ئاشتی". ئامانج لەو داگیرکارییە لەلایەک داگیرکردنی خۆرئاوای کوردستان و لە ناوبردنی خۆبەڕێوەبەری و فیدڕاڵیەتی خۆرئاوا بوو، لە لایەکی...

ئومێد ناسح جیهانی: هیچ بیانوویەکی تر ماوە؟

بە کوردیان گوت ئێوە پێکهاتەیەکی خێڵاکی دواکەوتوون و پاڵنەری داواکانی ئێوە ناسیۆنالیستی شوانکارەییە، ئیدی ئێمە چۆن هاوکار و هاوپەیمانتان بین؟ لە بەرامبەردا کورد چەندین ڕێکخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی دروست کردووە و بە شێوەیەکی مەدەنی و سیاسیانە داوای مافە ڕەواکانی کرد. بە کوردیان گوت: ئێوە ناتوانن...

ئومێد ناسح جیهانی: شۆڕش و ئەنجامەکەی

"شۆڕش لە باشوردا هەمیشە دەرگای لەبەردەم خیانەتی گەورەتری دیکەدا کردۆتەوە". ئەگەر لە بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچوون سەرئەنجامی شۆڕش و سەرکردەکان و وێران بوونی چەند گوند و شارێک بووبێت، ئەوە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک دا شۆڕش دەرگای لەسەر سەردەمێکی دیکەی خیانەتی...