• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: ئەینشتاین مەبەستی چی بوو لە گوتەکەی: خوا یاری زارهەڵدان ناکات؟

ئەمەیان گوتەیەکی گەلەک ناسراو و بەناوبانگی زانای مەزن ئەینشتاین (Albert Einstein) بوو، لە وەڵامی ئەو نامەیەی لە ساڵی 1926دا بۆی دێت لەلایەن فیزیکزانی ئەڵمانیایی ماکس بۆرن (Max Born)، تێیدا بۆرن ئاماژە بەوە دەدات کە فیزیکی کوانتەم، یاخۆ میکانیکی کوانتەم (Quantum mechanics)، بەندە بە بنەمای هەڕەمەکیی و...

دارا سلێمان: ڕاڤەی کۆپنهاگن بۆ تێگەیشتن لە فیزیکی کوانتەم

کلۆد کۆهین تانۆجی (Cloud Cohen Tanugi)، فیزیکزانی خاوەنی نۆبڵ: "نابێت چی دیکە وا تێ بگەین کە فیزیکی کوانتەم تەنیا بۆ شارەزا و پسپۆڕەکانە، بەڵکوو پێویستە بەتەواوی بچێتە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و بێتە ناو کولتوورەکەمان."ڕاڤەی کۆپنهاگن (Copenhagen interpretation)، بریتییە لە چەند پێناسەی باو و ناسراو...

دارا سلێمان: هۆکاری بوونی هونەر لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە

هونەر شێوازێکە لە داهێنان، مرۆڤ لەوەتەی هەیە بەبەرهەمی دەهێنێت و بووەتە بەشێکی گرینگ لە کلتوور و باری ڕۆشنبیری تێکرای مرۆڤایەتی. شارستانییەتە سەرەتایییەکان زۆر بەڵگەمان پێ دەدەن لەسەر ئەوەی حەز و ئارەزوو بۆ پەیکەرتاشی و وێنەکێشان و چەند کارێکی دیکەی هونەری، ڕەفتار و هەڵسوکەوتێکی گەلەک کۆنینەی مرۆڤە.لێرەدا...

دارا سلێمان: دکتۆر فەرهاد شاکەلی و ئیعجازی پەنجەمۆرەکەی قورئان

بە پێویستی دەزانین هەر لەسەرەتاوە ئاماژە بەوە بدەین کە دکتۆر فەرھاد شاکەلی شاعیرێکی ناودار و نووسەرێکی مەزنی بزوتنەوەی نوێخوازی گەلەکەمانە، مامۆستایەکی شارەزای ڕێنووس و زمان و ئەدەبی کوردییە، خاوەنی چەندان لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و وتار و بابەتی هزرییە.بەڵام بەداخەوە پێش چەند ڕۆژێک لە دیدارێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی...

دارا سلێمان: هەڵۆ ئارام و بەڵگە سەیر و سەمەرەکانی تەختی زەوی

- ئایا ڕووباری نیل نیشانەیە بۆ تەختی زەوی؟- ڕاستە ناسا خۆی گوتوویەی زەوی تەختە؟کاک هەڵۆ ئارام ماوەیەکی دوور و درێژە ژمارەیەکی زۆر لە بابەتی نازانستی و چەندان چیرۆکی ئەندێشەیی و ڕووداوی سەیر بڵاو دەکاتەوە دەربارەی بە نموونە: دەفرە فڕیوەکان و بوونەوەرەکانی وەک ڕەپتیلیەن و درەیکۆ (ئەوانەی حەزیان لەگۆشتی...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟

بەشی چوارەم: هەموو وێنەکانی ناسا و نەخشەکانی زەوی دەستکاری دەکرێن و ساختەن؟لایەنگرانی بیرۆکەی زەوی تەخت دەڵێن، هەموو وێنەکانی ناسا و ئاژانسەکانی دیکەی جیهانی بۆ زەوی و ئەستێرە و هەسارەکان و تەنەکانی دیکەی گەردوون دروستکراو و ڕاستەقینە نین، هاوکات گشت نەخشە ناسراوەکانی گۆی زەوی کە لە وانەی قۆناغە جیاجیاکانی...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟

بەشی سێیەم: ئەزموونە ئاسانەکانی سەلماندنی خوولانەوەی گۆی زەوی و بوونی هێزی کێشکردنخاڵە گەلەک ناسراوەکانی لایەنگرانی زەوی تەخت، بڕوا نەبوونە بە دوو تایبەتمەندی هەرە سەرەکی زەوی کە بەبەردەوامی دەربارەیان پرسیار دەکەن: یەکەم، ئەگەر زەوی بە خێرایی 1.670 کیلۆمەتر لە کاژێرێک بە دەوری تەوەرەی خۆی بخوولێتەوە،...

دارا سلێمان: مەلا هەڵۆ کێ مەڕە؟

لەو کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوەدا مەلا هەڵۆ  دەڵێ: ئایا ئێوە مەڕن ئاوا باوەڕ بە ناسا و ئەمریکا دەکەن کە باسی بابەتێکی زانستی وەک قەبارە و دووری خۆر دەکرێ؟ باشە ئەی نابێ لێیان بپرسن چۆن پێواتان و بەچی ئەو شتانەتان زانی؟ بەڵێ باوەڕ دەکەین چونکە زانست کە شتێک دەڵێت، ئەوا بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت و ئەزموونت...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟

بەشی دووەم: زەوی گۆیی و بەڵگە ماتماتیکییەکانشێوە و خوولانەوەی زەوی لەگەڵ کامە بیردۆز دەگونجێت زەوی گۆیی، یاخۆ زەوی تەخت؟هەر لە سەرەتاوە ئەگەر هۆکاری سەرەکی بڕیاردانمان بۆ تەختبوونی زەوی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شتێکە بەچاوی خۆمان دەیبینین، ئەوا دیسانەوە نابێتە بەڵگە، لەبەرئەوەی ئاشکرایە چاوەکانمان گەلەک جار...

دارا سلێمان: ئایا زەوی تەختە، یان گۆیی، بەڵگە زانستییەکان چیمان پێ دەڵێن؟

نیڵ دیگراس تایسن: "بە ڕای من بوژانەوەی بیرۆکەی زەوی تەخت بەڵگەیە بۆ بوونی دوو شت، یەکەمیان ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین ئازادی دەربڕینی بیروڕای تێدا پارێزراوە، دووەمیش ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین بەدەست سیستەمێکی فێرکردنی شکستخواردوو دەناڵێنێت"  بەشی یەکەم: بیروڕا و بۆچوونی لایەنگرانی زەوی تەختدەڵێن، ئایا...

دارا سلێمان: تێڕوانینێکی زانستی: ئایا مرۆڤ خاوەنی ویستێکی ئازادە، یان هەموو شتێکی بەسەردا سەپێندراوە؟

ستیفن هۆکینگ: کاتێک دەڵێین مرۆڤ خاوەنی ویستێکی ئازدە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێمە ناتوانین پێشبینی کردەوەکانیان بکەین.بەشی دووەم: فیزیازانی مشتومڕییەکان یەکلایی دەکاتەوە لە بەشی یەکەمدا ئاماژەمان پێی دا کە زۆرینەی زاناکان بە فیزیازانەکانیشەوە پێیان وایە ویستی ئازاد بوونی نییە و تەنیا وڕێنەیەکە،...

دارا سلێمان: لە ڕوانگەی زانستەوە: ئایا مرۆڤ خاوەنی ویستێکی ئازادە، یان هەموو شتێکی بەسەردا سەپێندراوە؟

زانای دەمارناسی سام هاریس: ویستی ئازاد جگە لە وڕێنەیەک پتر هیچی دیکە نییە، بیرۆکە و ئارەزووەکانمان هۆکاری شاراوەیان هەیە و کۆنتڕۆڵێکی هۆشیارانەمان بەسەریاندا نییە، ئێمە ئازاد نین وەک ئەوەی باوەڕمان پێی هەیە.   بەشی یەکەم: چەمکی ویستی ئازاد و زەبرگەراییپێناسەی ویستی ئازادزۆرانبازی و ململانێی نێوان...

دارا سلێمان: چوار دیاردە لە گەردووندا لە خێرایی تیشک خێراتر بەڕێوە دەچن

زانای مەزن و ناوداری ماتماتیک و فیزیا ئەینشتاین (Albert Einstein)، بە بیردۆزی ڕێژەیی توانی گەلەک بنەمای ڕیشەیی و بنچینەیی لە فیزیازانیدا بگۆڕێت. ئەم بیردۆزە تێڕوانینە چەسپاو و نەگۆڕەکەی (نیوتن)ی دەربارەی جووڵە هەڵگێڕایەوە و سەلماندی گشت جووڵەیەک ڕێژەیییە. هاوکات چەمکی کاتی لە ڕەهایییەوە بەرەو ڕێژەیی...

دارا سلێمان: گەورەترین ئەو کێشانەی لە زانستی فیزیادا تا ئەمڕۆکە چارەسەر نەکراون

ئاشکرایە مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا هەنگاوی یەکجار مەزنی ناوە لە ڕەوتی پێشکەوتنە زانستییەکان، بەتایبەتیش لە فیزیادا وای لێ کردووین بڵێین، ئاستی زانین و تێگەیشتنمان لە گەردوون بەکۆتا هاتووە و هیچ نەماوە شارەزاییمان لێی نەبێت. لەڕاستیدا ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە گەلەک کێشە و گرفت لە بابەتە فیزیکی و گەردوونناسییەکاندا...

دارا سلێمان: ئایا ماتماتیک داهێنانی مرۆڤە، یان لە خودی سروشتدا بوونی هەیە؟

بەشی دووەم: پێوەندییە ناوازەکەی نێوان فیزیا و ماتماتیکزاناکانی ئەستێرەناسی لە ساڵی 1845ی زاینیدا، کاتێک لە هەسارەی ئۆڕانۆس ورد دەبوونەوە، دەیان بینی کە بەشێوەیەکی سەیر دەجووڵێت و ڕێک نایێتەوە لەگەڵ یاسای نیوتن بۆ هێزی کێشکردن. پاش چەندان شیکردنەوە و پێوانە و ژمێرەکردنی جۆراوجۆر، هەردوو زانا ئوربان لو...