لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان دوو دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدەست هێناوە. بەداخەوە تا ئێستا کەمتر لەسەر ئەو دوو دەستکەوتە قسەکراوە و خۆشیان زیاتر شانازی بەشتی ترەوە دەکەن. بەبڕوای من یەکەمیان: دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردی بوو لە زاری ئەو نەهەنگەی ناوی ئیسلامی سیاسیە و بەهیوابوو قوتی بدات....
سڵاو ١١١١ کاندیدەکەی پەرلەمان: من گەنجێکی شاری هەڵەبجەم و تەمەنم سی ساڵە. دوای شەهیدبوونی شارەکەم بە ماڵەوە ڕوومان کردە ئێران و لە ڕاپەڕینەکەدا گەڕاینەوە کوردستان. لەو ماڵە سەرەتاییانە بووین کە پێمان بە جەرگی خۆماندا نا و دوای ئەو هەموو دیمەنە تراژیدیەی ناو دەرون و بیرکردنەوەکانمان هەڵەبجەمان ئاوەدان...
پێنج شەش مانگ لەمەوبەر لە نوسینێکدا ووتم" بەختیار عەلی و جەماعەتەکەی گەنجی خوێڕی و ترسنۆک بەرهەم دێنن. هەست دەکەم لەوەتەی نایان خوێنمەوە غیرەتم زیادی کردوە و ئازاتر بووم" ئەوەبوو دڵی هەندێ موسەقەفی هەست ناسکم لێڕەنجا و توڕەبوون و بە جنێوفرۆشیان ناو هێنام. بەڵێ تا ئێستاش بەختیار عەلی ناخوێنمەوە، ئەوە...
ئۆپۆزیسیۆن ناوێرن هەنگاوێکی بوێرانە بنێن. بەپێی ئەو یاسایەی کە باوەڕیان پێیەتی، بارزانی بۆی نیە خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی. دەبوو لە کاردانەوەی خۆکاندید کردنی بارزانی وەک هەڵوێستێکی بوێرانە لەهەر شتێکی تر سادەتر، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان بکردایە. ئەگەر هەر بۆ فشاریش بوایە هەق وابوو لەڕێی ئەو هەموو...
لە نیازی خراپی " نیاز " ئاگادار بن بیرمە پێش چوار ساڵ بەر لە ئێستا لەبابەتێکدا قورساییم خستبوە سەر بۆچونێک کە ئاوا پێناسەی خۆی دەکات" مومکین نیە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدا بتوانیت باسی ئازادی بکەیت بە ئازادی، بەومەرجەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ستایشی ماڵی بارزانی نەکەیت" لینکی بابەتەکە نادۆزمەوە، بەڵام...
پێش ساڵی ٢٠١٠ لە سەروەختی هاتنی مانگی ئایار دا، وەک کرێکارێک بیرم لەو هەموو ماندووبوونەی خۆم دەکردەوە کە لەتەمەنی ٨ ساڵییەوە تا ئەو حەلە چەشتبووم لەژێر ئیش و ڕەنجداندا. لەدوای ئەو بەروارە.. هەر مانگی ئایار نزیک ئەبێتەوە من تەنها و تەنها بیر لە سەردەشت دەکەمەوە. " چۆن فڕانیان؟ ئەبێ چەند ئازاری چەشتبێت...
بۆ / بەڕێز کاک ئاسۆس هەردی: سڵاو بابەت/ ئەم نامەیە بەشێکە لەپڕۆژەی ئەو نامانەی کە ناخوێنرێنەوە، ڕووبەڕووی میدیای ئازاد و ئەهلی و سەربەخۆ و بوێر و ڕاستگۆ و خێرا و داکۆکیکەر لە ئازادی ڕادەربڕین و یەک دنیا سیفەتی باشی دیکە.بەڕێز گیان : پارساڵ لە یادی تیرۆری سەردەشت عوسماندا وتارێکی پڕ لە سۆز و عاتیفە و...
هەر وەک ئەو نامانەی کە ناخوێنرێنەوە ئاوا دەست پێدەکەم بۆ / بەڕێزان ماڵپەڕی " ئێن ئاڕ تی ، لڤین پرێس، ئاوێنە، هاوڵاتی" لەبەر ئەوەی ئێوە خۆتان بەقارەمانی ڕاپەڕینەکەی ١٧ی شوبات و خاوەن و ساحێب حەقی سۆران و سەردەشت دەزانن . بابەت / ئەمە بخوێننەوە هێمن ڕەئووف کەنەدا دیاردەیەکی ناشرین و بێتام و بێمانا کە...
پارتی لە زۆر ڕوەوە ئەیەوێ پەردپۆشی تاوانەکانی ڕابردووی خۆی بکات. زۆر هەوڵ دەدات خێڵ لە فۆڕمێکی مۆدێرن و شارستانیدا نمایش بکات. سەرەڕای ئەو هەموو وێستگەی ڕاگەیاندن و میدیا زەبەلاحە کە ئیشیان دروستکردنی ماسک ە بۆ حیزبێکی بنەماڵەیی و خێڵەکی و پیشاندانی وەک ڕەوتێکی نەتەوەیی دیموکراسی و پێشکەوتوو، سەرەڕای...
هەڵەی گەورەی ئەو گروپەی بە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان ناسراوە لە ڕابردوودا بەرامبەر بە سەندنەوە یان گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەوەبوو، هەموو مامەڵەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتە مەرکەزییەکەی عێراقدا بووە. ئەوان ویستویانە شیعەکانی باشور یان ناسیۆنالیستی سونی لە ناوەڕاست ڕازی بکەن بۆ گێڕانەوەی...
هەمیشە قوربانیدان وەرچەرخان دەخوڵقێنێت. هەمیشە جەلادەکان لەسەرەمەرگدا گەمژەیی خۆیان دەبینن. ئەگەر سەدام بە ڤیدیۆیەک ڕوخاندنی پەیکەرەکانی خۆیی و هەڵواسینی بە سێدارەکەدا پیشان بدرایە، هەرگیز چەکی کیمیاوی بەکار نەدەهێنا و ئەنفالی میللەتێکی سیڤیلی نەدەکرد. جەللادەکان ئەگەر بیانزانییایە سەردەشت و سۆران...
ئێستا ئەوانەی خورافە بنیاد دەنێنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا قات لەبەر و بۆینباخ لە ملەکانن. ئێستا تاڵەبانی خودا نوێیەکەی شەڕ و ئاشتییە، خودا بێوێنەکەی کەرتبوون و پێکەوەژیانە، ئاراستەکەری هەموو چارەنوسە نادیارەکان ئەم مرۆڤە ماندووەیە لەو عێراقە بەدبەختەدا. ئێستا هەموو شتەکان وەستاون. وتووێژی وەفدەکان، مۆرکردنی...
لەهەر وڵاتێکدا قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری هەبوو، گەنج پێویستە کاراکتەرێکی یاخی بێت و لە چوارچێوەکاندا گیر نەخوات. خۆ قەتیس کردن لە ڕێخراو و کۆمەڵە و سەنتەرە سیاسییەکاندا جۆرێکە لە بەستنەوە و خۆ بە کۆیلە کردن، جۆرێکە لە سنوردارکردنی تواناکانی گەنج لەبواری تازەگەری و داهێناندا، لە بواری توڕەبوون...
قەڵەم بەدەستەکانی دەوروبەری ماڵی بارزانی شەرم دەکەن لەوەی بڵێن ئێمە پارتین . هەموو بەم ڕۆژگارە خەریکن شەرعییەت دەهۆننەوە بۆ شەڕێکی تری براکوژی. هەموو لەژێر ناوی بێلایەن و سەربەخۆ و کۆمەڵێ تڕوهاتی تردا خەریکی پەلاماردانی پەکەکە و ئەو هێزانەن لەدەوری پەکەکە خەبات دەکەن. خەریکن ئەو جاشانەی بارزانی بۆ...
مردن و ژیانی تاڵەبانی بووە بە بابەتێک ماوە ماوە زۆرینەی خەڵکی کوردستان سەرقاڵ دەکات بەخۆیەوە. میدیاکان بازاڕگەرمییەکی باش بەم بابەتەوە دەکەن. نەیارەکانی ئەم مامە پیرەیە زوو زوو ڕقی موریدەکانی دەوروژێنن . موریدەکان گێلانە نەفامی و دواکەوتوویی و تەنگەتاوی خۆیان پیشان دەدەن. دیارە ژیانی مام جەلال لە...