له زمانی کوردیدا، ئهم چوار وشهیه (شیعـر، هـۆنـراوە، ههڵبهست، هـۆازان) هاومانانن و بۆ یـهک مهبهست بهکـاردەهـێـنرێـن. بهڵام وشـهی (شـیعـر) له ئـهدەبی کوردیـدا زیاتر دەقی گـرتـووە و لە وتـن و نووسـیـندا زیاتر بەکـاری دەهـێنـین. مـن پێمـوایه که وشـهی (هـۆنراوە) که هـونهری هـۆنینهوە دەگهیهنـێت،...
دڕنـدەتـرین و خوێنڕێـژتـرین و رەگـەزپەرستریـن و نامەردتـرین دەوڵـەت لە جـیهـادا، دەوڵەتـانی داگیرکەری کوردسـتانن. کە لە دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ، بە دڕنـدەتـرین شێوە و بە کوشندەتـرین چەکی مودێرزمی قەدەغـەکراو، بێ دەست پاراست لە منـداڵی ناو لانکیشمان، زۆر نامەردانە و بێ بەزەییانە بە ئاگر و ئاسن رەفتاریان...
لە روی زانستییەوە، چەندین زاراوە هەن کە گوزارشت لە چەمکی (منداڵی بەهـرەمەند) دەکەن و هەمان مەبەست دەگەیەنن. وەک (منداڵی بەتوانـا)، (منداڵی داهـێنەر)، (منداڵی بـلـیمەت)، (منـداڵی هـەڵـکەوتـوو)، (منـداڵی لـێهـاتـوو)، (منـداڵی بـاڵادەسـت)، (منـداڵی زۆرزان) ، ... هـتـد.ئـەم زاراوانە هـەرچـییەکـبن، گوزارشـت...
زۆرن ئـەو نـاودارە کوردانـەی، چ پیاوان چ ژنان، کە لە بـواری سەربازی و لە هەموو بوارەکانی تردا، خزمەتی دەوڵەتی ئیسلامی و عـەباسی و دەوڵەتی عوسمانییان کردووە. یا خـزمەتی دەوڵەتی عـیراق و ئێـران و سوریایان کردووە. بەرگرییان لە گەلانی تورک و عـەرەب و فـارس کـردووە. بە هـەزاران قـوربانییان لە شەڕ و بەرگریکردنیاندا...
له ئێستادا وشهی (میوزیک) و (موزیک) له نووسین و له میـدیا و له راگهیاندنهکانی کوردستانـدا بهکـاردەهـێـنرێـن، زۆر به کـهمی وشـهی مـۆسـیـقا بهکـاردێـت. له زمـانی ئینگلیزی و زۆربهی زمانهکانی تری جیهانیشدا به زۆری وشهی میوزیک بهکاردەهێنن. وشـهی میـوزیک له بنهڕەتـدا وشهیهکی رەسهنی...
سـینهمـا یهکێکه لە باوتـرین جـۆرەکانی هـونـهر، بایـهخی هـونـهری و جـوانی هـهیه. سـینهما یهکـێکه له هـۆکارەکانی راگهیـانـدن و زۆرتـرین هـهوادارانی هـهیه. سـیـنهما پیـشهسازیی هـونـهری جـوڵانه. هـهنـدی کهس به (هـونهری حـهوتـهم) نـاوی دەبهن. سـینهمـا تهنهـا لایـهنێکی خۆشی نیـیه،...
منـداڵ کێـیە؟ وەکـوو لە (مـادەی یەکـەم) ی جـاڕنـامەی مافـەکـانی منـداڵان دا هـاتووە، وەکـوو پێـوەر و ستانـدەرێـکی جـیهـانی بـەم جـۆرە پێناسەی منـداڵ کراوە (منـداڵ ئـەو مرۆڤـەیە کە تەمەنی لە هەژدە ساڵ تێ نەپەڕیبێـت، مەگەر یاسا و وڵاتەکەی تەمەنێکی کەی بۆ دیـاری کـردووبێـت ..).جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی...
قـوتابخانەکەمان هەموو ساڵێک، لە ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێنـدندا، وەک رێزلێنانێک، خـەڵاتی پێشکەش بە قـوتابییە دەرچـووە یەکەمەکان دەکرد. بەڵام بەرزتـرین خـەڵات بە ناوی (خـەڵاتی قـوتابی نمـوونەیی) یەوە، پێشکەش بەو قـوتابیـیە دەکـرا، کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا، کۆمەڵـێک کـاری باش و ناوازەی کـردووبـێـت. سـاڵی...
هەمـوو ئـەو قـسانەی کە شـرۆڤـەکارانی ســیاسی و شـارەزایانی سـەربـازی دەربـارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا وتوویانە، گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە دیار نییە ئەم جەنـگە بە چـی دەگـات و چـۆن و کـەی کۆتـایی دێـت. چـونکە وەکـوو دەڵـێن "شـەڕ بە تەقـەیەک دەستپێـدەکات.. بەڵام بە هـەزاران تەقـە راناگـیڕێـت". گەر...
پـزیشکەکە زۆر بە خـێرایی هـاتە نـاو نەخـۆشخـانەکەوە، بۆ ئەوەی نەشـتەرگـەری بۆ منداڵێک بکات. بە پـەلە چـووە نـاو ژووری جـل گـۆڕین و جـلـێکی سـەوزی پـۆشی و یەکسەر بە خـێرایی چـوو بۆ بەشـی نەشـتەرگـەری. لە هـۆڵـەکـەدا بـاوکی منـداڵەکەی بـیـنی کە چـاوەڕێی دەکـرد. باوکی منداڵەکە بە تووڕەییەوە: بۆ ئەم...
هەموو ساڵـێک لە رۆژی (١٤/ فـێبریـوەری) دا، عـاشـقان بە بۆنـەی رۆژی جـیهـانی (رۆژی خۆشەویستی ـ ڤـاڵانتاین)یەوە، کە رۆژی نوێبوونەوەی خۆشەویستی و ژیانە. پیـرۆزبایی لە یەکـتری دەکەن و گـوڵی سـوور و دیاری پێـشکەش بە یەکـتری دەکـەن. بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن کە هەمان رۆژ، رۆژی (١٤/ فێبریوەری) رۆژێکی...
کوردستان لە ئەوپەڕی باکووریەوە بۆ ئەوپەڕی باشووری، لە ئەوپەڕی رۆژهـەڵاتیەوە بۆ ئەوپەڕی رۆژئاوای، بە زەوی و ئاسمانیەوە، بە شاخ و گـرد و دۆڵ و دەشتیەوە، بە ئاو و رووبار و هەوا و سامانیەوە، بە دارستان و بـاخ و چـەم و گـوڵ و گـوڵـزاریەوە، بە دیهـات و شـارانیـەوە.. نیشـتمانی پـیرۆز و شیـرین و جـوانی ئێـمەی...
ئێـران لە رێی هـزر و رۆشـنبیری و مەزهـەبییەوە عـێراقی داگـیرکردووە. داگـیرکردنی عـێراق لە لایەن ئیمپریالـیزمی ئێرانییەوە، داگیرکردنێکی ماوە درێـژ دەبێت، شوێنەوار و زیـانەکـانی، لە هەموو شـێوە ئیمـپریالـیزمە نـوێ و کۆنـەکان زیاتـرە. کێشەی گەورەی گەلان، لە رووبەڕووبوونەوەی داگیرکردنی ناسەربازی دایە....
لە ئەمـڕۆدا، لە تورکیای ئەردۆگـانی دا، تورکیای زینـدانیستان، لە سـایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشستیدا، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تـورکیا بەدەست بێکاری و هەژاری و بـرسێتی و کوێـرەوەرییـەوە دەنـاڵـێنن و بـژێـوی رۆژانـەیـان پێ دابـین نـاکـرێـت. زبڵگاکان و سەر زبڵخـانەکان دەپشنن و بە دوای بەرمـاوەی فـڕێـدراوی...
"قـهدهم خـێـر ئـهی خوشـکی پـۆڵایـیـن .... کـۆشـکی پههـلــهویـت هـێـنــایه لـهرزیـن" کورد لە زووەوە وتوویهتی:" شـێر له لانـه دهرچـێ چ نـێر چ مـێ " مێـژووی دێـرین و نـوێی پڕ له شانازی و شکـۆداری گهلهکهمان، لاپـهڕه زێـڕینهکـانی به نـاوی دهیـان ژنی ههڵکهوتووی کوردمان لهههموو...