• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

حەمە سوسەیی: ئامانج لە زنجیرە درامای؛باران

ڕۆڵی هونەر لە کۆمەڵگادا تەنها بریتی نیە لە دەست خستنە سەر برینەکان،بەڵکە هەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنیان. گەر ئەم ڕۆڵە بە تەواوی نەپێکرا ئەوا کاری هونەر لە بواری ڕاستەقینەی خۆیەوە ئەگۆڕێ بۆ ڕۆڵێکی تر کە کاری خۆی نیە. نووسینی چیرۆك،ڕۆمان،شانۆگەری و تەواوی ئەوانی تریش پێوستە پێشەنگ بێ لەو دیاردانەی کۆمەڵگای...

حەمە سوسەیی: کارەساتەکەی ڕۆژهەڵاتی فەلەستین

 لە ٣ ئەم مانگەدا ڕووداوێك لە شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی فەلەستین لە ویلایەتی ئۆهایۆ ڕووی دا کە بە (چێرنۆبڵ) ئەمریکی ناوزەند کرا.. ئەم ڕووداوە ژینگەییە بەهۆی هێڵی ئاسنینی کۆمپانیای (نۆرفۆلك ساوزرن) کە هەڵگری چەندین جۆری جیاواز لە ماددە کیمیاییەکان کە دواتر گڕی گرت و بوە هۆی ئەوەی تەواوی ژینگەکە پیس بکا....

حەمە سوسەیی: خوا بوکوژێ

 خوا لەناوت بەرێ، خوا فەوتت کا، خوا بوباتەوە بۆ خەزێنەکەی خۆی ، خوا مەفحفت کاتەوە، خوا سەرەو ژێرت کا، خوا چاوت کوێر کا، خوا بتکوژێ،، ئەمانە و چەندینی تر لە منداڵیەوە گوێبیستی بووین و لەلایەن خەڵکانێکی زۆرە بەکاردێت. کاتێ بیرئەکەیتەوە بۆ خوایەك هەبێ ئەوەندە تووندوو و تیژ و ڕقاوی کە هەرکات بمانەوێ...

حەمە سوسەیی: ئەوەی تا سەرە، تەنیا هاوسەرە

لە ڕۆژی دەست ماچ کردن و شەکراو خواردنەوەدا خاوو و خێزانی کوڕەکە و ئەوانەی لەلایەن زاواوە بانگێشت کرابوون هەر لەگەڵ بینینی بوك بێ یەك و دوو ئەو ناوەیان جێهێشت و قەل فڕیان لێ کرد،، بەمەشەوە نەوەستان و بەڵکە شەکراوەکەشیان بەسەرو چاوی زاوادا دایەوە و هەریەکەو شەقێکی لەخۆی و کورسیەکەی داو ، ڕۆیشتن.. هۆکارەکەش...

حەمە سوسەیی: دەرچە

دادگای عێراقی وەك دادگای سەورەی زەمەنی سەدام حوسێنە ، ئەمە ووتەی مەسعود بارزانیە دوای ئەوەی بریاری دا ئەو ١٤ تریلیۆن دینارەی بۆ هەرێم دەست نیشان کرابوو، نەینێرن و بە پێی بڕیاری ئەو دادگایەی بەغداد ، ڕێگا بە هەرێم نادەن ئەو پارانە وەبگرێ تا ئەو کاتەی نەوت بە فەرمی لەڕێگای سۆمۆوە هانەردە بکرێ و بزانرێ...

حەمە سوسەیی: ئیسلام بە، بەڵام ئیسلامی مەبە

میللەتی کورد وەك زۆربەی میللەتان دوای ئەوەی نەیتوانی باج بدا ناچار ئایینی خۆی گۆڕی و هاتە سەر ئایینی ئیسلام.. لەبەرئەوەی ئیسلامەکان کاتێک هەڵیان ئەکووتایە سەر ناوچەیەك ، ئەوا داوای باجیان لێ ئەکردن، ئەگەر نا ئەوا بە زەبری هێز و شمشێر ئەبوایە بەرەنگای ئەو هێزە دڕندە و شڕە خۆڕە بوونایەتەوە، کە بەناوی ئەڵلا...

حەمە سوسەیی: ئەم جارە، بارەکە دێنن بۆ لای کەرەکە

 جیاوازی نێوان تاڵەبانی باوك و کوڕ ئەوەیە کە تاڵەبانی باوك جاشێکی موسەقەف و خوێنەرێکی باش بوو، بەڵام تاڵەبانی کوڕ وەك باوکی هەموو جارێ ئەیووت،،کوڕێك و کەرێکم هەیە،،هەر وابوو . ئەم کەرەیان بەتەواوی سەلماندویەتی کە جگە لە بارهەڵگرێك هیچی تر نیە و لە زۆربەی کاتدا پرسیاری ئەو بارەش ناکا کە لێیان ناوە. ئێران...

حەمە سوسەیی: فوول مواسەفات

 دوێنی پێم نا بە جەرگی خۆماو ووتم قەیناکە با ئەم پینج خولەکەش بە فیرۆ بدەم بزانم ئەم شێخە ئەیەوێ چیمان پێ بڵێ و پەیامی چیە... ڕاستیەکەی لە فەیسبووك شێخ دلێر برای شێخ جەعفەر دیاربوو لە هۆڵێك لە قەرەداغ چەند کەسێکی بۆ کۆکرابۆوە و خەریکی ئامۆژگاری و واعز کردنی ئەو رەعیەتەکەی بوو ..جا با پێکەوە بزانین...

حەمە سوسەیی: پەیامی نوێی سەرۆکی عێراق

 لە قاهیرە سەرۆکی عێراق هۆشداری دا لەوەی دەوڵەتی عێراق هەنگاو بەرەو بە بیابان بوونی ئەنێ و ئێستا لە٤٠% ئەو خاکە بە کەڵکی ژیانی ئاسایی نایەت و کار وا بڕوا ئەوا لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو ئەو ڕێژەیە بەرەو هەڵکشان ئەڕوا ڕەنگە ژیان لەو ووڵاتەدا،نەمێنێ‌.ئەم سەرۆکە هەزەلیە غیرەتی ئەوەی نەبوو هۆکارە بنەڕەتیەکە...

حەمە سوسەیی: ساوەرخۆر (4)

 فەرەجی فانی لە دەوروبەری ساڵی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٦ لە گوندی دارە ڕەشە لەداێک بوە، ئەم لەهەڕەتی لاوێتی بەشداری کۆماری مهابادی کردوە.. کاتێ پێشەوا کۆماری مهاباد ڕائەگەیەنێ گەلێ کەس وەك نوێنەری خۆی ئەنێرێتە لای هۆز و تیرەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پشتگیری و بەشداریکرن لەو پرۆژە مەزنەی ئەوکاتدا.....

حەمە سوسەیی: ساوەرخۆر (3)

شەماڵ لەدەرگا ئاسنیە گەورەکەی ماڵی سەرکەوت ئەدا و پێی ئەڵێ؛دەی ڕۆڵە با بەرەو بناری کێوەکە هەڵکشێین لەگەڵ مەڕو ماڵاتەکە . ئەم ڕۆژ نۆبەی سەرکەوت و شەماڵە بۆ ئەوەی بەرەو لەوەرگا بڕۆن تا دەمەو ئێوارێ و دواتر و بۆ ڕۆژی نوێ سەرەی دووانی ترە. خۆشبەختانە سەرکەوت ئەگەر چی شەوی ڕابردوو بەبێ خەو ڕۆژی کردەوە، ئەو...

حەمە سوسەیی: ساوەرخۆر (2)

باوکی سەرکەوت هەر خێرا ماڵی براکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی نانی نێوەڕۆ بخۆن. ئەکرەم ووتی ناکرێ نوێژەکانتان لێرە بکەن، بۆچی لەم کاتە ناوەختەدا ئەڕۆن بۆ مزگەوت. دیار بوو براکەی دوای ئەوەی کوڕەکەی لە زۆرانبازیەکە دۆراندبووی ئێدی ئەوەی کردە پاساو و بەبێ نان خواردن،ماڵی ئەکرەمیان جێهێشت.سەرکەوت لەتەك باوکی وە بەسکی...

حەمە سوسەیی: تیرۆرکردنی گەریلا و چەند سەرنجێك

 خەباتی پەکەکە دەستپێکێکی لەناوبردن و کوشتنی ئەو کوردانە بوون کە لەڕێزەکانی سوپای جەندەرمە و میت و هاوکارانیان بوو. واتە بۆ ئەوەی شۆڕش سەربکەوێ پێوست بوو شەڕی خیانەتکاران بکرێنە بەردی بناغە و کاری یەکەمین، هەر بۆیە پەکەکە توانی بەو شێوەیە زۆرێك لە زۆڵە کورد لەناو ببات کەوای کرد کەس بیر لە خیانەت...

حەمە سوسەیی: ساوەرخۆر (1)

ماڵی ئەکرەمی فەرەجە فەنی؛بەخێربێن مامە گیان .ماڵی قایەری برای؛ هەر بژی کوڕی خۆم ، ئاوا وەرە زۆرانیك لەگەڵ سەرکەوتی کوڕم بگرە بزانە برنج بەهێزە وەیان ساوەر.ئەکرەم؛؛ من عەقڵم هەبێ و دونیایم بینیبێ وا بزانم برنج بەهێزترە.قایەر؛؛ دە نەواڵا بزانە چۆن چۆنی ساوەر پشتی برنج لە زەوی ئەدا.ئەم نەریتە زۆر جار لەهەندێ...

حەمە سوسەیی: دواجار ماسك بردیەوە

ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێی نایە قۆناغێکی گرنگ و پڕ بایەخ لە چۆنێتی ژیان و داهاتووی مرۆڤایەتی. سەرمایەداران هەستیان کرد بێ بوونی سیستمێکی ڕوون و یەکسان ناتوانن گرەنتی بەمانەوە و پێشکەوتن و داهێنانەکانیان ، بکەنەوە. ئەم ڕاستیە لەلایەن (ئیلان ماسك)وە هەوڵی بۆ دراو دواجاریش لەهەوڵەکەی ، سەرکەوت.یەکێ لەو مەرجانەی...