ئاشتی برایم ئەفەندی

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: خۆزگە تاڵەبانی زمانی هەبێ ،تاوەکو پیمان بڵێ کوا فڕۆکەوان تاریق ڕەمەزان؟

بۆ هەڵەبجە ئەو رۆژانەی کە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و گەلێ ناوچەی تری کوردستان ئەنجامدرا و پرۆسەی ئەنفال دەستی پێکرد لەلایەن رژێمی رابردوی عیراق و دیتنی هەمو ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ئەودا پەرەوازەی سەر سنورەکان ببون، ئا ئەو وێنەیەی کە بە شێوەیەک چەسپاون لە دەرون کە تاوەکو مردنیش مرۆڤ ناتوانێ بیانسڕێتەوە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: پەسەند کردنی بودجەی لە١٧%ی هەرێم بەبێ ئەندامانی ئەنجومەن و بەبێ سه‌رۆک کۆمارێکی کورد! واو!

پەسەند کردنی بودجەی لە 17%ی هەرێم لە 7ی ئەو مانگە بەبێ ئامادە بونی فراکسێۆنە کوردیاکانی پەرلەمانی عێراق و بێ بونی سەرۆک کۆمارێکی کورد لە بەغدا،خاڵیکی زۆر گرنگ پێشاندەدا ئەویش ئەوەیە کە سەرکردەکان و سیاسیەکانی ناوەند زۆر بە ژیرانە ترو شارەزایانەتر لە سەرکردەو سیاسیە کوردەکان لەسەر مێزی یاری سیاسی عیراق...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ژنان و پارتە سیاسیەکانی باشوری وڵات!

بەبۆنەی ٨ی مارس، ئافرەتانی کورد لە باشوری وڵات، دەوری گرنگیان گێراوە لە زۆر بواردا، بە تایبەتی لە بەشداریکردن لە خەبات و شۆرشەکانی کورد، بەڵام ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبدرێ بە شێوەیەکی گشتی بەشداری کردنکەیان لە خەباتی ژێر زەمینیدا یان بەشداری کردن لە خەباتی چەکداریدا بە شێوەیەکی گشتی راستەوخۆ نەبوە،...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ٨ی مارس و ژنە لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم و گەندەڵی!

ژنانی باشوری وڵات تاکەی بێدەنگی؟ ٨ی مارس پیرۆزیەکو گرنگیەتی تایبەتی هەیه لە مێژوی خەباتی ژناندا لە جیهان، بوە بە هێمای خەباتو ماندوبونو بەدیهێنانی دەستکەوتی زۆر مەزن لە بواری ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی بۆهەمو ئافرەتانی دونیا، بە تایبەتێش بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لە کۆمەڵگای مۆدرنو وڵاتانی سەرمایەدار گوزاران...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: سەڕۆکی هەرێم لە ئێرلەندای باکور چی راگەیاند؟

سەڕۆکی هەرێمی کوردستان له ئێرلەندا زۆر بە راشکاوانە دانی بەوەدا هێنا، کە هەرێمێکی ده وڵەمەندمان هەیه بە تایبەتی له روی وزەوە. کاتێ سەردانی هەر وڵاتێک دەکەی وەکو گەشتیارێک، پێش ئەوەی هێچ شتێ بزانێ لەسەر جۆرو ئاستی ژیانی میللەتەکە، یەکەم شت کە سەرنجت رادەکێشێ سیمای گشتی خەڵکەکەو سیمای جوانی وڵاتەکەیە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: حکومەتی بنکە فراوان، کۆتای ژیانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنە!

مەبەستی لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بۆ دەرگا ئاواڵا کردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپزسیۆن چەند مەبەستێکی تایبەتی لە خۆ دەگرێ، هەنگاوی یەکەمیان تەنیا بۆ ئەوەیە کات بکوژن، لە هەمانکاتدا ئۆپۆزسیۆن ببەستنەوە بە خۆیان و لە میللەت دایببڕن، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاری بەرێوەبردنی حکومەتی بنکە فرەوان وەکو چارە سەرێک...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: رای یەکێتی لای کامیانە، بارزانی یان ئۆپۆزسیۆن؟

جۆری کۆبونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆنوسەرۆکی هەرێم، پیمانخۆش بێ یان پێمان ناخۆش بێ ،هه ندێ پرسیاری لای میللەت دروست کردوه، لە پاڵ ئەوەش هه ندێ ئاماژەشی تیا بەدیکراوه،.یەکەم بەشدار نەبونی یەکێتی مانای وایە یەکێ لەو لایەنانە پێشوەخت راو بۆچونی یەکیتی پێیە، پرسیارێکی گرنک لێرە ئەویه، رایەکە لای کێیە؟ دوەم ئاماژەکان...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: تاڵەبانی وەسیەتی کرد، بەرهەم بۆ سەرۆک کۆماری وسکرتێری گشتی نابێ!

جەمسەری کوتلەکانی نێو مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دژ بە یەکتر پروپاگەندە دەکەن. نزیکبوونەوە لە بنەماڵەی بارزانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان، گرنگترین وسەرەکییترین خاڵە کە زەق دەکرێتەوە دژ بە یەکتر، بە مەبەستی لێدانی پێگەی جەماوەریی یەکتر...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ئه‌وەی بترسێ زوو دەست بە هاواری لێهه‌ڵده‌ستێ " ئۆردوگان هه‌ر زوو هاواری کرد!

هەرلە سەرەتای بڵاوبونەوەی هەواڵی شەهیدکردنی هەرسێ ژنە چالاکەوانی کورد له‌پاریس، ئۆردوگان و میدیای تورکیا هەر زوو دەستیان کرد به‌بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی بێبنەما و ئاراستە کردنی په‌نجەی تاوان بۆ په‌کەکە، هۆی ئەنجامدانی ئەو تاوانانەیان گەڕاندەوە بۆ ناکۆکیە ناوەخۆییەکانی ئەوهێزە سیاسییە و بەتایبەتیش ئاماژە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ساکینه جانسز،فیدان دۆغان، له یلا سۆیله : نه مردون، خۆشبه ختن!

له ده ستدانی ئێوه، بۆ شایه کی گه وره به جێده هێلی له مه یدانی خه باتی رێگای رزگاری، به ڵام له گه ڵ ئه وه ش مێژوی میلله تی کورد پره له و جۆره کاره ساتانه، ئه م روداوه دڵته زێنه یه که م روداو نیه بۆ میلله ته که مان، به هه زاران که س به تاکو به کۆمه ڵ، به ناهه ق به سه ر به رزی ماڵئاویان له ژیان کرد،...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: تاڵەبانی رێگەی داوه بە لەتبوونی یەکێتی !

به شێوەیەکی گشتی میدیا کوردییەکان خەریکی چەواشە کردنی میلله تن، دەیانەوێت بە خەڵک بڵێن تاڵەبانی خاوەن کالیزمایەکی تایبه ت بوو، که له هیچ کەسێکی سیاسەتمەدار، ڕۆشەنبیرو سەرکردەیەکی سیاسیی بەدی ناکرێ لەسه ر ئاستی ناوچەکه، بەغداد، هه رێم و تا دەگات بە نیو خودی یەکێتی. ئەمە بۆتە هۆکارێکی گرنگ کە ناتوانرێت...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: هێرۆ له سه ر کورسیه که ی تاڵه بانی دانیشت!

‌"هێڕۆ" ئه ندامی مه کته بی سیاسی یه کێتی نیشتمانی ، لێپرسراوی مه ڵبه ندی سلێمانی،هه مو دارایی یه کێتی به نافه رمی له به ر ده ستدایه، به هێزترین جه مسه ری ته که توله کانی ناو یه کێتی له شاری سلێمانی،       خانمی یه که می عیراقی  عه ره بی،لێپرسراوی که ناڵی ئاسمانی کوردستان،یه که ده سترۆیشتوی ناو ده...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: دۆخی عیراق/ رۆژهه ڵاتی ناوه راست/ سه ربه خۆی کوردستان!

له چوارچێوه ی عیراقی له حیم کراوی ئیمڕۆ، ناکۆکیه کانو ناته بایه کانی نێوان پێکهاته کانی عیراقی فیدراڵ، له بازنه ی کۆبونه وه داخراوه کانی نێوان قه واره سیاسیه کانو هۆلێ په رله مان، گٶڕاوه و به موزاهه راتو گوازراوه ته وه سه ر شه قامه کانی چه ند شارێکی عیراق،که زیاتر به ناوچه ی سونه کان پێناسه ده کرێن....

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: بارزانی و" پۆزشنی سه‌ڕۆک کۆماری عیراق"

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌میدیا کوردیه‌کان، ئاماژه‌به‌هه‌ڵوێستی بارزانی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر پۆزشنی سه‌رۆک کۆمار، به‌وه‌ی که‌ئاماده‌نیه‌ئه‌و جاره‌‌پشتیوانی له‌یه‌کێتی بکا بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌و پۆزشنه‌له‌هه‌مان کاتدا پێی وایه‌که‌ئه‌م پۆزشنه‌ئه‌وه‌نده‌ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوه‌وه‌ته‌نیا پاڵپشتێکی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: تاڵه بانی پێش خۆی سه روه ریه کانی یه کێتی له گۆڕنا!

   دوای هه ڵوه شاندنه وه ی کۆ مه ڵه ی ره نجده ران لە ساڵی ١٩٨٩، دوا به دوای ئه وه شکەستی ڕاپه رین،  کۆڕەو لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ دا ئینجا گه ڕانه وه ی تاڵه بانی له سوریاوه، گۆڕانی هێزی یه کێتی سروشتی جۆری قا عیده ی جه ماوه ری، که سبکردنی زۆربه ی ئه ندامانی مه کته بی سیاسی له...