ئاشتی برایم ئەفەندی

ئاشتی برایم ئەفەندی: هەڕەشەکانی تورکیا و کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای لێدوانەکانی ئەردوغان هات کە ڕایگەیاند ئەوان ئامادە و لەسەرپێن بۆ ئەوەی هێڕشی سەربازی و زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدەن. ئەم هەڵوێستە ناشرینەی ئەمریکا بەرامبەر بە میللەتی کورد کە لە جەنگی دژ بە داعشدا ڕۆڵی سەرەکییان بینی، کە دەبوایە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: خۆپیشاندانەکانی عیراق و ڕاگەیاندنی "پێکهێنانی ڕزگارکردنی حکومەتی نیشتمانی" کوردیش بەشدارە!

تەزویرکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی سەرتانسەری عیراق ئەگەر ئامرازێک بووبێت بۆ هاتنە سەر حوکومی لایەنێک یان کەسانی دیاریکراو و توانرابێت تەزویرەکە پەردەپۆش بکرێت، بەڵام هەرگیز تەزویر نەیتوانیوە واقیعی کۆمەڵگە بگۆڕێت، کە دەنگی ناڕەزا لە لووتکەیە و لەهەر ساتێکدا ئەگەری تەقینەوەی هەیە. لە هەڵبژاردنەکانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: مەلا بەختیار لاسایی نەوشیروان مستەفا دەکاتەوە!

لە باشووری وڵاتدا، لە دوو دەیەی ڕابردوودا جگە لە دیاردەی گەندەڵی و قۆڕغکردنی سامانی گشتی، بە خێزان و بنەماڵە کردنی حزب و دامودەزگە حکومیەکان، هەل ڕەخساندن بۆ دروستبوونی لەشکرێک لە ماستاوچی و بەرژەوەندیپەرست کۆمەڵێک دیاردەی دی سەریان هەڵدا بۆ قۆڕغکردنی دەنگی ناڕەزا و توڕەیی شەقام، ڕێکخستنیان لەنێو قەوارە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا

بوونی هەژموونی ئیران لەسەر حکومەتی عیراق و دەسەڵاتدارانی سلێمانی و هەولێر. قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران، دوو هۆی سەرەکیین کە ئیران بۆ دژایەتی ئەمریکا دەیەوێت عیراقیش ئەو ڕێچکەیە بگرێت، کە لە بەرژەوەندیی ئەودایە. سوریا ئاسا بکەوێتە نێو فەلەکی ململانێکانی نێوان ڕوسیا، ئەمریکا، ئیران،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سێپتێمبەر ئیلێڤنی ئەمریکییەکان و ٣١ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەری باشوورییەکان

هەر کارەساتێک کە لە مێژوودا بەسەر گەلان و نەتەوەکانی دنیادا هاتووە، دواتر ماکی لەسەر هەستی ئەو گەلانەدا بەجێهێشتووە. بۆتە هەوێنی گۆڕینی مامەڵەکردنی سیاسی لە گۆڕەپانی پڕ کێشمەکیشمی دنیادا و داڕشتنی تاکتیک و ستراتیژیەتی تازە لە لایەن سەران و غەمخۆڕانی ئەو گەلانەوە. نمونە دوای هۆلاکۆس ئەوانەی کە پێشڕەوی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: هەڕەشەی میلیشیا و شەڕی بە وەکالەت لە کوردستاندا

شەڕی بە وەکالەت، واتە شەڕی ناڕاستەوخۆی زلهێزەکانی دنیا و ناوچەیی و وڵاتان لە ڕێگەی بەکرێگیراو و دارودەستەیان. ئەم دیاردەیە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیدا لە وڵاتانی ناسراو بە دنیای سێیەم زیاتر گەشەی کرد و بوو بە ئەمری واقیع، بەبێدەنگی، خشکەیی و بەبێ ئاگای بەسەر گەلانی ئەو وڵاتانەدا سەپێنرا. زۆربەی مێژوونووسانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕەجەب و پوتین، لە خیانەتی عەفرینەوە بۆ خیانەتی ئیدلیب!

جەنگی سووریا و هاتنی زلهێزەکانی دنیا بۆ ناوچەکە و بەستنی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هێز و گروپی فەرمی و نافەرمیەکانی ئەو دەڤەرە، بوونی ئەجێندای تایبەت و دارشتنی پلان و ستراتیژیەتی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان، کەشوهەوایەکی سیاسی و سەربازی پڕ لە کۆسپوتەگەرە و ئاڵۆز خوڵقاند. هۆی سەرەکیی بوو لە ئاواڵابوونی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئاری هەرسین بە ئیران دەڵێت "ئیوە پەکەکەتان لە ئێمە بەرداوە"!

ئاشتی برایم ئەفەندی: میللەتانی ژێردەستی چەوساوە چەندە پێویستیان بە سەرکردەی سیاسی دڵسۆز و لێهاتوو هەیە، سەدان هێندە پێویستیان بە پێنووسی خاوەن مۆڕال، پرنسیپ و ڕۆشەنبیر هەیە.زۆربەی میدیا و ماڵپەڕەکانی سێبەر و سەر بە پارتەکانی باشوور بازارێکی هەرزان بەهان بۆ ساغکردنەوەی نووسینی قەڵەمفڕۆشان. ---------------------ئاری...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕێککەوتنی پارتە ڕۆژهەڵاتییەکان لەگەڵ ئیراندا

لەپێش دروستبوونی پەیکەری سیاسیی هەرێم لە دوای کۆڕەوی باشوور لە ساڵی ١٩٩٢ دا، جوڵانەوە و بزوتنەوە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ئەوپەڕی چەپیانەوە بۆ ئەوپەڕی ڕاستییان لە جموجوڵیکی بێهاوتا بوون، توانیبوویان زۆر یان کەم بۆشایی سیاسی و بۆشایی هەبوونی خەباتی چەکداری لە گۆڕەپانەکەدا پڕ بکەنەوە....

ئاشتی برایم ئەفەندی: کۆنگرەی سنەی ئیتیلاعاتی ئەمڕۆ و ڕادیۆی کرمەشانی ساواکی دوێنێ!

گۆڕانی سیستەمی دەسەڵاتی حوکمڕانی یان گۆڕانی سەڕۆکەکانی ئیران کارێگەرییان نەبووە لەسەر ستراتیژیەتی داڕێژراوی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە: پرسی کورد، جوڵانەوە، شۆڕشەکانی و کەسانی شۆڕشگێر و یاخی لە سیستەمی دەسەڵات لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا. عەبدوڵای حەسەن زادە لە پەڕتوکی "نیو سەدە تێکۆشان" لە لاپەڕە ١٣٣دا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: پیرۆزە کوردستانپۆست خۆی پۆشتەتر دەکات

کوردستان هێشتا لە چەرخی تاریکییدایە، ئاسان نییە تاکی ئەو کۆمەڵگایە دەرک بەوە بکەن کە چۆن مافیان پێ شێل کراوە! بۆ لە ڕەوڕەوەی مێژوودا لە دواوە ماون!؟ چۆن ڕێبەرەکانیان پرسی ئەوانیان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی بەکارهێناوە!؟ هەر ڕۆژەی لەژێر دەستی دیکتاتۆرێکدا چەوساونەتەوە، تا ئەمڕۆ وڵاتەکەیان داگیرکراوە، بووە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە!

دوێنی بلە و جەلۆ ئەمڕۆ قوباد کڕنۆش بۆ بارزانی دەبات!قوباد تاڵەبانی، گەورەبووی لەندەن لە یادی چووە کە بەرواری ڕۆژی باوکانی بریتانیا، تەنیا ڕۆژی باوکانی ئەو وڵاتەیە نەک ڕۆژی باوکانی جیهانی یان کوردستان. قوباد لە ڕۆژی باوکانی بریتانییەکاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسراوێکی پڕ لە نوزانەوە و کروزانەوە بڵاو کردۆتەوە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: فەرەیدون عەبدولقادر، لە شیش ئاودیو کردنەوە بۆ نەوت ئاودیو کردن

ڕزگارکردنی کەرکوک لە ساڵی ١٩٩١دا بە فیتی ئیران و بەشێکی دانەبڕاوەی ڕاپەینی ئەو ساڵەی سەرتانسەری عیراق بوو. بەبێ ئامادەکاری و بیرکردنەوە لە چارەنووسی خەڵک، کاردانەوەی ئەو هێڕشە، سەرانی یەکێتی بۆ پتەوتر کردنی پەیوەندییان لەگەڵ ئێران، توڕيی و هەڵمەتی خەڵکیان بەکارهێنا بۆ ڕزگارکردنی کەرکوک. فەرەیدون عەبدولقادر...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد لە نێوان گرژیەکانی ئەمریکا و ئیراندا

فرەوانبوونی نائاسایی دەسەڵاتی ئیران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەوروپای نەخستۆتە مەترسیوە. ئەڵبەتە گەیشتۆتە ئاستێک کە کورسی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەشی لەق کردوە. ئیران هەنوکە بۆی دەلوێت لە ڕێگەی گروپی چەکداری نزیک لەخۆی شەڕی ئەو وڵاتانە و سەرۆکەکانیان بکات،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: لە (موئامەرەی سەوامرە)دا جەلال تالەبانی سەددام ئاگادار دەکاتەوە

هەر خۆفۆڕۆشێک یان سیخوڕێک یان تاوانبارێکی جەنگی بەرەی دوژمن کە لە پەنا سەرانی هەر بزوتنەوەیەکدا داڵدە دران، ئەوا بێ سوڕ نییە. وەفیق سامەرای بۆ ساڵانێکی زۆر جەلال تاڵەبانی لە زەلکاوە سیاسیەکەی باشوور داڵدەی دا. دواتریش کە لەسەر حیسابی خوینی کورد بوو بە سەڕۆککۆماری عیراق لە پەنا خۆیدا لە ساڵی٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥...