• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عبدالرحمان ره‌سول: قازى محمد ئەو سەرۆكەیە هەر گیز لە یاد ناچێت!

لە تێكۆشانى مێژوویى مرۆڤایەتى و مێژوویى نەتەوەكانى جیهاندا بە دەگمەن كەسایەتێكى سیاسى و ڕۆشنبیر دەردەكەوێت لە كاتى گۆڕانى قۆناغەكانى نەتەوەكەیدا,كە بەرەو گۆڕانى باشتر كۆمەڵگاكەى وەرچەرخێنێت لە پێناو ئامانجى نەتەوەكەى زۆر دلێرانە خۆى بكات بە قوربانى سەركەوتنى نەتەوەكەى كە لەو كاتەى نەتەوەكەى پێویستى...

عبدالرحمان ره‌سول: كورد لە نێوان ئاوارەیى و یەكگرتووى دا... !!

ڕزگارى هەر چینیك یان نەتەوەیەك بەندە بە هێزبوونى یەكێتى و هاوخەباتى شۆڕشگێڕانەى ئەو چین و نەتەوەیە كە تێكۆشان و خەبات دەكات لە پێناو بە دەستهێنانى مافەكانیان.ئەمە بۆ سەرجەم خەڵكى جیهانى مرۆڤایەتى واریدە ناكریت حاشە لەو ڕاستى یە بكرێت كە باب و باپیرانمان ووتویان هێز لە یەكێتى بوون دایە.یاخود ووتراوە...

عبدالرحمان ره‌سول: كاریگەرى گرفتەكانى خوێندن و پەروەردە

بە خوێنداوار كردن و بە گەشەدان بە ڕەوتى زانست و فێربوون یەكێكە لە هەنگاوە هەرە باشەكان بە مەرجێك بە پلان و بەرنامەیەكى كردارى زانستى پەروەردەیى بێت,سوود لە گەشەى زانست و پەروەردەیى وڵاتانى پێشكەوتوو وەربگیرێت بەڵام ڕەچاوى ژینگەیى و قۆناغى كۆمەڵگەى كوردى فرامۆش نەكرێ,بە جۆرێك هەنگاوبندرێت بۆ گەشەى زانست...

عبدالرحمان ره‌سول: عێراق لە نێوان بە چەكدارى كردن و بە مەدەنى كردندا كامیان ؟؟!!

كۆمەڵگەى عێراق لە گەڵ سیستەمى حكومڕانى یەكەى دا زۆر جیاوازە لە دامەزراندنى یەكەم دەوڵەت و سیستەمى كارگێڕى دا بە نا تەواو و دوور لە بنەماى شارەستانى و یاساكانى پارێزەرى مافەكانى مرۆڤ دامەزرێندرا .بە مانایەكى تر هیچ حسیاب بۆ تاكى هاوڵاتى عێراقى نەكرا ,لە دەرەوەى ئیرادە و هەوڵەكانى دڵسۆزانى عێراقى دەوڵەت...

عبدالرحمان ره‌سول: هەبوونى ئازادى بێویستى بە پشتیوانى هەمووانە

هەمووتاكێك كاتێك ئازادى سیاسى بوون وقسە,نوسین,گفتوگۆ ,جۆرى جل و بەرگ ,......,هیتد پێشێل دەكرێت یان بە جۆرێك بە هەر پاساوێك بێت لەمپەر و ڕێگرێك بۆ هەنگاو و تێكۆشانەكانى دێتە پێش زۆر نیگەران دەبێت بە تاوانێك و سزایەك دەزانێ لەبەرامبەر خۆیدا لە راستیشدا هەروایە ,لەبەرئەوەى واتەى ئازادى بەماناى قبوڵكردنى...

عبدالرحمان ره‌سول: وازهێنان و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م لە پارتى (كرێكاران و ڕەنجدەرانى كوردستان) بۆچى؟!

باش.دواى ئەوەى لە بەروارى 6/9/2012 لەلایەن نوسینگەى بیتوین ئاگادار كرام ,كە ئیجرائاتى حیزبیم لەگەڵ كراوە ,تەنها موچەى من نەهاتووە یەك مانگ تەجمیت كراوم لەلایەن مەكتەب ڕێكخستنەوە.پرسیارم كرد هۆكەى چییە؟ لە ڕووى ئیدارەوە و دەوامەوە گرفتم هەیە؟ ووتیان هیچ گرفتێك نییە لە ڕووى دەوام و كارى ئیدارە.!! لە كاتێكدا...

عبدالرحمان ره‌سول: بۆ چى هەژارى دروست دەبێ ؟؟؟!!!

هەژارى لە هەر كۆمەڵگایەكدا هەبێ ئەوا نیشانەى ئەوەیە لەو كۆمەڵگایەدا دەسەڵات و حكومەتێكى چەوسێنەر و نادادپەروەر ناعادل ونا ئازاد هەیە كە سەرمایەى گشتى وڵات بە هەر چەشنە سەرمایەك و بنەمایەكى ئابوورى كە هەیبێت ,چ سەرمایەى سروشتى وەكو پترۆڵ و كەرەستە خاوەكانى ترى كە لە ژێر زەوى لەخۆ دەگرێ یاخود لە سەر زەوى...

عبدالرحمان ره‌سول: ئەتواندرێ توندوتیژى كەم بكرێتەوە!

توندوتیژى بە درێژایى مێژووى مرۆڤایەتى هەر كاتێك لە بەرامبەر ئینسانەكان كرابێت نەك تەنها ئەو ئینسانانەى كە توندوتیژێكەیان لەبەرامبەردا بەكارهاتووە ناڕازیبوون لە دڵەوە ڕەتیان كردۆتەوە توندوتیژێكە بەڵكوو لە ناو مرۆڤەكانى كۆمەڵگەشدا بەپێى ئاستى گەشەى هۆشیارى ئینسانییان ئەم توندوتیژەیان ڕەتكردۆتەوە,ئەمەش...

عبدالرحمان ره‌سول: بۆچى بێ دەنگى لە بەرامبەر قڕكردن هەبێ ؟؟؟!!!

كورد بە درێژایى مێژووى خەبات و تێ كۆشانى كردووە بۆ ئەوەى بە ئازادى و خۆشبەختى ژیان بگوزەرێنێت لەگەڵ نەتەوەكانى تردا هاوكار و تەبابێت بۆ ئاسوودەكردنى یەكترى بەڵام ئەو ڕژێم و ئەو دەوڵەتانەى كوردییان بەسەر دابەشكراوە بە توندرین شێوە بە بیانوى جۆراوجۆر و بە شێوازى جۆراوجۆر خەڵكى كورد زمانیان زۆر بێ ڕحمانە...

عبدالرحمان ره‌سول: پێشمەرگە لە نێوان بێ مافى و ئینزارى دا ....!!!

بێگومان كە باس دێتە سەر پێشمەرگە لەسەرجەم یادە خۆش و ناخۆشەكاندا لە زۆرترین كۆبونەوەكاندا لەلایەن بەرپرسانى باڵاوە بەشان وباڵى پێشمەرگە هەڵدرێت ,دەكرێتە فریادە ڕەسى زەمانە بۆ بەدیهێنانى خۆش بەختى و پارێزەرى ئازادى و بەرگرى لە چەسپاندنى یاساكان و پاراستنى مافى خەڵك و دیموكراسى و پاراستنى حكومەت و پەرلەمان...

عەبدولڕەحمان رەسوڵ: بۆچى لە پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بۆ یەك هەفتە دەوام ڕاگیرا؟!

لە پێناو باشتر كردنى كۆمەڵگا و دامەزراندنى كۆمەڵگەیەكى سیكۆلار و مەدەنى و نەهێشتنى هەرچەشنە ڕۆتینات و كەمتەرخەمى و گەندەڵێك پێویستە لە هەر جێگایەك كێشە و كەموكوڕى هەبوو تیشكى بخرێتە سەر و هۆ كارى كەم تەرخەمییەكەش بۆ خەڵك ڕوونبكرێتەوە .ئەمەش تەنها لە پێناوى ئەوەى تەنها نووسین نەبێ لە سائیت و ڕۆژنامە...

عبدالرحمان ره‌سول: بۆچى دەوام ڕاگیرا لە پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بۆیەك هەفتە ؟؟!!

                     لە پێناو باشتر كردنى كۆمەڵگا و دامەزراندنى كۆمەڵگەیەكى سیكۆلار و مەدەنى و نەهێشتنى هەرچەشنە ڕۆتینات و كەمتەرخەمى و گەندەڵێك پێویستە لە هەر جێگایەك كێشە و كەموكوڕى هەبوو تیشكى بخرێتە سەر و هۆ كارى كەم تەرخەمییەكەش بۆ خەڵك ڕوونبكرێتەوە .ئەمەش تەنها لە پێناوى ئەوەى تەنها نووسین نەبێ...

عبدالرحمان ره‌سول: لە كوێن ئەوانەى بەرگرى لە مافەكانى مرۆڤ دەكەن ؟؟!!

لەگەڵ گەشە كردنى زانست و زانیارییەكان و گەشەى ووشیاربونەوەى گەلان بۆ جۆر و شێوازى داواكردنى مافەكانیان,لەگەڵ بەڕێكردنى هەر قۆناغێك بەشێكى زۆر لەژیار و جۆرى زیندەگى شارەستانی و ئەفكارى تاكەكان بەپێى ئەمرى واقیع دەبێ گۆرانیان بەسەردابێت یاخود خۆنەویستانە و بەناچارى دەكەونە ژێر كاریگەرى گۆڕانكارییە تازەكان...

عبدالرحمان ره‌سول: بەقبوڵكردنى جیاوازییەكان ئایندەیەكى بەختیار دەخوڵقێنین...!!

....بۆ پێشكەوتنى كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بە درێژایى قۆناغەكانى مێژووى بەشەریەت لە هەناویدا چەندین تێزو فكر و تێڕوانینى جۆراوجۆر خراوەتە بەردەم تاكەكانى كۆمەڵگا لە هەر گۆشەو كەنارێكى ئەم زەمینەدا,بەشێكیان مرۆڤەكان ناویان بردووە و ناساندویانە بە جۆرێكى تایبەتمەند لە فەلسەفە ئەوانیشیان بە چەند جۆرێك دابەش كردووە...

عبدالرحمان ره‌سول: ئەلێرەوە دەسەڵاتەكان بەرەو ڕوخان ملدەنێن.!!

لە هەر شوێنێك چەوسانەوە هەبوو ,نابەرابەرى هەبوو,گەندەڵى هەبوو ,دزى هەبوو,تاڵان وبڕۆ هەبوو,نابەرپرسیارێتى هەبوو,بێ یاسایى هەبوو ,ئاوارەیى و بێ خانەولانەیى هەبوو,هەژارى و نەبوونى بەرەو هەڵكشان بوو,تەسكێیەى حیزبى ناوەخنى دامەزراندن بوو ,دەوڵەمەندبوون و كارى بازرگانى و كۆكردنەوەى سەرمایە...