• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سوارە سلێمانی: سولەیمانی دەسا بەسە ، بۆ خۆت بژی

سولەیمانی شاری هەڵمەت و قوربانی تۆ لەجوانی قەشەنگ تری تۆ لە ئازا بوێر تری تۆ لە دایك بەسۆز تری سولەیمانی دڵی زیندوی نیشتیمانم خەمخۆری گشت كوردستانم لەنێو تۆدا ئیشقی یار و ئیشقی خاك و ئیشقی خودا ئاوێتە بوون هەمیشە تۆی ئومێد بەخشی بۆ ئاسۆی ڕون سولەیمانی لەبیرت دێ بۆ كوردستان تۆ چیت نەكرد بۆ شەهید...

سوارە سلێمانی: پارتی كێوییە و هەرگیز نابێتە حیزبێكی مەدەنی

گەر بمانەوێت بزانین پارتی كێن ئەوا ئەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژوی دروست بونیان ،پارتی یان ڕاسترە بڵێین بنەماڵەی بارزانی هەر لەسەرەتاوە بنەماڵەیەكی دەرەبەگ بوون ودەسەڵاتی خۆیان لەگوندەكانی ناوچەی بارزاندا سەپاندووە وكۆمەڵێك چەكداریان لە دەوری خۆیان كۆكردۆتەوە ،دواتر لەگەڵ پەرە سەندنی گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە...

سوارە سلێمانی: بەرپرسی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەبۆسەی باوكیدا كەمئەندام بووە

لەدوای هەموو جەنگ وكارەساتێكی سروشتی كۆمەڵێك كەس ئەبنە قوربانی ئەو ڕوداوانە ولەناو ئەچن ،هەندێك لەو قوربانیانەش ئەگەر چی لەمردن دەرباز ئەبن بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەشێك لە لەجەستەیان كەم ئەندام ئەبن . كەم ئەندام ئەو چینە هەست ناسكەی كۆمەڵگان كە هەمیشە لەبارێكی دەرونی ناجێگیردان ولەتانەو تەشەری كەسانی...

سوارە سلێمانی: لە لای به‌ناو سەرۆک ناوی کوردی قاچاغە

هەڵبژاردنی ناو ی منداڵ نەریتێکی کۆنی مرۆڤایەتیە وهەموو کەسێک لەم دنیایەدا خاوەنی ناوێکە کە پێشتر دایک و باوکی یان یەکێک لە و دوانە یان کەسێکی نزیکی بۆی هەڵبژاردووە و بەو ناوەوە لە نێو خەڵکیدا دەناسرێت و دەبێتە ناسنامەی هاوڵاتی بونی لە ووڵاتدا .هەمیشە لە هەڵبژاردنی ناوی منداڵدا هۆکارە ئاینی و نەتەوایەتی...

سوارە سلێمانی: داڵەكەرخۆرەكانی پایتەخت لەبری هێلكە ڕیقنەیانكرد

دوای چوارمانگ لەكڕكەوتنی داڵەكەرخۆرەكانی پایتەخت لەهێلانەكانیاندا و دوای ئەو هەموو نقە و جقە و زۆرلەخۆكردنە سەرئەنجام كە هەستان لەبری هێلكە ڕیقنەیان كردبوو . دوای چوارمانگ لە چاوەڕوانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و بنەماڵەی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان بەتایبەتی تاوەكو بەرپرسانی دەزگائەمنیەكانی هەولێر لێدوانێكی...

سوارە سلێمانی: هەی سڵاو لەئەقڵت كاوسێن بەرزنجی

لە ئێستادا درامای توركی زۆربەی كەناڵە عەرەبیەكانی داگیركردووە و جێگەی دراما مەكسیكیەكانی گرتۆتەوە و شانبەشانی دراما عەرەبیەكان نمایش دەكرێت ،ناشكوری نەبێت ئێمەی كوردیش وەك هەمیشە پاشكۆی میللەتانی عەرەب و تورك و فارسین وچاولێكەری بۆتە نەریتێكی باو لەناوماندا ،هەر بۆیە زۆربەی كەناڵە لۆكاڵیەكان وهەندێك...

سوارە سلێمانی: تكایە چیتر مەنوسن دەنا كاك عەونی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانیتان لێئەسەنێتەوە

لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسادا كەسایەتیەك هەبوو بەناوی مۆنابۆ،خەڵكی زۆر بە ڕێز و شكۆوە تەماشایان ئەكرد،كاتێكیش كە مرد لە گۆڕستانی ناوداران و پیاو چاكاندا بەخاكیان سپارد بەلام دواتر كە بۆ خەڵكی ئاشكرا بوو مۆنابۆ كەسێكی ناپاك و بەدكاربووە ئەوا بەمردوویش وازیان لێنەهێناو لەگۆڕدا دەریان هێنایەوە و فڕێیاندایەگۆرشستانی...

سوارە سلێمانی: لە سلێمانی رائیدێك پاسەوانی بانكێك فەلاقە ئەكات

لە وڵاتەپێشكەوتوەكاندا خەڵكی یاسا بە بنەمای ڕاپەڕاندنی كارەكانی ڕۆژانەیان دائەنێن و هەموو تاكێكی كۆمەڵگا ڕێز لەڕێسا و یاساكانی وڵاتەكەیان ئەگرن و هەرگیز ڕێگە نادەن كەسێك جا لە هەر پلە و پایە یە كدا بێت سەروەری یاسا پێشێل بكات یاخود بۆ بە رژەوەندی تایبەتی خۆی قۆرخی بكات ، چەندین جار لەڕێگەی دەزگاكانی...

سوارە سلێمانی: جاش قەڵەمەكان لەدوێنێ و ئەمڕۆدا

لە بیرمدێ كە منداڵ بووم بۆ یەكەم جار ووشەی جاشم بەرگوێكەوت كاتێك باوكم لەماڵەوە دانیشتبوو ڕوخساری ڕەش داگەڕابوو بە پەستیەكەوە بە دایكمی ووت : جاشەكان پێشڕەوی سەربازە دڕندەكانی سەدامیان كردووە بۆ ڕوخاندن وسوتاندن وتاڵانكردنی گوندەكان ودواتریش خەڵكەكەیان بەرەو سەربازگەكان ڕاپێچ كردووە. ئەو كاتە زۆر مەراقم...

سوارە سلێمانی: حكومەتەكەی یاجوج و ماجوج واخەریكن ئاوەكانیشمان لوش ئەدەن

یاجوج و ماجوج ئەو خێڵە زیانبەخشەن كە لە قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووە و چەند ساڵێك بەرلە كۆتایی دنیا سەر هەڵئەدەن وهێندە لەشكرێكی زەرەرمەند و چاوبرسین كاتێك بەسەر هەر چەم وڕوبارێكدا تێپەڕن ئەوا تێكڕای ئاوەكە هەڵئەلوشن و شوێنەكەی وەك دۆڵێكی ووشك و برنگ ئەمێنێتەوە. لەدنیای ئابوری ئەمڕۆدا ئاوی شیرین...

سوارە سلێمانی: مامە گیان لەكوردەكەی هەردوو جەژن بوو

سەرەتا بەرلەوەی هەر ووشەیەك لەسەر تاڵەبانی بنوسم ئەمەوێت ئەوەبڵێم ،من ئەو گەنجە یاخییە نیم كە هەموو شتێك ڕەتبكەمەوە و ڕاست و چەپ بەسەر گشت دەستەواژەكاندا بهێنم و تێكڕای سەروەری و كەسایەتییەكانی وڵاتەكەم بە گاڵتەجاڕیەوە تەماشابكەم وناو ناتۆرەیان لێبدۆزمەوە . بەڵكو من ئەو كەسەم لەگەڵ قەڵمەكەمدا پەیمانم...

سوارە سلێمانی: ڕوداو ئەیەوێت خۆی بەدەردی ئەومریشكە بەرێت كە لاسایی قازی كردەوەو هینی دڕا

لەدوای ڕِاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستانەوە كاری ڕۆژنامەگەری بەرفراوانیەكی بێشوماری بەخۆوە بینی و تیایدا دەیان ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوكراوەی جۆراوجۆر هاتەكایەوە ، پاشان لەگەڵ گەشەسەندنی گڵۆبالیزەیشن وتەكنەلۆجیای سەردەم لە كوردستاندا سەدان ماڵپەڕ وپێگەی ئەلكترۆنی دروست بوون كە بە بۆچونی...

سوارە سلێمانی: بەرلەوەی جەمال عەبدولڵا باسی هەر كەسێك بكات با پاشڵی خۆی پینە بكات

لەسەردەمی كۆنی سلێمانیدا قسەیەك لەناو خەڵكیدا باوبووە ،كاتێك كە كەسێك خۆی خراپ بوایەوباسی خراپەی كەسێكی دیكەی بكردایە ئەوا پێیان ئەوت قوڕبەسەر ئەو كەسەی جەرگیس پێی بڵێت كافر ،مەبەستەكەش ئەوە بوو كە جەرگیس كریستیانێكی شاری سلێمانی بوو خەڵكی موسوڵمانی ئەوكاتەش هەموو نا موسوڵمانێكیان بە غەیرە دین و كافر...

سوارە سلێمانی: بۆ شەهیدانی قەڵەم

ئێوارەیە و لە نێو حەوشەی ماڵەكەمدا ڕاكشابوم تەماشای ئاسمانم ئەكرد كە هێدی هێدی شیناییە كەی ڕەش دائەگەڕاو تارك ئەبوو، قەڵەمێكم لە دەستدا بوو بەرزمكردەوە و تێمڕوانی ئینجا ووتم: قەڵەمەكەم لێم ببورە كەپێت ئەڵێم سەرەخۆرەیت،لەبەر ئەوەی هەڵگرانت ئازار ئەدرێن هەندێ جاریش شەهیدئەكرێن. ڕاستە كە تۆ شەیدای ئەودەست...

سوارە سلێمانی: شێخ زاناكان لەهەولێردا زیندوو بونەوە

هەموومان لەیادمانە چەند ساڵێك لەمەوبەر و لەسەر شاشەی كوردستان تیڤیەوە باندێكی تیرۆرستی قێزەون بەناوی باندەكەی شێخ زاناوە ئاشكراكرا، كەلەدانپیانانەكانیاندا باسیان لەوكارە نامرۆییانە دەكرد كە دژ بە خەڵكانی سڤیلی شاری هەولێر و دەوروبەری ئەنجامیان دابوو هەر لە رفاندن و كوشتن و سەربڕین وتەنانەت هەتك كردنی...