• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

راپرسی

بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟

 

ڕیکلام

دانا مەنمی: كورد و جه‌نگ نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و سه‌دان پرسیار

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایانی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌ ماوه‌ی پێنج هه‌زار ساڵدا زیاتر له‌ ۱٤ هه‌زار جه‌نگ تۆمار كراوه‌ و له‌م جه‌نگانه‌دا زیاتر له‌ ٤ ملیار مرۆڤ به‌جه‌نگ كوژراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ۳/۲ ی كۆی سه‌رجه‌م ژماره‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌مرۆی سه‌ر زه‌وی ، له‌ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا‌ مرۆڤ...

دانا مەنمی: هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و ریفراندۆمه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ كه‌ركوك

یه‌كێتی له‌كه‌ركوك خاوه‌نی شه‌ش كورسی‌و هێزو پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌، به‌ڵام ناتوانێت به‌بێ پارتی پارێزگایه‌كی نوێ بۆ كه‌ركوك دابنێت، هێزی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نییه‌ به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌، به‌ڵام هێزی پارتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدایه‌و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پارتیش...

دانا مەنمی: هاتنی كازمی بۆ هه‌رێم و عوقده‌ی تائیفی

گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستای نێوماڵی كورد هه‌بوون و درێژه‌پێدانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌یه‌ كه‌ پارتی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردی پێ ئاراسته‌ بكات بۆ دروستبوونی كێشه‌ی قه‌ومی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نیوماڵی شیعی دا ، پارتی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆریك بووه‌ ئه‌ندێشه‌ی تاكی كورد ناچار به‌ گوێرایه‌ڵی بۆ...

دانا مەنمی: شكستی كابینەی نۆیەم و خۆڵكردنە چاوی خەڵك

كەم بژی كەڵ بژی وتە بەناوبانگەكەی شەهید خاڵە شەهابی شێخ نوری لە زیندانەكانی بەعسداكە تا ئێستاش دەنگدەداتەوەو میڵەت ڕائەچڵەكێنێت بۆ هەستانەوە و ڕۆح بەبەرداكردنەوەی ژیان ،مارشەكەی خاڵە شەهاب پێمان ئەڵێ ؛ئامان تەفرەی بریقەو دروشم درۆی كوردایەتی ئەمڕۆ مەخۆن كە یەك ووشەی بەرنامەی رزگاری‌و پێشكەوتن‌و خزمەتكردنی...

دانا مەنمی: دوو ڕووی سیاسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆهه‌ولێر

‌له‌ دۆخی ئێستادا هەرێمی کوردستان له‌به‌رده‌م ئەگەری گۆڕانکاری و هەڕەشە و مەترسیدایه‌ ،ئەگەری ململانێی توندی نێوان زلهێزەکانی دونیاو هه‌ژموونی ئێران و توركیا ناوچەکەو له‌شكركێشی توركیا و‌ پێشلێكردنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم-عێراق له‌لایه‌ك ، ئه‌گه‌ری ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی پارتی و په‌كه‌كه‌یش له‌لایه‌ك...

دانا مەنمی: شانازیکردن به‌ ناسنامه‌ی عێراقه‌وه‌ !

دیارە گەلی کورد ئەو هەموو خوێنەی داوە و ماڵوێرانیەی بینیوە لە پێناو وەدەست هێنانی ماف و سەلماندنی شوناسەکەی بوو ، نه‌ك له‌ پێناو عێراق و شانازیكردن به‌ عێراقچێتیه‌وه‌ ، پارتی له‌ ژێره‌وه‌ پێشبركێیه‌تی له‌سه‌ر عێراقچێتی و به‌رده‌وامیش هه‌وڵ ئه‌دات پێش هه‌رلایه‌نێكی تر دڵسۆزی خۆی بۆ عێراقی یەکگرتوو خاوه‌ن...

دانا مەنمی: مانگی ئاب هه‌موو رۆژێكی ۳۱ـی ئابه‌ !

یه‌كه‌م:٣ى ئابى ٢٠١٤ خیانەتی ڕادەست كردنی شەنگال بوو بە دێوەزمەكانی داعش، ئەم خیانەتەی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ ڕازی دڵی دوژمنی گەورەی كورد (توركیا) بوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لە شەو و رۆژێکدا هەزار و ٢٩٣ ژن و پیاوی کوشت و ٦ هەزار و ٤١٧ کەسى رفاند، تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٩ کەس رزگار کراون و هێشتا چارەنووسى...

دانا مەنمی: ۳۱ـی ئاب پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق یان خیانه‌ت؟!

هیچ ڕوداوێك و خیانه‌تێك وه‌كو ۳۱ـی ئاب مرۆڤ بیتاقه‌ت ناكات ، ۳۱ـی ئاب به‌ هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ڕوداوێكی مێژووی قێزه‌ونه‌ ، ۳۱ـی ئاب كوردبونیشی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ، چه‌ند ڕۆژێك پیش ۳۱ـی ئاب یه‌كێتی له‌ ڕووی چه‌كدارییه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پارتی گۆشه‌گیر كردبوو ،پارتیش بۆ ده‌ربازبوون له‌ گۆشه‌گیری په‌نای...

دانا مەنمی: به‌هاری عه‌ره‌بی و ئێستای كورد له‌ناو مه‌مله‌كه‌تی دیكتاتۆردا

دوای خۆسوتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێكرد له‌ تونسه‌وه‌ به‌ره‌و میسرو لیبیا و یه‌مه‌ن و به‌حره‌یین و جه‌زائیر و سوریا ، هه‌ڵهاتنی زه‌ین ئه‌لعابدین پایه‌كانی سیسته‌می دیكتاتۆری له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ڕوخاند و چاره‌نوسی دیكتاتۆره‌كانی داڕماندو ڕایماڵین ،...

دانا مەنمی: كورسی ده‌سه‌ڵات و ململانێی ئامۆزاكان

ئاشكرایه‌ كورسی دەسەڵات كێشە و ناكۆكییه‌كانی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بەرەو ئاڵۆزبون بردووه‌ ، هاتنە ناوەوەی مەسرور بارزانی بۆ ناو مه‌كته‌بی سیاسی و سەركردایەتی پارتی كێشه‌ی نێوان ئامۆزاكانی قوڵتر كردووه‌ته‌وه‌ ،له‌ قۆناغێكی تردا هاتنە ناوەوەی مەسرور بارزانی بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی وكایه‌ی...

دانا مەنمی: شەڕی باڵەکانی یەکێتی لەسەر گیرفانە ،نەک میللەت

گرنگی نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەک گرنگەو تایبەتمەندی خۆی هەیە ، خۆئەگەر وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەگەیشتنە سلێمانی بۆ نێوەندگیری نێوماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان !!شاندی وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتووە لە باڵی سەربازی واتە سوپای پاسداران و باڵی موخابەراتی واتە دەزگای ئیتلاعات...

دانا مەنمی: چاره‌نوسی میلله‌ت له‌ ناو درۆی سیاسی دا

هه‌رێمی كوردستان مه‌مله‌كه‌تی درۆیه‌ ، چونكه‌ سیاسییه‌كان له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا درۆزن و درۆكارو فریوده‌رو بێبه‌ڵێنن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌دره‌وشتن و له‌ ناو فه‌سادی ئه‌خلاقی و به‌دره‌وشتیدا زمانیان پژاوه‌ ، به‌هه‌موو پێودانگێك و له‌ ته‌واوی یاساو ڕێساكانی ئاسمانی و زه‌مینی دا درۆ به‌ ره‌وشتێكی قێزه‌ون...

دانا مەنمی: ئینتیمای نەتەوەی یان ئینتیمای خیڵ و خیزان !

سیستەمی سیاسی دەولەتێک کۆپی ناکرێت بۆ دەولەت و کۆمەلگایەکی تر ، بەلکو سیستەمی پەیڕەوکڕاو لە ولاتدا دەبێت نزیک بێت لە داب و نەریت و کەلتور و باری کۆمەلایەتی و ڕادەی هوشیاری خەلکی ئەو ولات و دەولەتە.لەو کۆمەلگایانەی کە هوشیاری سیاسی و کۆمەلایەتی هاولاتیان سست و لاوازەو ڕەوشی ئابوری و کۆمەلایەتی چەقبەستووە...

دانا مەنمی: ململانێی هه‌ریمایه‌تی و نیوده‌وله‌تی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی عیراق

عیراق بووه‌ته‌ مه‌یدانی نمایشكردنی هیزو سیناریۆی سیاسی ولاتانی هه‌ریمی و نیوده‌وله‌تی ، هه‌ریه‌كیك له‌و هیزو لایه‌نانه‌یش به‌ ووردی سه‌یری رووداو و هاوكیشه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن، چونكه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی داهاتووی عیراق په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وولاتانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌ نیو...

دانا مەنمی: ده‌وله‌تی كوردی له‌ نیوان واقیع و دروشم دا

به دریژای میژوو كورد ئه‌وه‌ی له‌ شۆرش و راپه‌رینه‌كاندا به‌ گیانبازی و به‌ قوربانیدان به‌ ده‌ستی هیناوه‌ ، دواجار له‌سه‌ر میزی گفتوگۆ دۆراندوویه‌تی ، لایه‌نه‌كان یان هیچ شتیكیان ناویت یانیش هه‌موو شتیكیان ده‌ویت ، ئیتر عه‌قلیه‌تی مامه‌له‌ی سیاسییان نییه‌ و هه‌رلایه‌نیك به‌بئ ئیستسنا‌و گوتاری سیاسی خۆی...