لە ناوجەرگەی شاری (ئەنقهره) ی پایتەختی تورکیای رەگەزپەرست و تیرۆریستدا، بە شێوەیەکی دڕندانە و نامەردانە، تورکە رەگەزپەرست و توندڕەوەکان، نازییە تازەکانی تورکیا، لاوێکی کوردمان، پەپوولەیەکی بێوەی و بێتاوانی کوردمان، تیرۆر دەکەن. هەفتەی رابردوو ئەردۆگانی کوردکوژ، شەرمەزاری تاوانی کوشتنی (جـۆرج فلۆیـد)ی...
ئەمریکا بە دروشمی بریقەدار هیچی نەهێشتۆتەوە، خۆی بە پێشەنگ و بە نموونەی ئازدای و دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی و مافخوازی و جیاوازی نەکردنی نەژادی و فرەڕەنگی دەزانێت لە جیهاندا. بەڵام لە راستیدا ئەمانە راست و کرداری نین و تەنیا دروشم و قسەی رووتن. تا ئەمڕۆش رەگەزپەرستی و جیاوازی کردن لە نێوان سپی...
چەند سەد ساڵێک لە پێش مێژووی زاینیدا، ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و ئیمپراتۆرییەتی بابیلییەکان، هەریەکەیان بە جیا و یەک لە دوای یەک، لە چەند هێڕشێکی گەورەدا پەلاماری وڵاتی جوولەکەکانیان دا، لەو شوێنەی کە لە ئێستادا (دهوڵهتی ئیىسرائیل)ه، وڵاتەکەیان لێ داگیردن و ماڵەکانیشیان تاڵان کردن.. ژمارەیەکی زۆریشیان...
لە سەدەکانی (سیانزەمین و چواردەمین) دا، لە هەموو جیهاندا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی، کە پێشکەش بە منداڵان دەکران، بریتیبوون لە: فێرکردن، لە ئامۆژگاری وشک، لە خوو و رەوشتی باش، لە رەفتاری پەسەند، لە چاکە کردن، لە تەمێ کردن، لە پێبەندبوون بە داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان، لە رێنمایی ئاینی، لە...
لە ئەمڕۆدا، لە هەموو کاتێک زیاتر، بە هۆی پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد، بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا، بە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مەترسیدار و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت.. داگیرکەرانی کوردستان بە گەلەکۆمەیی، بە نیهێنی و بە ئاشکرا، چەندین پیلانی گڵاو و مەترسیداریان لە دژی هیوا و خواستەکان...
منداڵان لە هەموو جیهاندا، گەورەترین و گرنگترین چینی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانن. سروشتی و ئاساییە کە خاوەنی رۆشنبیری سەربەخۆ و تایبەتی خۆیان بن، چونکە جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازە.. مەبەستیش لە رۆشنبیری منداڵان، تەنها بە دەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە خوێندن و قوتابخانەدا نییە، یا لە رادەی...
تورکیا رەگەزپەرسترین و فاشسترین و دڕندەترین دەوڵەتە لە جیهاندا، تا سەر ئێسقان دۆژمنی سەرسەختی کوردن، هەرگیز چاویان بە بوونی کورد دا هەڵنایات.. تا ئەمڕۆش دانیان بە ناسنامەی نەتەوەیی کوردا نەناوە.. ئەردۆگانی دیکتاور کە زۆر بیربۆگەنتر و رەگەزپەرستر و دڕندەترە لە ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ. چەند جارێک دووبارەی کردەوە،...
رۆژی دوو شەممە (٢٠/ ئەپریل/٢٠٢٠) نێچیرڤان بارزانی، کە شێخ جەعفەر مستەفا و مستەفا سەید قادری لەگەڵدا بوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەربارەی کێشەی (زینی وەرتێ) و بۆردوومانکردنی زینی وەرتێ و کەمپی ئاوارەکان لە مەخموور، کە خوشک و برا کوردە ئاوارە راونراوەکانی باکووری کوردستان لێی نيشتەجێن، لە لایەن فڕۆکە...
رۆژی (٢٣/ ئەپریل)ی هەموو ساڵێک، بە (رۆژی جیهانی کتێب و مافەکانی نووسەر) لە جیهاندا ناسراوە.. رێکخراوی (یۆنسکۆ) ی جیهانی و هەموو دەوڵەتانی جیهان، بەم بۆنە گرنگەوە، ئاهەنگی گەورە و شایستە دەگێڕن.. کتێبخانە گشتییەکانیش پێشانگای تایبەتی بۆ تازەترین کتێبە چاپکراوەکان دەکەنەوە.. میدیا و تەلەفـزیۆن و رادیۆکانیش،...
لە رۆژی دوو شەممە ( ١٣/ ئەپریل/٢٠٢٠) دوای تاوتوێکردن و مشومڕێکی زۆر لە نێوان ئەندام پەرلەمانەکانی پارتەکەی ئەردۆگان، پارتی ناداد و ناگەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوپەرستی هاوپەیمانی، لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، کە لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هە دە پە) و لە ئەندامانی پارتی گەلی کۆماری (جە هە...
کارەسات و رووداوە ناخۆش و خەمناکەکان، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، زیاتر کار لە منداڵان دەکەن، چونکە منداڵان خاوەنی دڵێکی پاک و سۆز و هەستێکی ناسکن. لە ئەمڕۆدا، ڤایرۆسی (گۆڤـید ـ نـۆزدە) کە بە (کۆرۆنا) ناسراوە، بۆتە سەرسەخترین دوژمنی نادیاری مرۆڤ و هەموو جیهانی سەرقاڵ کردووە.. تا ئێستاش ڤـاگسینێکی...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤید نۆزدە) کە بۆ یەکەمین جار لە رۆژی (١٢/ دێسەمبەر/٢٠١٩)لە شاری (وۆهـان) لە چین دەرکەوت. لە ماوەیەکی کەم و خێرادا، خێراتر لە رۆکێتی بالیسی، بڵاوبۆوە و سنووری کێشوەرەکان و دەریالۆشەکانی بڕی.. تا ئێستا لە (١٨٠) وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە. ئیشوکاری راگرتووە و بازار و دوکان و مۆڵەکانی داخستووە...
کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆدا:( پەپوولەکان، ئاگـر، دار، چۆلەکە، شوورە، رووبار، ماسی.. کە پەردە لادرا، هەموویان لەسەر شانۆدان. تەنیا ئاگر نەبێ) دیمەنی سەر شانـۆ: (دارێکی گەڵا سەوزی کەمێک بـەرز لە لای راستی شانـۆکە دایە.. شوورەیەکی دروستکـراو لە دار لە شـێوەی خـشت ـ تابـووک ـ و چـیمەنتـۆدا...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤـید ـ نـۆزدە) لە زۆربەی وڵاتانی جیهانـدا بڵاوبۆتەوە، بـووە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندەی جیهانی و ژمارەی تووشبووان و مردووان رۆژ لە دوای رۆژ، لە زیادبوون و هەڵکشاندایە، مرۆڤی سەرقاڵکردوون هەموو بوارەکانی ژیانیشی سڕکردوون.. ڤایرۆسی کۆرۆنا جەنگـێکی بایۆلـۆژی و سایکۆلۆژی دەستەویەخـەی لە...
گەر بە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی ئیمپریالیزم و بە مێژووی سوپای دڕندەی تورکیادا بچینەوە، ئەو راستییەمان بۆ دەردەکەوێت، کە دەوڵەتی عوسمانی لە دروستبوونیەوە تا رووخاندنی، لەسەر بنەمای کوشتن و سەربڕین و خوێنڕشتنی بێتاوانان و داگیرکردن و سووتاندن و ێرانکردن و دزی و تاڵانیکردن و دەسترێژی و لاقەکردنی کچان...