• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئومێدی ئۆج ئالان کۆتای هێنانە بەچەمکەکانی دەوڵەت نەتەوە، ئاخۆ پێکاکا بەشوێن هەمان ئومێدەوەیە یان دەوڵەت نەتەوە تۆختر دەکاتەوە؟

هەرکەسێک مانیفێستۆی شارستانی دیموکراسیەتی خوێندبێتەوە ئەوا تێدەگات لەوەی ئۆج ئالان بۆچی خۆی هیلاک کردوە بەنووسینەوەی ئەو پەرتوکە پێنج بەرگیەوە لە نێو زیندانی ئیمراڵیدا.کۆی دەوڵەتانی ناوچەکە لەماوەی یەک سەدەی ڕابردودا هەڵگری پێگەی پاراستنی دەوڵەت نەتەوە بوون.چونکە پاراستنی ئەو پێگەیە بۆخۆی لەبەرژەوەندی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: لەپێناو کام ئامانجدا شۆڕوشەوق دەدرێت بەکەرتی تایبەت لەهەرێمدا؟

(سێیەمین کۆنگرەی ئابوری ڕۆڵی کەرتی تایبەت لەپەرەپێدانی ئابوریدا).ئەمە ناونیشانی ئەو کۆنفرانسە بوو لەنێو میدیاکانی هەرێمدا دەربارەی ئەو ڕۆڵەی کەرتی تایبەت دەیگێڕێت لەبەرەو پێشچون و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری لەهەرێمدا.قۆناخێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەرنامە و پلانێکە بۆ فرۆشتنی کەرتی گشتی بەکەرتی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئەی مرۆڤە مەزنەکە چەپڵە بۆ کەس لێ مەدە!

چەپڵە بۆکەس لێ مەدە ئەی ئەو مرۆڤەی سۆڕانی ژیان و وەستاندنی تەنها لەدەستی تۆدایە. کاتێک گرگنەکان گەورە دەکرێن،خەتای ئەو نیە،بەڵکو ئەوە خەتای تۆیە،کەبێ ئەوەی لەخۆت و تواناکانت بنواڕیت،خۆت بەبچوک دەزانیت،بۆیە،ئەو گەورە دەکەیت لەبەرانبەر خۆتدا. چەپڵە بۆکەس لێ مەدە،کاتێک بەهای خۆت ناناسیت و وادەزانیت گەر...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: گرنگە ئەزمونی 17ی شوباتی 2011باش لەبەرچاو بگیرێت!

وادیارە کۆمیتەیەک بەناوی بەرگری لەمافەکانی خەڵکی پێکهێنراوە تائەوەی لە 27 /09/2016 خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت لە پارێزگاکانی سەربەهەرێمی کوردستاندا. ئاستی ژیان و گوزەرانی چین وتوێژە کرێ وەرگرەکان لەهەرێمدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو سەختی زیاتر دەڕوات،کەچیتر مایەی تەحەمول کردن نیە بۆیان. حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات لەنێو قۆناخی سەرمایەداریدان یان هەنگاو بەرەو ئەو قۆناخە دەهاوێژن؟

پێدەچێت ئەم پرسیارە بڕێک ئاڵۆز خۆی نیشان بدات.چونکە کاتێک چاوێک بەپەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ململانێ چینایەتیەکاندا بخشێنین دەبینین بونیان هەیە.یان سەیری ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرچ کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵگەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بکەین،دەبینین دابەش بونە چینایەتیەکە بەئاسانی دەبینرێت. وەخودی پێکدادانەکانیش...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: مەزنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە کوێدایە؟

کۆی مێژوی دەسەڵاتدارێتی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی،تەنها بنیات نانی مەملەکەت و کۆماری ترس بوە.لەگەڵ ڕوخانی دەسەڵاتی ئیمپراتۆر و پاشاکانیشدا،کۆی مێژوەکەیان بەرنەفرەتی زۆرینە کەوتوە،بۆیە هیچ کاتێک مێژویەک شک نابەین تائێستایشی لەگەڵدا بێت شایانی شانازی زۆرینەی گەلەکانیان بن.کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی لەنێو...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئاخۆ تۆتالیتاریزم دەبێتە چەمکی سەرەکی لەدوای سەرنەکەوتنی کودەتا سەربازیەکەی تورکیا؟

دەسەڵاتەکەی دەوڵەتی ئەردۆغان بێهیچ کەموکورتیەک دەسەڵاتی قۆناغی گواستنەوەیە لە دیکتاتۆریەتەوە بۆ قۆناغی تۆتالیتاریزم. ئەم ڕەوشەی ئێستا لەتورکیادا هەیە،بەگشتی ئەو خوێندنەوە دەدەن بەدەستەوە کە لەدوای سەرنەکەوتنی کودەتا سەربازیەکەوە،هێندەی تر دەستی ئەردۆ داعشی ئیسلامی سیاسی سونی کراوەتر دەبێت بۆ قڕکردنی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا بنەما سەرەکیەکانی تیرۆر و دەوڵەتی تیرۆریزم دەبێتە بنەما سەرەکیەکانی پێکهاتەی ئەم سەدەی بیست و یەکە؟

بەرەوپێشچونی سەرسوڕهێنەرانەی زانستی تەکنەلۆژیا جۆراوجۆرەکان لەم سەدەیەدا گەورەترین بازی داوە لەچاو گشت مێژووی ڕابردوی مرۆڤایەتیدا. ئەم بەرەو پێشچونە جۆراوجۆرانەی جیهانی تەکنەلۆژیا بۆخۆی لەسەرێکەوە پێدەچێت وەک ئامرازە پێویستیەکانی ژیان ببینرێت، بەڵام کاتێک لەژێر کۆنترۆڵی شەریکات و دەوڵەتی قازانج پەرستی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا هێشتا ئومێدێک هەیە بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی؟

لێکدانەوە یان خوێندنەوەیەک بۆ وەڵام دانەوە بەم پرسیارە ڕەنگە هەروا کارێکی ئاسان نەبێت و هەڵگری یەک چەمک نەبێت بۆ لێکدانەوەو خوێندنەوە بۆی. چونکە دەبێت بپرسین ئاخۆ هێشتا شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەرپاکراوە کەلەبەرژەوەندی کۆی کۆمەڵگەکان بوبێت یان ئەوەی تائێستا ڕویداوە لەژێر ناوی شۆڕشی کۆمەڵایتیدا لەبنچینەدا تەنها...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئاخۆ ئەم جارەیان ئەردۆغان سەرکەوتو دەبێت؟

ئاخۆ داوای لێبوردنەکەی ئەردۆغان بۆ ڕوسیاو،ئاسای کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەبێتە هۆکارێک بۆ شکست بەخەباتی گەلی باکورو شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان یان ئەو هەنگاوانەی تورکیای ئەردۆغان نیشانەی شکستی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان دەگەیەنێت لەبەرانبەر هەردوو گەلی باکور و ڕۆژئاوای کوردستاندا بۆیە ئەم...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: لەبەردەوامی تیرۆردا دەبێت یەخەی کام لا بگیرێت؟

کارە تیرۆریستیەکان کاتێک ئەنجام دەدرێت دەڵێی ساتی هەورە تریشقەکانە کە نازانرێت بزیسکی لەکوێ دەدات.مرۆڤایەتی لەم سەدەی بیستویەکی پڕ لەزانیاری و پێشوەچونی گلۆباڵیزەیشن و چونە سەری ئاستی تەکنەلۆژیاکان لەگشت بوارەکاندا،لەهەموو کاتێکی پێشتری زیاتر بواری بێ ئاسایشی و دڵەڕاوکێکانی زیاتر بوە. ڕۆژ نیە گوێ بیستی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا زلهێزانی سەرمایەداری خۆیان ڕێک دەخەنەوە یان بەرەو لێکترازان و قەیرانی زیاتر دەخزێن؟

دوو جەنگی نێونەتەوەی بەسەرکردایەتی خودی زلهێزانی سەرمایەداری لە سەدەی بیستدا،بۆخۆی جەنگێکی ماڵ کاولکاری گشتی بوو بۆسەر کۆی بەهاو ئیرادەی مرۆڤایەتی لەم سەر زەمینەدا. ئەوەی لەوجەنگەدا لەدەست درا،تەنها بڕی ئەو ژمارە ملیۆنەیەی مرۆڤەکان نەبوو،بەڵکو،خۆبەخۆ،ئاستی کوشتنی هێزو ئیرادەی بزوتنەوە شۆڕشگێڕیە یەکسانیخواز...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا سایکس بیکۆیەکی تر بەڕێوەیە یان کۆتای سایکس بیکۆ بەڕێوەیە!

پەیمانی سایکس بیکۆ کە واژۆکەی بەپێی لێکدانەوە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە بۆ 16/05/1916 یان 17/05/1916، بەهەرحاڵ ڕەنگە ڕۆژێک پێش یان پاش زۆر لەئەسڵی ناوەڕۆک نەگۆڕێت.دەکرێت بپرسین؛ئاخۆ تەنها گەلی کورد زەرەر مەند بوو لەو ڕێکەوتن نامەیەدا کەدابەشکرا بەسەر چوار وڵاتی ناوچکەدا،یان گشت گەلانی ناوچەکە؟ ئاخۆ گەر براوەکانی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئایا داعش دەتوانێت چۆک بەوڵاتانی ئەوروپا دابدات؟

وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ڕەنگە هەروا کارێکی سادە و ئاسان نەبێت لەوەی بتوانین بە بەڵێ یان بە نەخێر،وەڵامی بدەینەوە. پێش هەرچ شرۆڤەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پێویستە کەمێک بگەڕێینە دواوە،یانی سەرێک بدەین لە مێژووی ڕابردوی سەدەی بیست و لەوێدا هەڵوێستەیەک بکەین تا بزانین لەو سەردەمەدا فاشیزم چۆن بەرهەم...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئەوەی دەگوزەرێت لە ڕۆژهەڵاتدا جەنگی سێیەمی جیهانە

جەنگی یەکەمی جیهانی دەرئەنجامی ئەو قۆناغانەی سەدەی نۆزدەهەم بو،کە ململانێی نێوان زلهێزانی بۆرژوازی لەسەر چنگ هاویشتنیان لە داگیرگەکاندا و لەنێو خۆیشیاندا،قۆناخی نەگەیاندە وەستان و ئارامی. بەڵکو کێشمەکێشەکان هێندە ترسناک و تەماح کارانە بوو،بەناچاری دەبوا جەنگێکی نێو نەتەوەی بەرپا بکرێت لەنێو ڕکابەرەکاندا....