• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شاخەوان مامۆکی: شه‌رم له‌م هه‌رێمه‌ هه‌ڵگیراوه‌

پیاو دۆش داده‌مێنێ كاتێ وه‌ك رۆژی رووناك چاوی به‌شته‌كان ده‌كه‌وێ و له‌ هه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان تێده‌گات، ئه‌وجا به‌جۆرێ ده‌گه‌وجێندرێ و فێڵی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ و به‌ درۆ گوێكانی پڕ ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وجا پێیوابێ زوڵم خۆمانه‌ له‌ زوڵمی بێگانه‌ باشتره‌ له‌كاتێكدا زوڵم هه‌ر زوڵمه‌ ئه‌گه‌ر برا به‌رامبه‌ر به‌ برای...

شاخەوان مامۆکی: هیوادارم حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێكنه‌كه‌ون

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ وته‌ی كاك حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموده‌ كه‌ له‌هه‌ندێ له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ وته‌یه‌كی دیكه‌یدا ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ عێراق. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م: یه‌كه‌م: كوردستان به‌قۆناغێكی دارایی سه‌خت...

شاخەوان مامۆکی: وه‌زیری دارایی ئاگای له‌داهاتی هه‌رێم نیه‌؟

ئه‌وه‌ی له‌ دوا دانیشتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوزه‌را، نامه‌وێ له‌ كۆباسی دانیشتنه‌كه‌ بدوێم، هه‌موومان له‌رێی په‌خشی راسته‌وخۆی ( تی ڤی)یه‌كانه‌وه‌ وردودرشتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ودانیشتنه‌مان بینی، وه‌لێ ته‌نها شتێ سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌زیری دارایی كه‌ دوای سرۆك و جێگری سه‌رۆكی...

شاخەوان مامۆکی: 27ملیار دۆلاره‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌ یا ده‌بێته‌ به‌ردى بن گۆمان؟

هه‌ر دوای وتاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ وروژاندنى قه‌رزاربوونى حكومه‌ت به‌بڕی  27ملیار دۆلار له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵی رابردوودا، میدیا حه‌زو ناحه‌زه‌كان، ئه‌وانه‌ى له‌ حكومه‌ت هاوبه‌شن و ئه‌وانه‌یشی له‌و حكومه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆنن، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ده‌لاقه‌یه‌كه‌وه‌ شه‌ن و كه‌وی ئه‌و...

شاخەوان مامۆکی: خه‌ریكه‌ بێز له‌ كوردبوونى خۆمان بكه‌ینه‌وه‌..

ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه‌ له‌م هه‌رێمه‌ ده‌گوزه‌رێ، مایه‌ى تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ كه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنى بارودۆخى دژوارو ناهه‌مواری كوردستان و قه‌یرانى دارایی و بێ مووچه‌یی و بێكاری هاوڵاتیان و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ به‌نبه‌ستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و له‌ته‌كدا بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تای كۆرۆنا، كه‌چی خه‌ریكه‌...

شاخەوان مامۆکی: راده‌ستكردنى داعش هه‌ر ده‌بێ راده‌ست بكرێته‌وه‌

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌رێی میدیا فه‌رمى و میدیا سێبه‌ركانه‌وه‌، پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ سه‌دان داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ بازاڕی سیاسی گه‌رم كردووه‌.پارتى پێی وایه‌ یه‌كێتى زیندانى نهێنى هه‌یه‌و له‌و كاره‌دا حكومه‌ت ئاگای له‌هیچ نییه‌و پرسی پێ نه‌كراوه‌.یه‌كێتیش ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پارتى...

شاخەوان مامۆکی: پارێزبەندى و قووڵبوونەوەى کێشەکانی نێوان پارتى و یەکێتى

ئەوەى رۆژی پێنج شەممە  لەدانیشتنى پەرلەمانى کوردستان گوزرەرا بۆ هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر چوار ئەندام پەرلەمان (دوو ئەندام پەرلەمانى گۆڕان و یەک کۆمەڵ و یەک پارتى) بۆ بارودۆخێکى هەستیاری وەک ئەم ئان و ساتە مشت ومڕی زۆری بەدوای  خۆی داهێنا، خەڵک دەپرسن و دەڵێن:یەکەم: بۆ هەر ئەگەرێکى لەم جۆرە...

شاخەوان مامۆکی: لاپەڕە پرشنگدارەکان لە خەرمانەى مرۆڤە بوێرەکانە

هەموو مرۆڤێک دەئاخفێ، بەڵام لە هەموو مرۆڤێک بوێری نییە.. هەموو مرۆڤێک شت دەبینێ، بەڵام لە هەموو مرۆڤێک جەسارەت نییە کە راستیەکانی بینی مەردانە پەردە لەسەر راستیەکان هەڵماڵێ و رووى راستەقینەى کەس و رووداوەکان نمایش بکات..هەموو مرۆڤێک شت دەبیستێ، بەڵام لە هەموو مرۆڤێکدا ئەقڵ و ژیری بەگەڕ ناخرێ تا بەدواداچوون...

شاخەوان مامۆکی: مستەفا کازمى هیچی بۆ کوردپێ نییەو پیرۆزبایی لێ دەکەین

دوای متمانەدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى لەلایەن ئەنادامانى پەرلەمانى عێراق بە کوردو سونەو شیعەو کەمە نەتەوایەتیەکان و لەولاوە بایکۆتکردنى چەند فراکسیۆنێکى کوردی و شیعی لە دەنگدان و متمانەدانی زۆرینەى پەرلەمان بە پانزە کاندید لەیەک کاتی دیاریکراو کە لە کۆی ئەو کاندیانە دەبوو چارەنووسی سێ وەزارەت بۆ کورد...

شاخەوان مامۆکی: زینى وەرتێ کێشەیەک بۆ پەردەپۆشی کێشەیەکى تر؟

ئەوەى لە چەند رۆژی رابردوو لە زینى وەرتێ روویدا بە جوڵاندنى هێزی چەکداری و لەولاوە تۆمەت بەخشینەوەی یەکێتى و پارتى و پەکەکە بە یەکدى و سەنگەر لێکگرتنى ئەو هێزانە بە پاساوى جوراو جۆر.یەکێتى دەڵێت: هاتنى ئەم هێزەى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ زینى وەرتێ هیچ بیانویەک ناهێڵێتەوە کە بەناوى پەتای کۆرۆنا رەوانەى ئەو...

شاخەوان مامۆکی: زینى وەرتێ کێشەیەک بۆ پەردەپۆشی کێشەیەکى تر؟

ئەوەى لە چەند رۆژی رابردوو لە زینى وەرتێ روویدا بە جوڵاندنى هێزی چەکداری و لەولاوە تۆمەت بەخشینەوەی یەکێتى و پارتى و پەکەکە بە یەکدى و سەنگەر لێکگرتنى ئەو هێزانە بە پاساوى جوراو جۆر.یەکێتى دەڵێت: هاتنى ئەم هێزەى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ زینى وەرتێ هیچ بیانویەک ناهێڵێتەوە کە بەناوى پەتای کۆرۆنا رەوانەى ئەو...

شاخەوان مامۆکی: کۆرۆنا و قەیرانى دارایی هەرێم و خۆپیشاندانی چاوەڕوانکراو

هەموومان لەو پەتایە بەدەر نین کە ئەمڕۆ بەناوى کۆرۆناوە هەموو دونیای تەنیوە.ئەوەى لەم نووسینە دەمەوێ ئاماژەى پێ بدەم، کاریگەریەکانى کۆرۆناو بێ بەرنامەیی حکومەتە بۆ داهاتووى ئەم هەرێمە کە ئاخۆ: ئەگەر ئەم پەتایە درێژەى هەبێت، چارەنووسی مووچەخۆران و کاسبکاران بەکوێ دەگات؟.لەم رۆژانە بەپێی لێدوانێکى سەرۆکى...

شاخەوان مامۆکی: ئامۆژگاریەکانى کۆرۆنا بۆ ئێمەى مرۆڤ چیە؟

ئەوەى ماوەیەکە دونیای سەرقاڵ کردووەو وەک هەڕەشەو مەترسیەکى خەتەرناک هەموو جومگەو کایەکانى ژیانى مرۆڤایەتى گرتۆتەوە، پەتای کۆرۆنایە.کۆرۆنا لەشکرێکی لەبن نەهاتووە، دەیەوێ لەرێی دەستەو تاقمەکانیەوە کۆنتڕۆڵی ژیانی سەر زەوى بکات، جا ئەوەى وایکردووە ئەو لەشکرە بە رق و تووڕەییەوە  تەنگ بەهەموو سنوورەکان...

شاخەوان مامۆکی: تورکیا لەنێوان بەرداشی روسیاو ئەمریکا

تورکیا وێڕای ئەوەى ئەندامە لە پەیمانى باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) کە ئەمریکا سەرکردایەتى دەکات، وڵاتێکە لە رووى جیۆپۆلەتیکەوە گرنگى خۆی هەیەو لە رووى ستراتیژیەوە  شوێنى بەیەکەوە بەستنى ئاسیاو ئەوروپایەو لە هەمووى گرنگتر دۆستێکى نزیکى رووسیایەو لەگەڵ ئەو وڵاتە هاوسنوورە.پەیوەندیەکانى نێوان ئەمریکاو روسیا...

شاخەوان مامۆکی: بەتەمای کەرکوک مەبن، ئەگەر.

کەرکوک شاری فرە رەنگ و دەنگ و نەتەوەو ئایین و ئایینزایە، خودان مێژوویەکى کۆنە، چەقی ململانێکانی ئەو دەڤەرە بووە.دوای رووداوەکانى 16ی ئۆکتۆبەرو گۆڕانى بالانسی هێزو جۆری حوکمڕانى لەو شارەدا، دۆزى کور بە ئاقارێکى دیکەدا گوزەری کرد کە لەماوەى کەمتر لە ساڵێک کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەو شارە روویدا کە سەرەڕای زوو...