• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

چەتۆ بینایی: ئاى لەکورد و گیپاڵى، بۆخۆى وڤێستیڤاڵى

بەناشوکرى نەبێت بەدەست هەردوو حزبى دەسەڵاتدارەوە خۆمان بووین بەسینەما. بەڵام ئەلێى چى کە دەرهێنەر و ئەکتەرى بلیمەت و سیناریستى شارەزاو لێهاتوومان نییە،کە ئەو هەمووگاڵتە جارى و نەهامەتى وقوڕ بەسەرییەى ژیانمان بکاتە فیلم. لەو بڕوایەدام گەر ستافێکى باش و پڕۆفیشناڵمان هەبێت، هەموو ساڵێک لەڤێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییەکان...

چەتۆ بینایی: جلە کوردییەکانى ئێڤار و وەچە خستنەوەکەى هێڤیدار

چەند رۆژێکە قسەو وتەى ئەو دوو پەرلەمانتارە بوونەتە باسى گەرمى میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.هەریەکەو بەپێى بۆچوون ولێکدانەوەو دیدى خۆى قسە فڕێ ئەدات، بەبێ ئەوەى مسقاڵە زەڕڕەیەک سود و بەرژەوەندى گشتى تێدابێت و، زیاتر قسەو کۆمێنتەکان خۆى لە جنێو وتەشهیر و قسەى ناشیریندا ئەبینێتەوە.سەرەتا بابێمە سەرباسى...

چەتۆ بینایی: هەنێک وردە سەرنج لەسەر شەهیدبونى دیار غەریب

مێژووى ئاشنایەتى و ناسینم لەگەڵ دیار غەریب ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1996 و پاش کارەساتى 31 ئاب. کەپێکەوە ساڵانێک لە ناو رێکخستنى خوێندەڤانان و یەکێتى نەتەوەیى و پارتى کرێکاراندا ،کار و خەباتمان کردووە ، شەهید کەسێکى  هۆشیار و کورد پەروەر و خۆشەویست ولەخۆ بردوو بوو، زۆر رۆچوبوە ناو شۆڕش و خەباتەوە و داکۆکیکارێکى...

چەتۆ بینایی: ئامانج تاوانبارە هەقە لەسێدارە بدرێت

دەستان خۆش بێت کوڕانى ئاسایش و دەزگاى ئەمنى. سەرکەوتوبن حزب و دەسەڵاتى فەرمان ڕەوا. بۆ دەستگیرکردنى ئەو تاوانبارە مەترسیدارو تۆقێنەرە.  رەنگبێت ئێوە وەک من باش نەیناسن و مەلەف وپێشینەى نەزانن، بۆیە وەک هاووڵاتییەکى دڵسۆزى ئەم دەڤەرە بەئەرکى سەرشانى خۆمى ئەزانم کە زانیارى ورد و ترسناکتان لەسەر ئەو...

چەتۆ بینایی: مان و نەمانمان لە ژێر رەحمەتى کۆسرەت و چەتەکانیدایە

هۆ پیاوە نەخۆش و سەر پانکەکە..... حەزم دەکرد ئێستا لەم نووسینەمدا باسى شەهامەت و پیاوەتى و مەردایەتى تۆم بکردایە. ئاواتم ئەخواست کە تۆ و نموونەکانى وەک تۆ سەردەمى لاتى و گیرفان بەتاڵى و نەبوونى  وهەژاریتان  لەبیر بمایە. بەحەسرەتەوە بوم  ئێوەى هیچ و بێ نرخ تۆزێک رەنگ و بۆى مرۆڤتان پێوە...

چەتۆ بینایی: یەکێتى و ئاو کردنە ئاشى دوژمن

  بەهۆى کارى چەواشەو ناپاکى و ململانێى نێو خۆیان تا دێت یەکێتى بەرەو لاوازى و پوکانەوە ولێک ترازان ئەچێت. پێشتر خەڵکى وەها شیمانەیان ئەکرد کە گوایە یەکێتى لەچاو پارتیدا زیاتر و زۆرتر لەسەرهێڵى نیشتمانى ئەڕوات و، تا هەنووکەش لە رێباز و ئایدیاى شۆڕشگێڕى لاى نەداوە.کە ئەمەش بۆچونێکى زۆر سەقەت ...

چەتۆ بینایی: لەدواى نێچیرى (پورە)1 ئەوجا نۆرەى مەسرورە

کەسێک هەمو ژیانى لەناو فەرمانى سەربازى و دەزگاى سەرکوتکەر و توندوتیژى و هەڵواسین و فەلاقە و تیرۆر و پاکتاوکردندا بەسەر بردبێت.چۆن ئەتوانێت وەک کەسى یەکەمى وڵات قبوڵى ناڕەزایى وخۆپیشاندان و ئۆپۆزسیۆن بکات؟ مرۆڤێک سەراپاى ژیانى لەنێو زڕەى زنجیر وهاتو هاوار قیژەى بەندکراوان بەسەربردبێت، چۆن لەئاواز و مۆسیک...

چەتۆ بینایی: چووە بۆ بەغدا بۆ تەبدیل هەوا.. سورمەى زەرد دێنێ بۆ پشتى کەوا

ئەو پیاوەى ئەیوت لەسەر ریفراندۆم سەرى خۆم دائەنێم، ئەو بەناو سەرکردە درۆزنەى ئەیوت ئەگەر ریفراندۆم سەرى نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە سوارى سەرى خۆى بووە، ئەوپیاوەى ئەیوت من خۆم تەحەمولى هەموو دەرئەنجامەکانى ریفراندۆم ئەکەم، ئەو کابرایەى ئەیوت من هەرگیز خۆم شەرەمەزارى میللەتەکەم ناکەم، بەو کارە نەفامى...

چەتۆ بینایی: لە پەراوێزى بڕیارەکەى ئەمریکا

زەقکردنەوەى پرسگەلێکى وا دانانى  نرخێکى خەیاڵى ، نەک بۆ دەستگیرکردن، بگرە بۆ پێدانى زانیارى لەسەر شوێن و جێگەى ئەو سێ سەرکردەیەى پەکەکە. کارێکى گاڵتە جاڕییە و، جگە لە دوژمنان بەتایبەت تورکیاى فاشى هیچ کەسێک باوەڕو متمانە بەو شتەَناکات و لاى گەمەو قومارێکى دۆڕاوە. چونکێکم سەراپاى دەوڵەتانى ئیقلیمى...

چەتۆ بینایی: هەڕەشەکەى مەسعود بەهەند وەربگرن

لەسەرەتاى دروستبونى پارتىیەوە تا رۆژگارى ئەمڕۆمان پارتى کوردایەتى و خەبات و شۆڕشى بەموڵکى خۆى ئەزانێت و،لاى قورس و زەحمەتە کە رکابەر یان هاوشانێکى بۆ پەیا بێت، بۆ ئەوەش هەرچى کردوە بۆى لواوە، لە تارومارکردنى نەیارەکانى درێغى نەکردوە،هەرکاتێک هەستى کردبێت کاروکردەوەیەک بەزیانى ئەو لەئارادایە،ئەوا بەهەمو...

چەتۆ بینایی: بانگەشەى هەڵبژاردن

هاوڵاتیانى گیرفان بەتاڵ.. جەماوەرى خۆشباوەڕ و فڕیوخۆرى کوردستانئەوا دیسان گەڕێکى ترى کەر-نەڤاڵى دیموقراتى و هەڵبژاردنى ئازاد و نەوزاد دەستى پێکردەوە. بۆ کاندیدکردنى کۆمەڵێک گەمژە و مشەخۆری گێل و نەفام، بۆ دەوڵەمەندکردنى ژمارەیەک لات و پوت و قومارچى و کۆنە هین .ئازیزان و خۆشەویستان بۆ ئەوەى نەڵێن حزب...

چەتۆ بینایی: وەڵامێک بۆکاک کارۆخ عوسمان: بەڵێ قەندیل ئەنکەرە دەهەژێنێت

هەرچى تایبەتە بە تورک و دژایەتى لەگەڵ  کورددا مێژووییەکى درێژ وبەفراوانى هەیە، ریشەکەى دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوپێش وشۆڕشەکانى شێخ سەعیدى پیران و سەید رەزاى دەرسێم و شێخ عوبەیدولڵاى نەهرى، چەندان سەرهەڵدانى دیکە گەواهى دەرى ئەوەن کە تورکیا جگە لەزمانى چەک ،جگە لە زیندە بەچاڵکردن و جینۆسایدکردنى...

چەتۆ بینایی: دەنگدان مافە

من خۆم هەست بەغوربەت  ئەکەمکەنازانم پێبکەنم بەخۆم ، یاخود بەمافەکەم؟** لەوڵاتێک شەڕە پەڕۆ ئاکارى بێ زرمەو تەقەى کلاشینکۆفبۆ سەرکەوتن جوانترین  مژدەو دیارى بێئەبێ ئەو مافەى من چى بێ تازە و لۆکە ،یاوەکو شڕ؟بەرى هەیە ،یان پووچ و زڕ؟چۆن ماف بۆمن ئەچەسپێنێسەرکردەیەک مێشک ...

چەتۆ بینایی: باشترین تۆڵە لەدەسەڵات بایکۆتى دەنگدانە

دیسان  گەڕێکى ترى هەڵبژاردن هاتەوە.ئەمجارە بۆ پەرلەمانى عێراق، ئەو عێراقەى کە یەکێتى و پارتى بەدرۆى ریفراندۆم بەنیاز بوون لێى جیا ببنەوە بەقەولى خۆیان تەڵاقى بدەن.کەچى ئێستا زۆر چاو و روو قایمانە لیست و کاندیدیان هەیە.ئەو کاندیدانەى کە لەدرۆو قسەى زل بەولاوە هیچ کردەوەیەکیان نەبوە،کەچى وەک چەرخ...

چەتۆ بینایی: باشترین کاسبى لە باشور حیزب دروستکردن و سیاسەتکردنە

دروستکردنی قەوارەی سیاسیی، دوکانێکی باشە بۆ بازرگانیی و خۆدەولەمەندکردنلەم وڵاتەى مندا هەموو شتەکان لینگەو قوچن، هەموراستییەکان پێچەوانەن، لەگەڵ ئەوەى کە هیچ پڕۆژە و کانى ئاڵتون، سەرەوەت وسامانێکى واى تێدا نىیە ،کەچى بەشێکى زۆرى  گەمژە وگێل و نەفامەکان خاوەنى دەیان ملیۆن دۆلارن، و رۆژانەش حسابیان...