• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاسۆ کمال: دوالیزمی خۆشەویستی و توندوتیژی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا

ئەم ووتارە سەرەتایەک بۆ ئەو خویندنەوە هەمەلایەنەی دۆخی فەرهەنگی و فکری و کۆمەڵایەتیەی کوردستانە کە دەمەوێ بە چەند سەرنجێک لەسەر خۆشەویستی و توندوتیژی و خێزان لە کۆمەڵگەی کوردستان دەستی پێ بکەم. ڕیشەی ئەم دوالیزمەلە سەیری میدیای کوردیدا دوو دیاردەی دژبەیەکی خۆشەویستی و توندوتیژی بەرامبەر بەژنان سەرنجت...

ئاسۆ کەمال: سەرکەوتنی دیموکراسی و ئوتۆکراسی لەهەڵبژاردنێکدا!

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ناوازەیە. لیستی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بەیەکەوە باس لە سەرکەوتنی دیموکراسی دەکەن. ئەو دابەشبونەی دوێنێی کوردستان پێش هەڵبژاردن بەسەر دەسەڵاتی بنەماڵەیی و میلیشیاییدا و ئۆپۆزسیۆنێکی ئازادیخوازدا لە دەنگدانێکدا گۆڕرا بۆ کۆمەڵێک حزب کە هەموو وەک یەک خۆیان بۆ دەسەڵاتێک ئامادەکردوە...

ئاسۆ کەمال: ئاگاداربن پەیامی فاشیزمی پارتی تەنیا بۆ کەمالی سەید قادر نیە!

لەوانەیە ووشەی فاشی بۆ پارتێکی کوردی زەق و جێگای سڵەمینەوە بێ لەبەرئەوەی تا ئێستا پێی ڕانەهاتوین یان نامانەوێ باوەڕ بەواقیعێکی تاڵ بکەین.بەڵام دوای ئەم بەراوردە بڕیاربدەن." مارتین نیمیۆلەر "شاعیرێکی ئەڵمانی دەڵێ:کاتێک نازییەکان کۆمەنیستەکانیان بردمن بێدەنگ بوومچونکە من کۆمەنیست نەبووم کاتێک ئەوان سەندیکاکارانیان...

ئاسۆ کمال: کوردستان لەسایەی نادیاری ئایندەی یەکێتیدا

قۆناغی نادیاری "یەکێتی دوای تاڵەبانی": "یەکێتی دوای تاڵەبانی" قۆناغێکی نادیار له‌به‌رده‌م ئایندەی زلهێزێک وبەشێکی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان داده‌نێ وهاوکاتیش ناجێگیریەک لەهاوسەنگی هێزە سیاسیەکان وململانێ وشەڕی دەسەڵات وکێشەی کوتلەکانی ناوخۆی یەکێتی ومەسەلەکانی بەڕیوەبردن و ئیدارەی ژیانی خەڵک لە ناوچەکانی...

ئاسۆ کمال: شۆڕشی میسر و دەورانی پۆست دیموکراتی

شۆڕشی خەڵکی میسر دژ بە ئیخوان موسلمین سەرەتای دەورەیەکی نوێ لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە کە دەتوانین پێی بڵێین دەورانی پۆست دیموکراتی. کاتێک ئیسلامی سیاسی لەڕێگەی هەڵبژاردنی دیموکراتی هاتنەسەر دەسەڵات و دەستیان دایە گۆڕینی دەستور و دەسەڵاتی قەزایی و دەزگاکانی تەنفیزی ئەگەر...

ئاسۆ کمال: دەوڵەتی دیفاکتۆی پارتی و ڕێگریەکانی

ئه‌مڕۆژانه‌ ڕه‌خنه‌ وهەڵوێستی لایەنەکان لەسیاسه‌تی تاک ڕەوی و بنەماڵەیی پارتی وەک خەتەرێک باس دەکرێ. ئەم ترسە واقعیەتێک نیشان دەدا کەئایندەی کوردستان ویەکلایی کردنەوەی دەسەڵات تیایدا لەکەناڵی دەور و نەخشی پارتیەوە دەڕواتە پێشەوە. هەربۆیە گرنگە ستراتیژی پارتی شیبکەینەوە، تابزانین هەنگاوه‌ سیاسیه‌کانی...

ئاسۆ کمال: خۆپیشاندەران بۆ ئۆپۆزسیۆن " سوپاس پەیامەکەتان گەیشت !"

ئاسۆ کمال به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات پەیامێکی زۆر ڕۆشنی بەدەسەڵات دا ئەویش خۆپارێزی کردنیان بوو لە شەڕی ئێستای دەسەڵات لەگەڵ خۆپیشاندەراندا. هەربۆیە دەسەڵات پیرۆزبایی لەم کارەی ئۆپۆزسیۆن کرد کە بە قسەی وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ : " به‌یاننامه‌كه‌ی‌...

ئاسۆ کمال: 17 شوبات کۆتایی مێژووی بێدەنگی

ئاسۆ کمال   خرۆشانی سیاسی جەماوەری ناڕازی و ئازادیخوازی کوردستان کۆتایی مێژوویەک لە بێدەنگی سیاسی بوو بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی حزبە ناسیونالیستە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان. لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ ئەمە یەکەم جار بوو کە خەڵکی کوردستان ڕوبەڕووی دەسەڵات و سیستەمی سیاسی ڕاوەستێ و داوای ڕووخانی بکا. ئەمە...

ئاسۆ کمال: 17 شوبات ، هەستان و هەڵوێستەیەک و ئایندە

ووتاری ئاسۆ کمال ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی لە کۆڕی زانکۆی SOAS لە لەندەنلەم باسەدا سێ خاڵی سەرەکی ئاماژە پێدەکەم، یەکەم :هۆیەکانی هەستانی جەماوەری ،دووەم :کارکرد و دەوری هێزە سیاسیەکان لەم هەستانە جەماوەریەدا ، وسێهەم : ئایندەی ئەم بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە. هۆیەکانی سەرهەڵدانی جەماوەری ١٧...

ئاسۆ کەمال: پشتیوانی حزبە کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکانی ووڵاتانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست لە خۆپیشاندانەکان و خەباتی خەڵکی کوردستان

لە ڕۆژانی ٧و٨ ئایاردا کۆنفرانسی حزبە کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکانی ووڵاتانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست لە شاری مارسیلیای فەرەنسا سەبارەت بە شۆڕشەکانی ووڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسترا. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن (حزبی نوێی دژی سەرمایەداری) فەرەنساوە ڕێکخرا کە کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکان لە ١٢ ووڵاتەوە بەشداریان...

ئاسۆ کەمال: کامیان ڕەوایە ؟ شەرعیەتی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی یا شەرعیەتی دەسەڵاتی میلیشیایی

ماڵپەڕی ڕەسمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانPUK Mediaلە تەعلیقێک لەسەر گفتوگۆیەکم وەک ئەندامی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی لەگەڵ ڕادیۆی زایەڵە کە ڕادیۆیەکی سەراسەریە لە ووڵاتی سوید نوسراوە. ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی دوای ٥٠ ڕۆژ لە خۆپیشاندان و وەڵامنەدانەوەی دەسەڵات بەداواکاریە هەنوکەییەکان کە بریتی بوون...

ئاسۆ کمال: تاوانباركردنی ڕاپەڕین بە ئاژاوەگێڕی پاساوی بەربەریەتی پارتیە

كوشتاری خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەربەریەتی دەسەڵاتی میلیشیایی لە كوردستان نیشاندا. پارتی دوای كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی ئیستا هەڕەشەی زیاتر دەكا. ئاشكرایە ئەم حزبە بەم وەحشیەتە دەیەوێت ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لەدژی دەسەڵاتەكەی شكست پێ بێنێ. بیانوی پارتی ئەوەیە كە خەڵك پەلاماری...

ئاسۆ کمال: بانێك و دوو هەوا هەڵوێستی حزبەكانی كوردستان سەبارەت بە سەربەخۆیی باشوری سودان *

لە هەڵوێست دەربڕین سەبارەت بە سەربەخۆبونی باشوری سودانداسەرجەم حزبەكانی كوردستان مافی چارەی دیاریكردنی چارەنوس و سەربەخۆیی یان بۆ خەڵكی كوردستان بەمافێكی ڕەوا زانی بەڵام هیچ كام لەوانە خوازیاری سەربەخۆیی كوردستان نین. ئەمە بانێكە و دوو هەوا. ئەم ناكۆكیە لە هەڵویستی ئەم حزبانە لەسەرسەربەخۆیی باشووری...

ئاسۆ کمال: چ سیناریۆیەك بۆ ڕاوكردنی ڕاپەرین لەئارادایە؟ دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی تونس و میسر و كوردستان

ڕاپەڕینەكانی جەماوەری تونس و میسر و ناڕەزایەتیەكانی ووڵاتانی تری عەرەبی و كوردستانیش لەپشتی كامێرا و بۆمبارانی میدیای غەرب و سەرانی ئەم دەوڵەت و هێزە بورژوازیە حاكم و ئۆپۆزسیۆنانەوە سەیری بكەیت سیناریۆ وقەفەزێكی ڕاوكردنی ئەو ڕاپەڕینانە كراوەتە چوارچیًَوەی ئەو وێنە وقسانەی بەناوی ڕاپەڕین و خواستەكانی...

ئاسۆ کمال: تونس رۆشنایی کۆتایی تونێلی دیکتاتۆری

ڕاپەڕینی کریکاران و لاوان و خەڵکی زەحمەتکێش وئازادیخوزای تونس و دەرکردنی بن علی دیکتاتۆر ڕۆشناییەکی گەورەی لەدڵی سەدان ملیۆن ئینسان لە باکوری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵکردوە. ڕۆشناییەک کە هەموو کریکاران و خەڵکی چەوساوەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتە دیکتاتۆریەکان کۆتایی تونێلی ئەم دەورانە دیکتاتۆریانەی...