لە کتێبە بە نرخە پڕ پەند و عیبرەتەکانی مووسا عەنتەر (بیرەوەرییەکانم)دا، یەک دوو ڕووداوی مێژووییم خوێندەوە، نەمتوانی بە بێ ئەوەی بیری خوێنەری نەخەمەوە لە دووتوێی ئەم وتارەدا و لێیگەڕێم تێپەڕێ بە سەرمدا. مووسا عەنتەری ڕۆشبیر و کوردپەروەر، لە بارەی خیانەتی نشتیمانییەوە بۆمان ئەگێڕێتەوە کە وەزیرە ناخۆشەویستە...
قەدەری ئەم میللەتە ئاوایە لە چاڵدێرانەوە دابەش بووە بە سەر سەفەوی و عوسمانیدا. ئەگەر دوێنێ بابان و سۆران و بادینان بوو ئەوا ئەمڕۆ زۆنی سەوز و زۆنی زەردە.ئەو ڕۆژەی نالی بە گەشتێک گەیشتە شام و سلێمانی کەوتە ژێر دەستی ئالی عوسمان. گەر نالی بیزانیایە لەپاش زیاتر لە ١٧٠ ساڵ، هەمان تاس و هەمان حەمام دەبێت....
بانگخواز:-بانگخواز کەسایەتیەکی جێگیری نەگۆڕی متمانەبەخۆی، ڕەشباوەڕی ئایینییە. ئەوهاتووە، پەیامێکی ئایینی ڕووتی ئامادەکراوی نەسەلمێنراو لە ڕووی زانست و لۆجیکەوە، بگەیێنێت. هەر بۆ ئەوەی کە ئەرکەکەشی، زوو کۆتایی نەیەت، لووتی خۆی، لە زۆر مەسەلەی زانستی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و مرۆڤاتیشەوە، وەردەدات....
ئیدیۆمێکی کوردی هەیە ئەڵێت: (با قسەیەکی خێریش بۆ دز بکەین)لە گەڕی تازەی شەڕی نێوان یەکێتی و پارتیدا، لە ڕێگەی شەڕە بەیاننامەی نێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانیدا، چەند سەرنجێکم بۆ درووست بوو. ڕەوایە کە ئەم سەرنجانە لەبەرچاو بگیرێن. ئەگەرچی کەمێکیش لە قازانجی یەکێتیدا بێت. ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ کە...
ئەگەر چی ئێمە وەکو بوونەوەر، وەکو مرۆڤ، وەکو میللەت و کۆمەڵگای کوردی، لە واقیعدا هەین و ئەژین، بەڵام هەمیشە خەون وخەیاڵ ئەمانبات بەڕێوە. ئێمە خاوەن سەرۆک و سەرکردەی خەیاڵاوی و خەون بینین. خەون و خەیاڵی سەرۆکەکان پرنسیپ و بەرنامەی بەڕێوەبردنمانن. نەوەکو بنەماکانی زانستی بەڕێوەبرن و ئابوری و سەرکردایەتی...
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەکتەری کۆمێدی و ڕاگەیاندنکار و چالاکوانی بواری توندوتیژی خێزانی و ئازادی ڕادەربڕین، شابانا ڕەحمانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی، لە تەمەنی ٤٦ساڵیدا، بە کاریگەری نەخۆشی شێرپەنجە، لە وڵاتی نەرویجدا، کۆچی دوایی کرد. ئەگەرچی شابانا لە زیاتر لە بوارێکی کۆمەڵایەتی و کولتوری و میدیایی،...
ڕەنگە نەبێت لە کۆمەڵگای کوردی کۆڵەوارتر لە مەسەلەی دەروونناسی و چارەسەری دەروونی و نەخۆشییە دەروونییەکان. کۆمەڵگای کوردی کەمترین و خراپترین هوشیاری لە بارەی دەروون و کێشە دەروونییە تاکە کەسییەکان و دیاردە دەروونییەکانی کۆمەڵکاش بە گشتی هەیە. لە نێو دونیایەک کێشە و نەخۆشی دەروونیدا، کە خۆیان لە دەیان...
ئێمە و ئەوان زۆر جیاوازین. ئەوان لە دۆڵێک و ئێمە لە دۆڵێکی ترین. ئێمە ئاسان و نەرم و گۆڕاوین بەڵام ئەوان قورس و ڕەق و توند و جێگیرن. سەرچاوەی زانیاری و هوشیاری ئێمە سەددان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەر و هەزاران تەوژم و ئاراستە و ئایدیا و هزر و فەلسەفە و دەیان مێژووی جیاواز و سەددان ئایینی ئاسمانی...
کۆتاییەکانی ئەمساڵی ٢٠٢٢، بە ڕۆژگارێکی پڕ شەرمەزاری، بۆ سیستمی دادپەروەری وڵاتی نەرویج ئەژمارد کرا. ئەوەش بە هۆی کەیسێکی دادگایی کۆنی نەرویجەوە بوو، کە بووە هۆی زیندانی کردنی کەسێکی بێتاوان بۆ ماوەی ٢١ ساڵ. ئەو کەیسەش بە کەیسی بانەهێیا (Baneheia saken) ناسراوە. کورتەی کەیسەکە ئەوەیە کە کەسێک بە ناوی...
ماس میدیا و سۆشیال میدیای کوردی، بە بینراو و بیستراوەوە، لە نێو فەوزایەکی گەورەدایە و بێبەزەییانە خەریکی بەگێلکردنی کۆمەڵگایە. ئەو فەوزایە، نە لە هیچ کۆمەڵگایەک و نە لە نێو میدیای هیچ میللەتێکی دیکەدا، نەمبینیوە. بانگەشەی درۆ، بوختان، چەواشەکاری، شێواندنی زانیاری دروست و ...هتد، لە سیفەتە هەرە...
لە نێوان دونیایەک لە کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، ئەمنی و نائارامیدا، کە سەرتاپای هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە. لە قەوارەیەک وەک خۆیان ئەڵێن بێ پەرژیندا کە هەموو کات کراوەیە بۆئەوەی دوژمنی چواردەور پەلاماری بدەن. حکومەتێکی پەرت و پەرلەمانێکی ئیفلیج هەیە. هەردوو ئەمانە ...
هێڵی سوور یان ئەبێت هەموومان هەمان بێت یان نابێت هەبێت. هێڵی سووری تەنها تاکەکان پیرۆزە، دەنا نە خوداکان و نە زانستەکان و نە ئایدۆلۆژییەکان، دەست بردن بۆ هیچیان نابێت حەرام بێت. چونکە دواجار ئەوانە هی هەمووانن و مافی تاکە کەسی بە سەرەوە نیە. ئێمەی جیاواز بۆمان نیە تەشهیر بە کەسێتی و خێزانەکانی...
ئەگەر هاتوو ڤیدیۆی زەلامێکیان پێ نیشاندان، کە سەرەتا لە سەر پێیەکانی وەستا بوو، پاشان پێنج شەش جار و لە سەر یەک، بۆ دواوە و بەک یەک ئەندازە و بە ڕێکی تەقلەی لێدا و دواجار دیسان، لە سەر قاچەکانی، بە بێ کێشە وەستایەوە. ئەوە بزانە، ڕەنگە ئەمە زۆر مەحاڵ بێ، بەڵام ئەکرێ ئەمە ڕووی دابێ. بەمەرجێک تەقلەلێدانەکان،...
سەرپۆشەکەی نەنکم، سەرپۆشێکی، سپی و جوان بوو. هێندەی دڵی هەموو پەپوولەکانی دونیا پاک بوو. نەنکم ئایندارییەکی ئەکرد، هێندەی ئایینداری فریشتەکانی خودا، بێ غەل و غەش بوو. ئەرکی سەرەکی سەرپۆشەکەی، داپۆشینی پرچ و کەزیە سپییەکەی بوو. بەڵام هەندێ ئەرکی دیکەشی هەبوو. نەنکم هێندە خودای خۆش ئەویست، پێویستی بە سەرپۆشیش...
پیاوی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی و کوردیش بە تایبەتی، هێز و بزاوتی ئیسلامی بە گشتی و پیاوانی ئایینیش بە تایبەتی، هەموو ئەمانە فۆبیای خێزانیان هەیە بە گشتی و لە ناو خێزانیشدا فۆبیای مێینەکانیان هەیە بە تایبەتی. ئەم میللەت و تاقم و تاکانە، خێزانێکی یەکگرتوو لە ڕووکەشدا و لەرزۆک لە ناوەڕۆکدایان، پێ باشتر لە...