• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

مەریوان سەلاح حیلمى: بۆ كۆنگرەى پەروەردەیى هۆكارەكانى پشتەوەى تاقیكردنەوەكان بە هەڵبژاردن

دواى ئەوەى وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەمانگى 9 ى 2014 لەسایتەكەى خۆیاندا بانگەوازى ئەوەیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاندو وتیان بەتەماین سیستمى تاقیكردنەوەكان بەگشتى و دوانزەیەمى ئامادەیى بەتایبەتى لەسەدا سەد بكەین بە هەڵبژاردن، من یەكەم كەس بووم لە 15/9/ 2014 وتارێكم لەسەرباشى و خراپى سیستمى...

مەریوان سەلاح حیلمى: تا ئێستاش كار بە تەزكیەى حیزبى دەكرێت

مامۆستایەك بۆى گێڕامەوەو وتى: (لەگەڕەكێكى قەراغ شارى سلێمانى وەكو مامۆستا دەوام دەكەم، خوێندنگەكەمان یاریدەدەرى نەبوو،چونكە یاریدەدەرەكەمان خانەنشین ببوو، بۆیە بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستایان داوایان لەمن كرد ئەركى یاریدەدەرى خوێندنگەكە لە ئەستۆ بگرم، منیش تكام كرد ئەم داوایە لەمن نەكرێت و یەكێكى تر بۆ...

مەریوان سەلاح حیلمى: بەناوى كەرتى تایبەتەوە قوڕتان بۆ ئەم میللەتە گرتۆتەوە

گۆران كە بە پێشەواوبلیمەتى كاروانى شیعرى نوێى كوردى دادەنرێ، شەست ساڵێك لەمەوبەر لەشیعرێكى بەهێزوسەرنج راكێش و رۆمانسى دا بەحسابى خۆى دواى سەركەوتنى گەلى كورد و رزگاربوونى لەداگیركەر شیعرێكى درێژى پێدەڵێت كە ئەمە چەند دێڕێكێتى: (دواى ئەمە ئێمەین و نوێكردنەوەى ماڵ/ هەردەساڵ لە تەئریخ ئەبڕین بە یەك ساڵ/ ئاوى...

مەریوان سەلاح حیلمى: پاشەكشێى یەكێتى لە مەشخەڵانى شۆڕشى نوێى ئەمجارەى شێركۆ بێكەس دا

لەسەرەتاى هەشتاكانەوە تاوەكو ئێستاش (مەشخەڵانى شوڕشى نوێى ئەمجارە ـ گڕى بڕواى رەنجدەران و هەژارە)ى شێركۆ بێ كەس بۆتە مارشى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و زۆرێك لە خەڵكى كوردستان چاویان بەم شۆڕشەو بەم بڕواو بیرورایە هەڵهێناوە،لەراستیدا ئەم شیعرەى شێركۆ بێ كەس هەتا بڵێى شیعرێكى بەهێزەو رۆژگارێك بوو تین و تەزووى...

مەریوان سەلاح حیلمى: یەكێتى و پارتى پەروەردەیان فەوتاند

هەڵسەنگاندنێكى كورت بۆ خۆپیشاندانەكەى 10/4/2005 ى مامۆستایان 1ـ رۆژی راچڵەكین ئەو رۆژەى بەشێكى زۆروبەرچاوى مامۆستایانى كوردستان هاتنە سەر شەقام، لە ئاپۆرەیەكى بێوێنەو جەماوەریدا، لەچێشتەنگاوى 10/4/2005 یەكەم زەنگى وریاكردنەوەیان دا بە حكومەتى هەرێم و یەكێتى مامۆستایان، شوێنەوارى ئەو راچڵەكینە ئاماژەو...

مەریوان سەلاح حیلمى: بەزیایى خێرم نەكرد

وەزارەتى پەروەردەو لایەنگرانى سیستمى نوێى پەروەردە، دەیانەوێت وەكو چۆن لەساڵانى نەوەدەكاندا ئەگەر یەكێك ناڕازى بوایە، یان رەخنەى بگرتایە، بەتابورى پێنج ناویان دەبردو ئابڕویان دەبرد، ئێستاش بەهەمان شێوە مامەڵە دەكەن، بۆ نمونە ئەگەر رەخنە لە سیستمى نوێى پەروەردە بگریت، یەكسەر پێت دەڵێن: (كەواتە مەبەستت...

مەریوان سەلاح حیلمى: پەڵەیەك بەناوچاوانى وەزارەتى پەروەردەوە

چیرۆكى "لەخەوما" یەكەم چیرۆكى كوردییە بەشێوەزارى كرمانجى خواروو(سۆرانى) نوسرابێت و خاوەنەكەى جەمیل سائیبە، ناوەڕۆكى ئەم چیرۆكە بریتیە لەرەخنەگرتن لەسەردەمى دەسەڵاتدارێتىو حكومەتەكەى شێخ مەحمود. پێش ئەم چیرۆكەش شاعیرانى ئەو كاتە هەم هۆشدارییان داوەتە شێخ مەحمودى نەمر، هەم رەخنەیان لێگرتووە، دیارترینى...

مەریوان سەلاح حیلمى: گۆڕینى پەروەردە لەنێوان پروپاگەندەو راستى دا

ئەو راستیە دەزانین كە گۆڕینى هەموو كۆمەڵگایەك دەبێت لە بناغەوە دەستپێبكرێت كە بریتیە لەپەروەردە، لەسەرەتاى راپەڕینى 1991وە ئومێدێكمان لادروستبوو بۆ پێشخستن و گۆڕینى پەروەردە، بەڵام هەرزوو ئەو ئومێدەمان لا رەوییەوەو گە یشتینە ئەو قەناعەتەى كە حكومەتى هەرێم نایەوێت گۆڕانكارى لەم كۆمەڵگایەدا بكات كە بناغەكەى...

مەریوان سەلاح حیلمى: مەبەستەكانى پشتەوەى دەرهێنەر لە دراماى رۆژ ژمێرى شارێك دا

سێ جۆر بینەر: بینەرى یەكەم: بریتیە لەو بینەرە سادەیەى كە ئەوەى بەلایەوە گرنگ بێت ئەوەیە كە تەماشاى زنجیرە درامایەك بكات، خەمى ئەم جۆرە بینەرە ئەوەیە كە دواى رووداوەكان بكەوێت بۆنمونە ئایا كچ و كوڕەكە بۆ یەكتر دەبن یان نا؟ ئەم جۆرە بینەرە بریتین لەو بینەرانەى پێویستیان بەوەیە كاتەكانیان لەرێى درامایەك...