• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئیحسان مەلا فوئاد: بۆ یەكەمجار لەسلێمانییەوە پابەندی یاسای خۆپیشاندان بوون

ئەوەى بەندە بڕوای پێنەدەكردو دوور بوو لەهەستیەوە بەرامبەر گەنج و چالاكوانانی خەڵكی سلێمانی، ئەو هەڵوێستەى گرووپێكی رۆشنبیرو خاوەن هەڵوێست بوو لەسلێمانی كە بۆ دەیانجار چالاكییان ئەنجامداوەو خۆیان بێ دەنگ نەكردووە، بەڵام مەخابن ئەوەى دوێنێ لەسایتی ئاوێنە خوێندمەوە تووشی شۆك و دڵگرانی و بێئومێدی كردم. ...

ئیحسان مەلا فوئاد: لەكفری قایمقام و پۆلیس و ئاسایش و داواكاری گشتی و دادوەر خەوتوون

ئەوەی شەوی 15/1 لەكفری روویدا لەتەقاندنی هەزاران فیشەك لەكاتژمێر 8:30 تاوەكوو 11 شەڕ نەبوو، كودەتاو شۆڕش نەبوو، راوەدوونانی بەرپرس و هەڵتەكاندنی كورسییەكانیان نەبوو، بەڵكوو بردنەوەى تیپی تۆپی پێی عیراق بوو،. ئیدی نازانم ئەو كەلتورە كەی كۆتایی دێت و كەی رێگەی لێدەگیرێت هەى جەنابی ناحكومەتی هەرێم. دیارە...

ئیحسان مەلا فوئاد: سیقە بە یەكگرتوو مەكەن.. ئەزانن بۆ؟

لەمێژووی 16 ساڵی رابوردوویدا یەكگرتووی ئیسلامی لەم دوو ساڵی دوایدا زۆرترین رەخنەی لێگیراوە، چونكە یەك لەسەر ئاستی عیراق چوونە باوەشی یەكێتی و پارتی و دوو فیرعەونەكەوە لەكاتێكدا لەكوردستان حسابی كلكی چەكوشێكیان بۆ ناكەن و ئەگەر لەسایەى گۆڕان و لەپاڵ سێبەری ئەودا نەبووایە دەیان جار رووداوەكەى دهۆكیان لەسەر...

ئیحسان مەلا فوئاد: ساڵانە بە زۆر ملیارێك و 53 ملیۆن دینار لەمامۆستایان وەردەگیرێت

چەند ساڵێكە بە بەردەوامی رێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان مانگانە بڕە پارەیەك لەهەموو مامۆستایانی كوردستان وەردەگرێت كە 117 هەزار مامۆستایە، كە تەنها لەمساڵدا بە بێ ئارەزووى خۆی مانگانە هەر مامۆستایەك 750 دیناری لێوەرگیراوە، كە ئەگەر بە پێی رێژەى ئەندامێتی ئەو 117 هەزار مامۆستایەش بێت، مانگانە دەكاتە...

ئیحسان مەلا فوئاد: وەكوو گه‌رمیانییەك بۆچی بارزانی بە سەرۆكی خۆم نازانم؟

دیارە بارزانی مەبەستم بارزانی باوك نییە، بەڵكو ئەم زاتەى ئێستایە كە خۆمی پێوە خەریك دەكەم و دەربارەى سەرۆكایەتیبوونی دەدوێم كە ئایا هۆكار چییە بەندە بە سەرۆكی خۆمی نازانم؟، بۆچی بە سەرۆكی خۆمى بزانم؟ ئایا مافی من و هەموو گەرمیانییەك نییە كە بە سەرۆكی خۆمانی نەزانین. ئاخر چ مەهزەلەیەكە لەدایكبووى 25/5/1982...

ئیحسان مەلا فوئاد: كوردۆساید پشتگیری وه‌زیری شه‌هیدان ده‌كات.....

رێكخراوی چاودێری كوردۆساید هه‌ڵوێستی وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان به‌رزده‌نرخێنێت كه‌ راگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر تاوانبارانی نه‌نفال نه‌درێنه‌ دادگا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.ئیحسان مه‌لا فوئاد، ئاوێنه‌: وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان دكتۆر مه‌جید محەمەد ئەمین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا...

ئیحسان مەلا فوئاد: ئایا گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بە راستی ئۆپۆزسیۆنن؟

تێڕوانین و تێفکرین و قسەکردن دەربارەى ئۆپۆزسیۆنبوونی یەکگرتووی ئیسلامی و گۆڕان و کۆمەڵ لەئێستاى کەشوهەواى سیاسی و کۆمەلاَِیەتی کوردستاندا چەندین شیکارى و پرسیار هەڵدەگرێت بەوەى کە ئایا ئەو سێ لایەنە بە حەقیقی حزبێک یان رێکخراوێک یاخود بزووتنەوەیەکی سیاسی ئۆپۆزسیۆنن بە مانا ستاندەری و گشتییەکەى ئۆپۆزسیۆن؟.رەنگە...

ئیحسان مەلا فوئاد: یەكگرتوو .. لەنێوان عەززەو قەندیل-دا

فەزیحەیەكی گەورەیە بۆ هەر حزب و رێكخراوێكی سیاسی هەر وڵاتێك بێگانەو غەیرە نەتەوە پەرست بێت، وەك ئەوەی ئەمڕۆ یەكگرتووى ئیسلامی و حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان پێڕەوی لێدەكەن. راستتر بڵًێین رەنگە ئێمە خۆمان لەو راستییە بەدوور بگرین كە حزبە ئیسلامییەكان تایبەتتر یەكگرتووی ئیسلامی هەر لەبنەڕەتەوە ئەو نەهجە...

ئیحسان مەلا فوئاد: كفری.. لە91وە تائێستا بە 8 قایمقام نەیانتوانیوە پاركێك نۆژەنبكەنەوە .

كفری شارێكی تەمەن 200 ساڵ لەدواى ئازادكردنییەوە لەراپەڕینی 1991 تاوەكوو ئێستا كە دەكاتە 20 ساڵ، هەشت قایمقامی گۆڕیوە، كەچی بەو هەشت قایمقامە نەتوانراوە تەنها پاركێكی تێدا دروستبكرێت، خەڵكی شارەكەش ئاماژە دەكەن كە حكومەتی هەرێم وادەزانێت لە2003 ئازادكراوە، بۆیە پشتگوێخراوە. هاوڵاتی رێبوار رەحیم وەك گەنجێكی...

ئیحسان مەلا فوئاد: گەنجە پیرەكانی یەكێتی و پارتی ..

ئایا گەنج هەر ئەوەیە بە تەمەن گەنج بێت؟ یا بە عەقڵ و فیكرو كردەوە؟، ئەمە جەوهەرى بابەتەكەیە كە دەستم شكێ لەسەری دەدوێم و رەنگە ئەو گەنجانە لێم زویر بن. ئەسڵەن یەكێتی و پارتی ئیمانیان بەوە پەندە نییەو نەماوە كە وتراوە (گەنج داینەمۆی كۆمەڵگەیە)، بەڵكو لای ئەوان گەنج ئەو كەسەیە بە عەقڵی ئەوان بیردەكاتەوەو...

ئیحسان مەلا فوئاد: دواى سەردەشت نۆرەى منە!

دواى سەردەشت نۆرەی منە، تۆیە، ئەوە، هەموومانە.. ئەو با لاى پارتی و یەكێتییەوە بێت من و منەكانی تریش ئاسۆیان وەكوو سەردەشت و سۆران و كێ و كێ دەبێت،.. شەردەشت هەڕەشەى لێكراو رفێدراو كوژراو كردیان بە قوربانی فیشەك، ئا ئەوەیە كەلتورى ئەو دوو حزبەى بە وشەى قەڵەم و ئازادى و رەخە چاویان دادەگیرێت.. دڵیان توند...

ئیحسان مەلا فوئاد: بۆچی پارتی بابەتەكەى شكاندەوە بەسەر گۆڕاندا؟

دیارە مەبەستی بەندە لەشكاندنەوەى بابەت، مەبەست لەبابەتب ناڕەزایەتییە جەماوەرى و رۆشنبیرییەكانە بە لای گۆڕان و بە موڵككردنی ئەو بزووتنەوەیەو تۆمەتباركردنی. چەند پرسیارێك لێرەداو لەنێو ئەم بابەتە هەستیارو گەرم و ویژدانییەدا زەرورە بكرێت و بزانرێت كە هۆكاری شكاندنەوەى كۆدەنگهەڵبڕینی جەماوەری كوردستان سەبارەت...

ئیحسان مەلا فوئاد: رۆژنامەنووسان و قسەى زل

تا نەكوژرێم قسەم لەسەر ناكەن، هەوڵی رفاندم دەدرێت هەر بە سووكی تەماشا دەكەن، لێم دەرێت و تێهەڵدان دەكرێم بێدەنگ دەبن لەسەرم، جنێوو قسەى ناشرین و هەڕەشەم لێدەكرێت بە بەیاننامەیەك كۆتایی پێدەهێنن، هەڵوێست و قسەى رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەكان تەنها ئەو چەند كارەیە، ئایا ئەمە هەموو قسەى زل و پووچ و بازرگانیكردن...

ئیحسان مەلا فوئاد: فەرهاد پیرباڵ ئەوەیە مەسود بارزانی کە ئاڵای کوردستانی بڵند کرد؟

چەند پرسیارێک ئاڕاستەى فەرهاد پیرباڵ و پیرباڵەکانی دیکە دەکەم بەوەی کامەیە ئەو مەسعود بارزانییەى کە هاوارت بۆ دەکرد دەنگی پێبدەن، چونکە ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە؟، تف لەو ئاڵاو خاک و کوردستانەى کە لەسایەیدا سەردەشت و سەردەشتەکانی تر تێیدا تیرۆر دەکرێن.ئایا لەکوشتنی سەردەشتدا بۆ لەبارزانی ناپرسی...

ئیحسان مەلا فوئاد: ئیدارەى گەرمیان و دیوەخانی ئاغا

ئەڵێن رێبوارێک رێی دەکەوێتە گوندێک و لەکاتی نانی نیوەڕۆدا خۆی دەکات بە ماڵی ئاغاى گونددا، کاتێک پیاوەکانی ئاغا پێشی دەکەون و دەیبەن بۆ دیوەخان، کابرا کە چاوی بە دیوەخان دەکەوێت دەبینێت دیوەخانەکە 10 مەتر درێژیی و 5 مەتر پانییەکەیەتی، بەڵام بۆ نانی نیوەڕۆ یەک دۆڵکە ماستاوو نانێکی بۆ دەهێنن، بۆ ئێوارەش...