بە هۆی سیاسەتی برسیکردنی زۆرینەی گەلەکەمان بینیمان پێش مامۆستایانی پەروەدە و زانکۆکان ،لە دەڤەری دەرەوەی دەسەڵاتی پارتی دەیان جار ئەم دەستە و توێژانە گردبونەوەیان ئەنجامدا و هەندێکیشیان دیداری تایبەتیان لەگەڵ مەسعود بارزانی سازکرد و هەمو ئەوانە داوای چارەسەریان لێکرد: کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی...
ئیمساڵیش وەک پارساڵ لە دەڤەری دەرەوەی دەسەڵاتی پارتی مامۆستایانی سەر بە هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە زەنگی بایکۆتکردنی وانەوتنەوەیان لێدا و ئەم مانگرتنە نزیکەی هەمو موچەخۆرانی ئەو دەڤەرەی گرتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. کاردانەوەی دەسەڵاتی کوردی لەخوار هیچەوەیە ،گوێمان...
بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا بەرامبەر هەردو باڵەکەی یەکێتی سیاسەتێکی هاوسەنگ و دۆستانەی بەڕێوەبردوە. سەردانی کۆسرەت ڕەسول و مەلابەختیار وەک نوێنەرانی هەردو باڵەکەی یەکێتی لەگەڵ مەسعود بارزانی بۆ بەغدا بە بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ گۆڕان زەنگێکی ترسناکە بۆ گۆڕان چونکە دیارە نەوشیروان مستەفا هەر زو گومانی لە...
شکستی گشتلایەنەی حکومەتی هەرێم ناڕەزایەتی و توڕەیی سەرجەم چین وتوێژەکانی لێکەوتەوە و بوبە هۆی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە ڕۆژی ٢٧ ی ٩ و خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانکۆکانی کوردوستان لە ٢٩ی ٩ ، هەروەها هەڕەشەی بایکۆتی هەردو خوێندن و بایکۆتی کارمەندانی تەندروستیی لێکەوتەوە. چالاکیە هاوبەشەکانی فراکسیۆنی...
لە ٨ /٦ / ٢٠١٤ داعش خەریکی داگیرکردنی موسڵ ی پاڵ هەولێر بو، بەڵام پارتی جارێ خەمی نەوتی کەرکوکی بو نەک خەمی مەخمور و شەنگال و هەولێر. ئەوە بو لە بهرهبهیانی ١٠ / ٧ / ٢٠١٤ لیوای یهکی نهوت و گاز، کهسهر به پارتیە ، دهستی بهسهر کێڵگه نهوتییهکانی (ئاڤانا) و (بای حهسهن)دا...
جیاکردنەوەی هەر سێ دەسەڵات: حکومەت و پەرلەمان و دادوەری لە یەکتر و ، سیستمی پەرلەمانی کە دەسەڵات لای سەرۆک وەزیرانە و لە پەرلەمان بەدەنگدان پێی دەدرێ ، وسەرۆکی هەرێم تێیدا تەنیا تەشریفاتیە ئەم دو بابەتە کە چوار لایەنەکە و لە پێشی هەمویانەوە گۆڕان بۆ هەرێمی کوردوستان داوایدەکەن و پێداگریی لێدەکەن،...
مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا توشی کێشەی جۆراوجۆر دەبێت، ئەگەر کێشەکە قورس بو و چارەسەرێکی خێرای نەبو، فەنتازیا و خەیاڵ یەکێکە لە ئاسانترین و کۆنترین شێوازەکان کە پەنای بۆ دەبات. خەیاڵی توندوتیژانە زۆرجار هەڵچون و توڕەبونێکی کاتیە یا کاردانەوەیە بەرامبەر ستەم و ناحەقی.خەیاڵ و فەنتازیای ڕەخنەگرانە لە...
لە بەهاری ١٩٧٥ مەلا مستەفای بارزانیی ڕابەری شۆڕشێ ئەیلول (١٩٦١ تا ١٩٧٥) بە بڕیارێکی تاکڕەوانە ئاشبەتاڵی بەو شۆڕشە کرد ئەگەر چی دەیان سەرکردەی سەربازی و سیاسی و حیزبیی تر بێهودە هەوڵیاندا بیهێننە سەر ڕای خۆیان کە دەیانویست درێژە بە شۆڕشەکە بدەن بەڵام بە تاکتیک و شێوازی جیا. لە مانگی...
شایەتیەکانی Michael Rubin ی ئەمریکی لە سەر ئەو پارانەی دوای ڕوخانی سەدام بە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دراون، قسەکانی ئەم دواییەی Christopher Robert Hill ی سەفیری پێشوی ئەمەریکا لە عێراق لە سەر پارەی مۆڵدراوی دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی لە ئەمریکا و ئەوروپا ،هەروەها بە پێی...
لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان خۆڕسکانە وبە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە بەرامبەر دەسەڵاتی ناڕەوا و دواکەوتوی پارتی و یەکێتی ڕاپەڕین ئێستا دوای ٥ ساڵ کە بێموچەیی و بێبازاڕی و برسێتی تەنگی بەخەڵک هەڵچنیوە دەرکەوت ئەو ڕاپەڕینە ڕاست و دروست و مێژویی بو. لە ٢٠١٦ لە ساڵیادی...
بۆ پێدانی تەواوی موچەی فەرمانبەرانی کوردوستان و بەجێگەیاندنی بڕێک عەدالەت دەبێت ملیاردەها دۆلاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردوستان لە بانکەکانی دەرەوە بگەڕنرێتەوە بۆ دەستی خاڵیی خەڵکی کوردوستان. بە دەسپێشخەریی فراکسیۆنی گۆڕان پەرلەمانی عێراق لە ١٠ ی ٢ ی ٢٠١٦ بڕیاری دروستکردنی لیژنهیهكی دا...
(رێبوار فایهق) ی 43 ساڵی مامۆستا و باوکی سێ منداڵ بههۆی بێموچەییەوە دەکەوێتە فرۆشتنی شێلم، شەوی سەری ساڵ دوای فرۆشتنی شێلمەکەی و لە سەر ڕیی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە یەکەم سەعاتەکانی ساڵی ٢٠١٦ ئوتومبێلێک دەیکات بە ژێرەوە و دەیکوژێ. لە ڕۆژی ١٤ ی ١ ی ٢٠١٦ مامۆستایەکی زانکۆ لە فەیس بوک بڵاویکردەوە...
کاک (عارف قوربانی) لە (ئهزمونی چایچێتی و سیاسهت له كوردستان) کە لە ماڵپەڕی (خەندان) بڵاویکردۆتەوە دەنوسێ (لێره كێشهی سهربازیمان ههبێت وهرزشكار تیایدا دهبێت به پاڵهوان، كێشهی ئابوریمان ههبێت بێژهری تهلهفزیۆنی و چیرۆك نوس بۆی دهبێت به پسپۆڕ، كێشهی سیاسیمان دهبێت چالاكوانی...
لە ئیمڕۆی کوردوستانا تەنانەت کوردێکی نەخوێندەواریش دەتوانێ ئەم ڕاستیە سادەیە ببینێ کە لە دژایەتی کردنی سەرسەختانەی نەتەوەکەمان ئێستا تورکیا بە چەند هەنگاوێک لە پێشی ئێران و سوریا و عێراقەوەیە. تورکیا ڕۆژانە بە ئاگروئاسن وەڵامی داوای ڕەوای نەتەوەکەمان دەداتەوە، نەک هەر لە قەندیل بەڵکو لە سەر جادەی...
پێموایە ئەگەر خوێندنەوە و شیکردنەوەی مێژوو بەها و سودێکی هەبێ تەنیا ئەوەیە کە بۆ ئایندە پەندی لێوەربگرین. ئەوەی پارتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و چوار وەزیرەکەی و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی سەر بە گۆڕان کردی، بە ڕاگەیاندنی لابردنیان لە پۆستەکانیان کارێکی نایاسایی و بەدەر و ڕوتوقوتە...