• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ڕزگار ساڵح: درۆی شاخداری بەناو شۆڕشگێڕەکانی شاخ

درۆی گەورەی خۆبەشۆڕشگێڕبوون، کە جاران لە شاخ باوبوو، زۆر لە ئێمە خۆی تێدا دەبینییەوە، سەرچاوەکەی بۆ ئەو رێکخستنە دەگەڕایەوە، کە بە ناوی شۆڕشەوە میللەتێکیان سەرگەرانی ئەو هەموو نەهامەتییەکرد، فوویان بە ئێمەدا دەکرد و  دروشمێکیان دابووە دەستمان، بۆ خۆشیان لە ژێر چەتری ئارامییدا تەراتێنیان بە خۆشگوزەرانی...

ڕزگار ساڵح: تۆ شەهیدەکەت کۆن بووە

(پێشمەرگە وەک نینۆک وایە هەتا بیکەیت دێتەوە)، ئەمە ووتەی دلێری سەید مەجیدی کۆنە پێشمەرگە و کۆنە کۆمەڵە بوو، کە کاتی خۆی چونکە خاوەنی بیروباوەڕ بوو، دۆلار و دەسەڵات گێژی نەکردبوو، وەک ورەبەرزیی و کۆڵنەدان، تەسلیمبوونەوەی هەندێک یان شەهیدکردن وای وێنا دەکرد. بەکارهێنانی نینۆک، ئەگەر نەزانی لە کوێدا بەکاری...

ڕزگار ساڵح: با بەرهەم ساڵح ئەمە بخوێنێتەوە

کاتێک نەوشیروان مستەفا نامەکەی بۆ جەلال تاڵەبانی نووسی لەسەر پڕۆسەی چاکسازی لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کۆسرەت ڕەسوڵ و زۆرینەی کادرە سەربازیەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی ئیمزایان لەسەر نامەکە کرد ، تەنانەت شێخ جەعفەری مەکتەب سیاسی ئێستای یەکێتی ووتبووی گەر ئێوە ڕازی بن دەچمە قەڵاچوالان و تاڵەبانیتان...

ڕزگار ساڵح: بۆ بەڕێز مستەفای سەید قادر

بە پاڵپشتی بزووتنەوەی گۆڕان تۆ ئێستا وەزیری پێشمەرگەی، دیارە وەک باستان دەکرد، کە نابێت لە وەزیرەکەی پێشتر بچیت، واتە وەزیرەکەی پێش تۆ بە فەرمانی حیزب کاری کردوە و لەبەر خزمایەتیی و پەیوەندی شێخایەتی خۆی چاوپۆشی لە خائینەکانی سەردەمی بەعس کردووە، تۆ دەبێت ئەوە تێپەڕێنیت بەپێی ئەو بەڵێنانەی کە بزووتنەوەی...

ڕزگار ساڵح: من تەنها بۆ ژنهێنان مارکسی نیم

ساڵی ١٩٨٦ لەگەرمەی شەڕی (قەیوان ماوەت)دا هەڵۆی ئەحمەد کوردە سەرتیپی ٣١ سلێمانی بوو ماڵیان لە گوندی (پیرکەی) دۆڵەڕووت بوو، سوپای بەعس ئاسمان و ئەرزی دۆڵەڕووتی کردبوو بە جەهەنەم لە ئاسمانەوە بە بۆردومانی فڕۆکە، لە زەمینیشدا بە تۆپ و ڕاجیمە هێرشی دەکرد، ئێمە بە هەڵۆمان ووت وا باشە خێزانەکەت بگوازیتەوە...

ڕزگار ساڵح: ئەم بانگەوازە بۆ کەسە ترسنۆکەکانی نێو دەسەڵات

سەربەستی وەک ڕۆحی مرۆڤ گرنگە، بەڵام کۆیلەکان نایانەوێت تامی کەن و سەربەست و ئازادبن ، وەک دەڵێن شمشێر درێژکراوەی دەستە . لەئاسماندا خواستی ئاسمان هەیە و لەسەر زەویش یاساو ڕێساو ڕەوشت. ئەو کەسانەی ئەمڕۆ بوونەتە میراتگری یەکێتی لەهەموو شتێک شۆراونەتەوە بۆیە پێتان دەڵێم:هەرەشەکانتان ڕاگرن ئێوەی بودەڵە...

ڕزگار ساڵح: کوڕی سێهەمی هێرۆ

کە دەڵێن یەکێتی باوەڕی بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات نییە، ئەم بۆچوونە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە! ئەی ئەوە نییە حیزبەکەی هێرۆی برایم ئەحمەد جڵەوی درۆکردنی لە پەڕلەمانتاری خولی پێشوو (سۆزان شەهاب نوری)  سەندەوە و خستیە دەستی (دکتۆر عێزەت سابیر)ی تازە پەڕلەمانتارەوە.با من یەک ڕووداوی سەردەمی شاختان بۆ بگێڕمەوە...

ڕزگار ساڵح: بەبۆنەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ٥-٣ -١٩٩١ سڵاو بنێرن

سڵاو بنێرن بۆ مامی مەزنتان لەهەر شوێنێک بێت کە ئێستا شوێن و مەکانی دیار نییە! سڵاو و ڕێز بنێرن بۆ مەلا بەختیار، کە قەرەبووی سوکایەتی زیندانەکەی یاخسەمەری کردەوە و بوو بە خەزووری باڤێڵی کوڕە خنجیلانەکەی مامەتان.سڵاو بنێرن بۆ هەڤاڵی هێژای فایل قورس سەعدی پیرە، عەهد و پەیمان تازە بکەنەوە بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ،...

ڕزگار ساڵح: خوێنی کاوە و یەکێتی

دەستی بکوژە بەخوێن تینوەکان و هۆکاری پشت شەهیدکردنی ڕۆژنامەنوس (کاوە گەرمیانی) لەبەرچاوی خەڵکی کوردستان ئاشکران و زۆرێک لەدەسەڵاتدارانی ناوچەکەش لەژێرزەبزری ویژدان زیندوەکان لەلێدوانەکانیاندا بەرچاوڕونیان خستۆتە بەردەم خەڵک و دادگا و ڕاگەیاندنەکان. سیناریۆکانی بەرەو پێشچونی ئەم کەیسە جگە لە بەلاداڕێبردن...

ڕزگار ساڵح: ئابڕوو تکاوەکان.

ئێوە ئەی ئەندامانی یەکێتی گەر هێندەی یەک سەرە دەرزی ئابڕووتان تیامابێت لە ناو حیزبێکدا نامێننەوە ئابڕووی سیاسیی دۆڕاندبێت. ئێوە ئەمڕۆ ئەندامی حیزبێکن ترسنۆکترین حیزبە، بەدایک دەرگا دەکەنەوە و پاش کوشتنی رۆڵەکەی، خوێڕی خوێڕی رادەکەن و هەڵ دێن.ئێوە پرسیارتان لەخۆتان کردوە ئەو بەرپرسە شەرواڵ بۆگەنانە...

ڕزگار ساڵح: مەسعود لەدیاربەکر ناوی تاڵەبانی نەهێنا

خیتابە قرچۆکەکەی مەسعودبارزانی لەدیاربەکر جەخت کردنەوەبوو لەسەپاندنی هەژموونی بنەماڵەکەی وەک باڵادەستێکی بێ شەریک لە هەرێمی کوردستاندا مەسعود ناوی مام جەلالی نەهێنا ئەو مام جەلالەی خومرەی(هەوێنی) هەڵهاتنەوەی هەویرە ووشک بووەکەی پارتی بوو دوای ڕاپەڕین ، ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی هاوپەیمانیشی نەهێنا...

ڕزگار ساڵح: شەهید کامەران سدیق کوژرا یان خۆی خۆی کوشت

کامەران سدیقی هەست ناسک شاعیرو نیگارکێش وپێشمەرگەی دێرین ناسراو بە (کامەرانی ماملێ) لە سیناریۆیەکی دروستکراوی نادیاردا لە مقەڕێکی پاسۆکی نزیک بەگوندی مالوومەی دۆڵی جافایەتی گیان لەدەست دەدات تا ئێستا هیچ دەزگایەکەی ڕاگەیاندنی حیزبی و سەربەخۆش بەدواچوونیان بۆ پرسی گیان لەدەستدانی تەمومژاوی ئەم مرۆڤە...

ڕزگار ساڵح: ڕاپۆرت چییە بێنرخەکان

بەدفەڕترین پێناسە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ئەو بوونەوەرەیە پێێ دەڵێن (جاسوس) کتێبخانەکانی جیهان پڕن لەچیرۆکی واقیعی ئەو جاسوسانە ، جاسوس هەر بەتەنها لە پێناسە سیاسیەکەیدا قێزەون نیە بەڵکو لەکۆی گشتی پێگەی کۆمەڵایەتیشدا بونەوەرێکی دووفایی بێڕەوشت وبێ کەرامەتە، جاسوس بۆ مراندنی خرووی کرمی نەخۆشیە دەروونیەکانی...

ڕزگار ساڵح: کوردستانپۆست ... کابوسەکەی سەر سنگی مەلا بەختیار

نووسەری نەرویجی بەناوبانگ هێنریک ئەبسن لە شانۆگەری (کەمینەکان لەسەر حەقن)، کە یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکیەکانی ئەو شانۆگەرییە، ناوی (دکتۆر ستۆکمان)ە، لە کۆتایی دەقی شانۆگەریەکەدا، دەڵێت: (بەهێزترین پیاو لە دنیادا ئەو پیاوەیە، کە خۆی بەتەنهایە). شڕۆڤەی ئەم ووتەیە بەمانای ڕەشبینی کەسێک نایەت خۆی خستبێتە...

ڕزگار ساڵح: خاڵم مرد...

خاڵم ناوی کەریم عەبدوڵا ئەمین بوو ئەمڕۆ دوای نوێژی عەسر کۆچی دوایی کرد، تا ئێستاش بۆ منی خوشەکەزای نادیارە خاڵم خەڵکی کامە لەم گوندانە بوو لە شارباژێڕ (نۆرەباب یان زێوێی پشتی چوارتا یان گوندی قۆخی) خاڵم لەبەر دەستکورتی دەبێتە پۆلیس لەدەسپێکی ئەوەی ناویان لێناوە شۆڕشی ئەیلوول دەکرێتە ئەندامی پارتی زۆر...